| نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی نوسینگه‌ی كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بییه ده‌كات 28/7/2010 |
| به‌غداد، ٢٦ی ته‌موزی ٢٠١٠: نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاد مێلكه‌رت به توندترین شێوه ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه‌ی كرد كه نوسینگه‌ی كه‌ناڵی هه‌رێمیی ئه‌لعه‌ره‌بییه‌ی كرد ئامانج كه بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی چوار له كارمه‌ندانی و دوو كه‌سی تر كه له‌و ده‌وروبه‌ره بوون. درێژه‌ی هه‌واڵ >> |
|
| نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی عیراق و سه‌ركرده ژنه عیراقییه‌كان له به‌غداد یادی ساڵوه‌گه‌ڕی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ژماره ١٣٢٥ ده‌كه‌نه‌وه 27/7/2010 |
| به‌غداد، ٢٦ی ته‌موزی ٢٠١٠: به بۆنه‌ی ده‌یه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ژماره ١٣٢٥ له‌گه‌ڵ "رۆژی كراوه‌ی جیهانی بۆ ئاشتی و ژنان"، رێكخراوی یونامی و "فه‌ندی گه‌شه‌پێدانی ژنانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (UNIFEM) و"هێزی كاری جێنده‌ری سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی عیراق" مێزگرده تاوتوێیه‌كیان له گه‌ڵ چالاكوانانی بواری ژنان و سه‌ركرده‌كان و ئه‌ندام په‌ڕله‌مانان ئه‌نجامدا. دانیشتنه‌كه گفتوگۆیه‌كی لێكه‌وته‌وه كه بووه مایه‌ی ده‌ربڕینی نیگه‌رانی و خستنه‌رووی چه‌ند شێواز و راسپارده‌یه‌كیش به مه‌به‌ستی زیادكردنی به‌شداریكردنی ژنان له چاره‌سه‌ری شه‌ڕ و ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشتی و درو‌ستكردنی ئاشتیدا. درێژه‌ی هه‌واڵ >> |
|