|
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ـــ بانكی نێوده‌وڵه‌تی
سندوقی متمانه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عیراق
به‌خێربێن بۆ به‌شی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان - سندوقی متمانه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عیراق له ده‌روازه‌ی ئه‌له‌كترونیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق.
مه‌به‌ستی ئه‌م به‌شه دابینكردنی زانیاری و به‌ڵگه‌نامه‌ی په‌یوه‌ندیدار به كاركردنی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ـــ سندوقی متمانه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عیراقی سه‌ر به بانكی نێوده‌وڵه‌تیه.
تكایه بڕوانه به‌شی ژێره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ به‌ڵگه‌نامه و رێنماییه‌كان و به‌سته‌ره‌كان
زانیاری له‌باره‌ی سندوقی متمانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی
له‌سه‌ر داوای كۆمه‌كبه‌خشانی به‌شداربووی كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌كبه‌خشان له نیویۆرك له 24ی حوزه‌یرانی 2003 و له‌پێناو به‌دیهێنانی پێداویستییه داراییه‌كانی گروپی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدانی عیراق و یارمه‌تییه‌كانی بانكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و په‌ره‌پێدانی عیراق، گروپی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان و بانكی نێوده‌وڵه‌تی (سندوقی متمانه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عیراق)یان دامه‌زراند. ئامانجه‌كانی ئه‌م ده‌زگایه یارمه‌تیدانی كۆمه‌كبه‌خشانه بۆ ئاراسته‌كردنی سه‌رچاوه‌كانیان و هه‌ماهه‌نگیكردنی پشتگیری‌یان له چالاكیه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و په‌ره‌پێدان له عیراقدا، به‌پێی ئه‌و بواره به‌راییانه‌ی له خه‌مڵاندنی پێداویستییه‌كانی پشتبه‌شتوو به به‌رنامه راگوزوره ستراتیژییه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و بانكی نێوده‌وڵه‌تی و په‌سندكراوی ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراق هه‌ڵقوڵاون.
ئامانجی ئه‌م ده‌زگایه دڵنیابوونه له به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنێكی هه‌ماهه‌نگكراو و نه‌رم و خێرای كۆمه‌كبه‌خشان بۆ دابینكردنی دارایی بۆ خه‌رجیه هه‌ره له‌پێشه‌كان، به چالاكیه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه و به‌رنامه رشته‌ییه‌كان و پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان و هاوكاریی ته‌كنیكی و چالاكییه‌كانی تری په‌ره‌پێدانیشه‌وه. ئه‌ركێكی تری ده‌زگاكه ته‌واوكردنی بژارده‌كانی به‌رده‌سته بۆ ئه‌و كۆمه‌كبه‌خشانه‌ی ئاره‌زوویانه به‌شداری له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عیراقدا بكه‌ن، له‌و بژاردانه‌ش: دابینكردنی راسته‌وخۆی درایاییه بۆ ئاژانسه جێبه‌جێكار‌ه‌كان.
كاركردنی ده‌زگای پێشنیاركراو، تا ئه‌و راده‌یه‌ی ده‌كرێت، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایانه ده‌بێت كه به‌سه‌ر سندوقه‌كانی متمانه‌ی فره‌لایه‌نی-كۆمه‌كبه‌خش له بارودۆخی دوای شه‌ڕدا جێبه‌جێده‌كرێن. ئامانجی ئه‌و رێكخستانه به تایبه‌تی دڵنیابوونه له‌وه‌ی كه:
· هه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی په‌سندكراو بۆ داراییكردن به‌شێكه له به‌رنامه‌ی هه‌ره له‌پێشی ئه‌و چالاكییانه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و په‌ره‌پێدان كه ده‌سه‌ڵاتدارێتیی عیراقی ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر داون و له‌سه‌ر بنه‌مای خه‌مڵاندنی پێداویستیه‌كانه‌و به راوێژ له‌گه‌ڵ كۆمه‌كبه‌خشان و هاوبه‌شانی تر داڕێژراوه.
· ئه‌و چالاكییانه‌ی كه له‌لایه‌ن كۆمه‌كبه‌خشانه‌وه داراییده‌كرێن تا بكرێت له لایه‌ن عیراقیه‌كان خۆیانه‌وه جێبه‌جێ بكرێن، به خاوه‌ندارێتی و سه‌ركردایه‌تیی ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراقی و به ئامانجی یارمه‌تیدانی په‌ره‌پێدانی توانای نێوخۆیی درێژخایه‌ن.
· چۆنیه‌تیی دارییكردن و جێبه‌جێكردن: 1) كراوه‌یی (شه‌فافیه‌ت) و به‌رپرسیارێتی دابین ده‌كات ؛2) ئاسانكردنی سپاردنی كاریگه‌رو خێرا ئاسان ده‌كات و؛ 3) پشتگیری له په‌ره‌پێدانی پێشكه‌وتووی بودجه‌یه‌كی یه‌كگرتوو و پرۆسه‌یه‌كی ژیرانه‌ی خه‌رجكردنی گشتی ده‌كات.
· بو‌نیادی داراییكردن و هه‌ماهه‌نگیی كۆمه‌كبه‌خشینی یه‌كگرتووانه ده‌بنه مایه‌ی دووركه‌وتنه‌وه له دروستبوونی كه‌لێن و دووباره بوونه‌وه‌ی داراییكردن و ناجێگیری له پێشكێشكردنی راوێژ و، درێژخایه‌نیی پلاندانانی خه‌رجییه‌كانی بودجه‌ش مسۆگه‌ر ده‌كات.
بــونــیـــاد
سندوقی متمانه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عیراق پێكهاته‌یه‌كه بۆ رێوشوێنێكی هه‌ماهه‌نگیكراو كه به هۆیه‌وه كۆمه‌كبه‌خشان ده‌توانن ئه‌و چالاكییانه دارایی بكه‌ن كه له‌لایه‌ن رێكخراوه به‌شداربووه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و / یان بانكی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێن، به‌پێی پێكهاته‌یه‌كی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دراو بۆ هه‌ماهه‌نگیی هاوبه‌ش و میكانیزمی چاودێری. هه‌ماهه‌نگیی باش له رێگه‌ی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شی كۆمه‌كبه‌خشان و لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگیی یه‌كگرتووی سندوقی متمانه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عیراقیش سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان/ بانكی نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ست ده‌هێنرێت.
لیژنه‌ی كۆمه‌كبه‌خشان سه‌رپه‌رشتیی هه‌موو چالاكیه‌كانی ده‌زگاكه ده‌كات و ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌ركه له‌پێشه‌كانی ده‌دات. لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگیی سندوقی متمانه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عیراق وه‌ك ده‌سته‌ی كارگێڕیی بانكی نێوده‌وڵه‌تی و گرووپی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان له‌پێناو دڵنیابوون له یه‌كگرتوویی و پلانی هه‌ماهه‌نگكراو چاودێریكردن و راپۆرتكردنی چالاكییه‌كان له نێوان گرووپه‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و بانكی نێوده‌وڵه‌تی كارده‌كات.
"سندوقی متمانه‌ی عیراقیی سه‌ربه گروپی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان" یارمه‌تیی داراییكردنی جێبه‌جێكردنی ئه‌و چالاكییانه ده‌دات كه له لایه‌ن ده‌زگاكانی جێبه‌جێكردنه‌وه، به تایبه‌تی له قۆناغی راگوزه‌ردا، به سیسته‌می نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عیراقدا سپێردراون. سندوقی متمانه‌ی عیراقیی سه‌ر به گروپی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان جه‌خت له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و رشتانه ده‌كاته‌وه كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێداویستیه‌كانی خه‌ملاندوون و جه‌خت له‌سه‌ر داراییكردنی پڕۆژه كاریگه‌رییه خێراكان و چالاكییه‌كانی قۆناغی راگوزه‌ر ده‌كاته‌وه كه پێویسته به نه‌رمی و خێرایی جێبه‌جێ بكرێن. كاره‌كانی ده‌زگاكه یارمه‌تیی ته‌كنیكی و بونیادنانی توانا له رێگه‌ی 10 رشته و 5 بواری گشتگیر ده‌گرێته‌وه.
په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كۆمه‌كبه‌خشان
له سایه‌ی سندوقی متمانه‌ی عیراقیی سه‌ربه گروپی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان، كۆمه‌كبه‌خشان ده‌توانن به‌شدارییه‌كانیان به‌پێی رشته / بواری گشتگیر یان له‌رێگه‌ی ئاژانسیه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه ته‌رخان بكه‌ن و، به‌پێی ئه‌مانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ راپۆرته‌كان ده‌كرێت. به هه‌ر حاڵ، به‌و رشته نوێیایانه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه پاش كۆنفرانسی مه‌درید هاتۆنه‌ته كایه‌وه.، له‌ڕێگه‌ی به‌شداریكردن له‌سه‌ر ئاستی رشته‌كاندا، ئێستا كۆمه‌كبه‌خشان هه‌لیان له‌به‌رده‌م دایه پشتگیریی پڕبایه‌ختر له ئه‌ركه له‌پێشه‌كانی رشته‌كان بكه‌ن، كه له‌سه‌ر ئاستی نیشتیمانی په‌سند كراون، هه‌روه‌ها له‌و به‌رنامانه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌ستپێشخه‌ری و یارمه‌تیه‌كانی لایه‌نانی تر گونجێنراون.
بانكی نێوده‌وڵه‌تی و رێكخراوه‌كانی گرووپی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان توانا یه‌كتر ته‌واوكه‌ره‌كانیان به هه‌ماهه‌نگی ده‌خه‌نه گه‌ڕ، هه‌ر یه‌كه‌یان به‌پێی سیاسه‌تی چالاكییه‌كان و سووده به‌راووردكارییه‌كانیان، له‌پێناو به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی ئه‌و پێویستییانه‌ی له خه‌ملاندنی پێداویستیه‌كانه‌وه ده‌ستنیشانكراون:
· به‌پێی گه‌نجانی باره‌كه، لایه‌نی كۆمه‌كبه‌خش رێكه‌وتنێكی كارگێڕی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندیداری سندوقی متمانه ئیمزا ده‌كات.
· هه‌ردوو لایه‌نی گروپی نه‌ته‌وه یكگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان و بانكی نێوده‌وڵه‌تی "ژماره‌ی بانكیی به‌رده‌ست"، وه‌ك به‌شێكی سندوقی متمانه، ده‌خه‌نه به‌رده‌م كۆمه‌كبه‌خشان كه له‌وانه‌یه ئاره‌زوو بكه‌ن هه‌موو یان به‌شێكی به‌شدارییه‌كانیان بخه‌نه نێو حسابێكی بانكی تا ئه‌و كاته‌ی بڕیار له ته‌رخانكردنیان ده‌درێت.
· رێوشوێنی دیاریكراوی سندوقی متمانه له نزیكترینی ئه‌م دوو باره‌ی خواره‌وه كۆتایی پێدێت: 31ی كانوونی یه‌كه‌می 2007، یان یان هه‌ر كاتێك داراییه‌كه هه‌مووی به‌ته‌واوی خه‌رج كرا.
په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراقی
سندوقی متمانه‌ی عیراقیی سه‌ر به بانكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ و سندوقی متمانه‌ی عیراقیی سه‌ر به گروپی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان به هاوبه‌شییه‌كی پته‌وه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراقی كار ده‌كات بۆ مسۆگه‌ركردنی پڕكردنه‌وه‌ی بۆشاییه‌كان خۆ لادان له هه‌ر پێكداچوونێك و دڵنیابوون له رێكوپێكی و گونجانی ئه‌و چالاكییانه‌ی ده‌زگاكه داراییان بۆ ده‌كات له‌گه‌ڵ بودجه و به‌راییه گشتییه‌كانی عیراق.
ئه‌نجامدانی هه‌ماهه‌نگیكردنی یارمه‌تیی په‌ره‌پێدان به سه‌رۆكایه‌تیی عیراق به تایبه‌تی له لایه‌ن دوو قه‌واره‌وه ئه‌نجام ده‌درێت. (بۆ گه‌یشتن به هێلكاریی روونكردنه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگیی كۆمه‌كبه‌خشین له لایه‌ن داموده‌زگا عیراقییه‌كانه‌وه لێره كرته بكه).
· ده‌سته‌ی پێداچوونه‌وه‌ی ستراتیژیی عیراقی به‌رپرسه له سیاسه‌تی رێنمایی گشتی سه‌باره‌ت به یارمه‌تیی كۆمه‌كبه‌خشان ده‌سه‌ڵاتی ره‌زامه‌ندیی كۆتاییشی له‌سه‌ر چۆنییه‌تی ته‌رخانكردنی یارمه‌تیی نێوده‌وڵه‌تییكان بۆ عیراق، له‌سه‌ر راسپارده‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی پلاندانان و دارایی، هه‌یه.
· وه‌زاره‌تی پلاندانان و هاوكاریی په‌ره‌پێدان MoPDC لایه‌نی وتوێژكه‌ر ده‌بێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌كبه‌خشان و، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، وه‌ك ناوه‌ندێكی سه‌ره‌كیی په‌یوه‌ندی له نێوان حكومه‌تی كاتیی عیراقی و ده‌زگای متمانه كار ده‌كات و ده‌سته‌به‌ری به‌كارهێنانی سه‌رچاوه‌كان به‌پێی پێداویستییه هه‌ره له‌پێشه‌كانی عیراق و به یه‌كسانی دابه‌شكردنیانیش ده‌كات. وه‌زاره‌تی پلاندانان له نزیكه‌وه كار له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی ده‌كات بۆ دڵنیابوون له گونجانی له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ی گشتیی بودجه.
· ده‌سته‌ی پێداچوونه‌وه‌ی ستراتیژیی عیراقی و وه‌زاره‌تی پلاندانان و هاوكاریی په‌ره‌پێدان، به راوێژ له‌گه‌ڵ وه‌زیره‌كانی حكومه‌تی كاتی و له‌ژێر رێنمایی ئه‌نجوومه‌نی فه‌رمانڕه، به‌رنامه‌ی ئه‌ركه له‌پێشه‌كان به‌پێی خه‌ملاندنی پێداویستییه‌كان دیاریده‌كه‌ن و له كاتی پێویستیشدا له روانگه‌ی گۆڕان له بودجه‌و سه‌رچاوه‌و ره‌وشی ئابووریی عیراقدا پێداچوونه‌وه‌ی بۆ ده‌كه‌ن.
· وه‌زاره‌تی پلاندانان و هاوكاریی په‌ره‌پێدان سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی هه‌ماهه‌نگیی نێوده‌وڵه‌تی (CIC) ده‌كات و راوێژ و پشتگیری له‌باره‌ی هه‌ماهه‌نگیكردن پێشكێشی وه‌زیر ده‌كات.
به‌سته‌ره‌كان
|