UNAMI
نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاوكاریكردنی عیراق
ماڵه‌وه
ماندێتی یونامی
نووسینگه‌ی نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی
هێلكاری رێكخراوه‌یی
یونامی
زانیارییه‌كانی په‌یوه‌ندیكردن
ژووری هه‌واڵ
لێدوانی رۆژنامه‌گه‌ری
راپۆرته هه‌واڵ
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان-عیراق له هه‌واڵه‌كاندا
بڵاوكراوه‌كان
وتار
په‌یوه‌ندیكردن به نوسینگه‌ی راگه‌یاندن
دوا هه‌واڵی كاروباری مرۆیی
دوا هه‌واڵی ئاوه‌دانكردنه‌وه و په‌ره‌پێدان
په‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ عیراق، زانیاری بنه‌ڕه‌تی و به‌ڵگه‌نامه
به‌ڵگه‌نامه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان
ناوه‌ندی نه‌خشه
مافی مرۆڤ
پشتگیریی پرۆسه‌ی سیاسی
پشتگیریی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن
چالاكییه‌كان
رێبازی یه‌كانگیر
كۆمه‌كبه‌خشان
ده‌زگای متمانه‌پێدانی دارایی
كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمیته‌ی كۆمه‌كبه‌خشان
NGOs
پێشانگای وێنه‌كان
هه‌لی كار
پێگه‌ی ئه‌لكترۆنی
ده‌زگای نێوده‌وڵه‌تیی سندوقی ئاوه‌دانكردنه‌وه بۆ عیراق IRFFI
په‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ عیراق
نوسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هه‌ماهه‌نگیی كاروباری مرۆیی
تێبینییه‌كانتان
خۆبردنه‌ده‌ره‌وه له به‌رپرسیارێتیی یاسایی
مافی ماڵپه‌ڕ پارێزراوه-یونامی 2004-2009
كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان – ١ی ئادار ٢٠١٠
نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و سه‌رۆكی هه‌ڵبژاردن له
١
ی ئاداری ٢٠١٠دا ك
و
رتهیهك
له
سه‌ر دوایین پێشهاته‌كان و گرنگی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ده‌نه راگه‌یاندنه بیانییه‌كان
.
پشتگیریكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٢٠١٠ی عیراق
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق شێلگیرانه كار بۆ هڵبژاردنێكی ئازاد و دادپه‌روه‌رانه ده‌كات. به پشتگیریی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، كۆمسیۆن سووره له‌سه‌ر سه‌رخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٢٠١٠ بۆ هه‌موو عیراقییه‌كان.
راهێنانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان
له ١٨ تا ٣١ی كانونی دووه‌می ٢٠١٠ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌رنامه‌یه‌كی راهێنانی گشتگیری له هه‌ولێر جێبه‌جێكرد بۆ ئاشناكردنی كارمه‌نده‌كانی به رێوشوێنه‌كانی ده‌نگدان و هه‌ژماركردنی ده‌نگه‌كان وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنی دادێیی په‌رله‌مانی كه بڕیار وایه له ٧ی ئاداری ٢٠١٠ بێت. سه‌رجه‌م ٣٦٠ كارمه‌ندی كۆمسیۆنی باڵا له سه‌رتاسه‌ری وڵات له‌م خولی راهێنانانه به‌شداركران. به ته‌واوبوونی خوله‌كان، ئه‌و راهێنراوانه خۆیان ده‌وری راهێنه‌ریان بینی و خوله‌كانیان بۆ هاوكارانیان له پارێزگاكانی خۆیان دووباره كرده‌وه.
یونامی راهێنان به كارمه‌ندانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات سه‌باره‌ت به كاركردن له‌سه‌ر سكاڵا
شاره‌زایانی هه‌ڵبژاردن له یونامی راهێنان به كارمه‌ندانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات سه‌باره‌ت به ته‌كنیكه‌كانی لێكجیاكردنه‌وه‌ی سكاڵاكان و كارله‌سه‌ركردنیان.
كۆنفرانسی هه‌ڵبژاردنی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌رباره‌ی شه‌فافییه‌ت - ٢١ی شوباتی ٢٠١٠
له كۆنفرانسی نیشتیمانی سه‌باره‌ت به واڵایی و شه‌فافیه‌ت له هه‌ڵبژاردندا، كه له ٢١ی شوباتی ٢٠١٠ به‌سترا، كۆمسیاری كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان حه‌مدییه ئه‌لحوسه‌ینی، روونكردنه‌وه‌یه‌ك پێشكه‌ش ده‌كات له‌سه‌ر ئاماده‌كارییه ئیداری و ته‌كنیكییه‌كان بۆ به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له ٢٠١٠ و ده‌وری قه‌واره سیاسییه‌كان له هه‌ڵسوكه‌وتی ژیرانه له كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا.
كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له میوانخانه‌ی ره‌شید - 6ی شوباتی ٢٠١٠
كۆمیسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن له ١٢ی
شوبات
راده‌گه‌یه‌نن له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی كه رۆژی ٦ی
شوبات
ئه‌نجامدرابوو، پارێزگاری به‌غدادیش رێسا و رێوشوێن بۆ هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردن داده‌نێت. كۆمیسیار حه‌مدییه ئه‌لحوسێنی هه‌ردوو پرۆسه‌ی ده‌نگدان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ده‌نگدانی تایبه‌ت به كورتی بۆ ئاماده‌بووان روونده‌كاته‌وه له كاتێكدا پارێزگاری به‌غداد وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی رۆژنامه‌وانان ده‌داته‌وه له‌سه‌ر ئه‌و رێوشوێن و پلانانه‌ی سه‌باره‌ت به هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردن به هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان په‌سندكراون.
عیراق: ناوه‌ندی ده‌نگدانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات
ئه‌م كلیپه ناوه‌ندی نوێی ده‌نگدانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات، كه باره‌گاكه‌ی له هه‌ولێره،نیشان ده‌دات له‌كاتی كاركردنی ته‌واویدا به كارمه‌ندانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراقیشه‌وه كه سه‌رقاڵی نوپكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان و داتابه‌یسه‌كانی ئه‌و ده‌نگده‌ره عیراقییانه‌ن كه مافی ده‌نگانیان هه‌یه و‌له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژین. ده‌نگدانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات له ١٦ وڵات ئه‌نجام ده‌درێت: نه‌مسا، ئوسترالیا، كه‌نه‌دا، دانیمارك، میسرن ئه‌ڵمانیا، ئێران ئوردن، لوبنان، هۆڵه‌ندا، سوێد، سوریا، توركیا، ئیماراتی عه‌ره‌بیی یه‌كگرتووه، شانشینی یه‌كگرتوو و، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
سه‌كۆیكاری كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان راهێنان به سه‌رڕاهێنه‌ران ده‌كات
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق له ١٤ی كانونی دووه‌می ٢٠١٠ ده‌ستی كرد به راهێنانی سه‌رڕاهێنه‌رانی له‌سه‌ر رێوشوێنه‌كانی ده‌نگدان و هه‌ژماركردن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی ٢٠١٠ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و له‌سه‌ر خستنه‌كاری شێوازی كاریگه‌ر بۆ دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و خولانه له سه‌رتاپای وڵات‌دا. ئه‌م كلیپه چه‌ند گرته‌یه‌كی ئه‌و سه‌كۆیكاره‌ی تێدایه كه تێڕوانینێكی گشتیی بۆ چۆنیه‌تیی دامه‌زراندنی وێستگه‌یه‌كی ده‌نگدان و چۆنیه‌تیی ده‌ستنیشانكردنی ئه‌وانه‌ی بۆیان هه‌یه كه بۆیان هه‌یه بچنه ناو وێستگه‌كانی ده‌نگدان نیشان ده‌ده‌ن، له‌گه‌ڵ میكانیزمه‌كانی ده‌نگدان و هه‌ژماركردنی ده‌نگه‌كان. ئه‌م راهێنانه سه‌رجه‌م ٣٠٠٠٠٠ كارمه‌ندی عیراقیی ده‌نگدان و هه‌ژماركردنی ده‌نگه‌كان به‌شداریی تێدا ده‌كه‌ن.
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان فۆرمی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنه نیشتیمانییه‌كی عیراق چاپ ده‌كات
له دوبه‌ی پایته‌ختی ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بییه‌وه، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق له ١٤ی كانونی دووه‌می ٢٠١٠ ده‌ستی كرد به پرۆسه‌ی چاپكردنی فورمی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنه نیشتیمانییه‌كی عیراق كه بڕیار وایه له ٧ی ئاداری ٢٠١٠ ئه‌نجام بدرێت و پرۆسه‌ی ێاپكردنه‌كه‌ش به فۆرمه‌كانی پارێزگای به‌غداد ده‌ستی پێكرد. ئه‌م كلیپه ورده‌كارییه‌كانی پرۆسه‌ی چاپكردنه‌كه‌ی له سه‌ره‌تاوه تا كۆتایی تێدایه، به لایه‌نه هونه‌رییه‌كانیشییه‌وه. پسپۆڕێكی نه‌خشه‌سازیی گرافیكیی یونامیــش ئاماده‌ی پرۆسه‌كه بوو بۆ هاوكاریكردنی كۆنترۆلی جۆری و له‌به‌رچاوگرتنی لایه‌نی ئاسایشی فۆرمه‌كان.