به‌غداد، ٢٦ی ته‌موزی ٢٠١٠: نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاد مێلكه‌رت به توندترین شێوه ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه‌ی كرد كه نوسینگه‌ی كه‌ناڵی هه‌رێمیی ئه‌لعه‌ره‌بییه‌ی كرد ئامانج كه بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی چوار له كارمه‌ندانی و دوو كه‌سی تر كه له‌و ده‌وروبه‌ره بوون.
له‌مباره‌وه به‌رێز مێلكه‌رت وتی "رۆژنامه‌نووسان له عیراق دیسان كرانه‌وه ئامانجی سه‌ره‌كیی یاخیبووان و له‌سه‌ر گشت پارته سیاسییه‌كانیش پێویسته كه رووبه‌ڕووی ئه‌م جۆره له‌سزابه‌ده‌ربوونه‌ی كوشتنی رۆژنامه‌نووسان ببنه‌وه. هێرشه‌كه‌ی ئه‌مرۆش جارێكی تر ئه‌وه‌ی سه‌لمانده‌وه كه وڵامێكی به‌په‌له پێویسته به گه‌یشتن به رێككه‌وتنێكی كاریگه‌ر بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی تازه كه بۆ پاراستنی هاوڵاتییان و ئازادی راگه‌یاندن ته‌رخان بكرێت."
به‌م بۆنه كاره‌ساتباره‌وه، به‌ڕێز مێلكه‌رت سه‌ره‌خۆشی گه‌رمی خۆی گه‌یانده خانه‌واده‌ی كۆستباری قوربانییان و هێوای چاكبوونه‌وه‌ی خێراشی بۆ برینداره‌كان خواست.