خاتو پلاسخارت له‌مباره‌وه وتی "له راستیدا خۆشی ئاهه‌نگگێڕان بێ گه‌ڕانه‌وه‌ی بێسه‌روشوێنان و چه‌سپاندنی دادوه‌ری و لێپێچینه‌وه له‌و تاوانانه‌ی كه دژی ئێزیدییه‌كان ئه‌نجامدراون هه‌ر به ناته‌واوی ده‌مێنێته‌وه. هه‌وڵه‌كان بۆ ڕزگاركردنیان و په‌ڵكێشكردنی تاوانباران بۆ به‌رده‌م دادگا بێ وچان درێژه‌ی ده‌بێت."
وێڕای ئاماژه‌كردنی بۆ ئه‌وه‌ی كه ئاهه‌نگه‌كه‌ی ئه‌مساڵ و ساڵانی دواتریش سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه داڕێژراوه‌كانی تیرۆریستان بۆ له‌ناوبردنی كۆمه‌ڵگای ئێزیدی و شێوازی ژیانیان به‌ڵگه‌ی زیندووی هه‌ڵسانه‌وه‌ی ئێزیدییهكانه، خاتو پلاسخارت وتیشی كه "دواجار كۆمه‌ڵگای ئێزیدی سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا و له‌سه‌ر گه‌شه‌كردنیشی له‌و عیراقه یه‌كگرتوو و دیموكراته‌ی كه باوه‌شی بۆ چه‌ندان كۆمه‌ڵگای جیاواز گرتووه‌ته‌وه هه‌ر درێژه‌ی ده‌بێت."
******
بۆ زانیاریی زیاتر تكایه په‌یوه‌ندی بكه‌ن به به‌رپرسی نوسینگه‌ی راگه‌یاندن و تهبێژی (یونامی) به‌ڕێز سه‌میر غهتاس به ئیمێلی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یان ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یانیش به ژماره ته‌له‌فۆنی ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٣١٢٨١