هەڵەبجە، عێراق،٢٤ی نیسانی ٢٠١٩ – قوتابیانی کۆلێژی تەکنیکی هەڵەبجە، به‌شدارییان له فیستیڤاڵی فیلمی ٣ *٣ كرد كه له‌لایه‌ن نوسینگه‌ی مافی مرۆڤی یونامییه‌وه رێكخرابوو. ئه‌م فیستیڤاڵه، دوای ئه‌نجامدانی له به‌غدا، به نمایشكردنی ١٢ كورته فیلم له سه‌رتاسه‌ری عیراق درێژه‌ی ده‌بێت كه باس له‌و ته‌حه‌ددیانه ده‌كه‌ن كه روبه‌رووی كه‌مینه نه‌ته‌وه‌كان ده‌بنه‌وه له عیراق له‌گه‌ڵ باسكردنی پرسه‌كانی مافی مرۆڤ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان. هه‌موو فیلمه‌كان له‌لایه‌ن عیراقییه‌كان خۆیانه‌وه له‌سه‌رتاسه‌ری وڵاته‌كه به‌رهه‌م هێنرابوون و هه‌ر یه‌كێكیشیان نوسه‌ر و ده‌رهێنه‌ر و كاراكته‌ره سه‌ره‌كییه‌كی مێیینه‌ی هه‌بوو.
نزیکەی ٩٠ قوتابیی کۆلێژی تەکنیکی هەڵەبجە به‌شدارییان كرد له پانێڵێكی شاره‌زایان ئیراد سان، پسپۆڕی پەروەردەیی، سۆما یاسین، پارێزەر و چالاکوانی بواری مافەکانی ژنان و دکتۆر فەهمی عەلی عەزیز، دەروونپزیشک و نووسەر و چالاکوان.
فیلمه‌كان بوونه مایه‌ی دروستبوونی تاوتوێ سه‌باره‌ت به پێویستبوونی پاراستنی زیاتری كه‌مینه نه‌ته‌وه كان ومافه‌كانی ژنان له ماڵه‌وه و له شوێنی كاركردن و له حكومه‌تدا له‌گه‌ڵ پێویستبوونی دادگاییكردنی تاوانبارانی داعش‌یش.
بۆ بینینی وێنه‌كان كرته‌ی ئێره بكه