له ماوه‌ی ٢ رۆژی سهكۆیكارهكهدا، چه‌ندان كۆمه‌ڵی جۆراوجۆر كه له ٢٠ به‌شداربووی ژن و پیاوی گەنج پێكهاتبوون به‌شدارییان له دانیشتنه‌كان كرد بۆ تاوتوێكردنی به‌شداریی گه‌نج له دروستكردنی ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌قامگیریدا. ئه‌وان چه‌ندان ستراتیژیشیان سه‌باره‌ت به مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ شه‌ڕ و هه‌روه‌ها كه چۆن چه‌مكه‌كانی وه‌ك بێكاری و شه‌ڕی هۆزه‌كان و گۆڕانكاریی ژینگه‌یی له كۆمه‌ڵگاكانیاندا له كاتی كاركردنیان بۆ روبه‌روبوونه‌وه‌ی ئاڵنگارییه‌كاندا جێبه‌جێ بكرێن.
له رۆژی سێهه‌میشدا، سه‌ركرده سیاسییه‌كانیش به‌شداری گه‌نجه‌كانیان كرد له گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به‌و پرسانه‌ی كه رووبه‌رووی پارێزگایه‌كه ده‌بنه‌وه له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵه په‌یوه‌ندیییه‌كی به‌هێز له نێوان گه‌نجه چالاكوانه‌كان و بڕیاربه‌ده‌سته‌كان و هه‌روه‌ها زیادكردنی وشیاریی سه‌ركرده سیاسیه‌كانیش سه‌باره‌ت به پێویستیه‌كان و كاره له‌پێشینه‌كان.
له وته‌كه‌یدا له یه‌كه‌م دانیشتن‌دا، خاتو ئالیس وۆڵپۆل، جێگری نوێنه‌ری سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق، باسی له گرنگیی به‌شداریی گه‌نج كرد له بووژانه‌وه‌ی عیراقی دوای شه‌ڕدا و ده‌ستخۆشیشی له سهكۆیكارهكه كرد وه‌ك ره‌خساندنی هه‌لێكی زێڕین بۆ گه‌نجان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له هه‌مبه‌ر پرسه ناوخۆییه‌كاندا به‌ده‌نگ بێن.
خاتونهكهی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وتی "به‌تواناكردنی خه‌ڵكی گه‌نج و پشتگیریكردنیان و ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان ده‌توانن ڕۆڵی كارای خۆیان ببینن، زۆر گرنگه له هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كدا. به‌ڵام زیاتر له‌مه‌ش، هه‌تتا ئه‌گه‌ر ئێمه عیراقێكی زۆر ئاشتی و درێژخایه‌ن و خۆشگوزه‌ران دروست كه‌ین، ئه‌وه پێویسته گه‌نج به‌ڕێوه‌ی به‌رێت. ئه‌و وزه هانده‌رانه‌ی كه خه‌ڵكی گه‌نج له چاره‌سه‌كردنی چه‌قبه‌ستنی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه‌تی نابێت به سووكی سه‌یر بكرێت. ئێمه پێویستمان به ئێوه هه‌یه بۆ دروستكردنی عیراقێكی ئارام و ئاینده گه‌شدا كه بتوانێت له ئاستی ئاواته‌كانی خه‌ڵكه‌كه‌ی بێت. بۆیه ئێستا تۆپ له گۆڕه‌یانی ئێوه‌دایه".
سهكۆیكارهكه له ٢٦-٢٨ی نیسانی ٢٠١٩ له‌لایه‌ن یونامییه‌وه و به هاوكاریی لێژنه‌ی پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتی كۆمه‌ڵگایی سه‌ر به سكرتاریه‌تی گشتیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و رێكخراوی ئه‌مه‌لی عیراقییه‌وه رێكخرابوو. چالاكییه‌كه خۆشی به‌گوێره‌ی ئه‌ركی پێ‌سپێردراوی (ماندێت) یونامییه له پشتگیریكردنی گه‌نجان و به‌شدارییه به‌نرخه‌كانیان بۆ وڵات. سهكۆیكاری داهاتوو له ٢-٤ی ئایاردا له پارێزگایه‌كانی كه‌ربه‌لا و بابل ئه‌نجام ده‌درێت.
****
بۆ زانیاریی زیاتر تكایه په‌یوه‌ندی بكه‌ن به به‌رپرسی نوسینگه‌ی راگه‌یاندن و تهبێژی (یونامی) به‌ڕێز سه‌میر غهتاس به ئیمێلی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یان ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یانیش به ژماره ته‌له‌فۆنی ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٣١٢٨١