له چالاكییه‌كدا كه به بۆنه‌ی رۆژی جیهانیی ئازادیی رۆژنامه‌گه‌رییه‌وه رێكخرابوو، لێژنه‌ی نیشتیمانی عیراقی بۆ سه‌لامه‌تیی رۆژنامه‌نووسان و سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی عیراق و یونیسكۆ و ته‌واوی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و فیدراسیۆنی جیهانیی رۆژنامه‌نووسان چه‌قی خۆیان خسته سه‌ر سه‌رباسی ئه‌مساڵ كه بریتی بوو له " راگه‌یاندن له پێناو دیموكراسی و رۆژنامه‌گه‌ری و هه‌ڵبژاردنیش له‌سه‌رده‌می قه‌ده‌غه‌كردنی پێدانی زانیاری" دا له پێناو ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كه له داكۆكیكردن له رۆژنامه‌نووسان و پاراستنیان.
چالاكییه‌كه، كه له‌لایه‌ن سه‌ندیكاری رۆژنامه‌نووسانی عیراقه‌وه میوانداری كرابوو، بووه مایه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی شاره‌زایان و گه‌وره به‌رپرسانی حكومه‌ت و په‌رله‌مان و رێكخراوه ناحكومییه كارایهكانی بواری ئازادیی راده‌ربڕین. شایانی باسه، چالاكییه له كاتێكدایه كه چه‌ندان ئاڵنگاری و هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌ترسیدار به‌رۆكی پیشه‌ی راگه‌یاندنی گرتووه له عیراق به‌و پێیه‌ی كه رۆژنامه‌نووسان هه‌م له ناوچه‌كانی شه‌ڕدا و هه‌میش له ناوچه رزگاركراوه‌كانی ژێر ده‌ستی داعشدا له كه‌شێكی ئه‌وپه‌ڕی نائارامدا كار ده‌كه‌ن.
به‌م بۆنه‌یه‌وه، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق، خاتو جینین هێنیس پلاسخارت، وتی كه له‌م رۆژه‌دا ئێمه باس له‌و ئالنگارییانه ده‌كه‌ین كه روبه‌ڕووی رۆژنامه‌نووسان ده‌بنه‌وه له‌گه‌ڵ جهختكردنهوهشمان له‌سه‌ر گرنگیی ئه‌وه‌ی كه ئازادیی راده‌ربڕین هه‌ر به كۆڵه‌گه‌ی كۆمه‌ڵگای دیموكرات و كراوه ده‌مێنێته‌وه و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كه رۆژنامه‌نووسان پێویسته پارێزراو بن و بتوانن زانیاری به‌ده‌ست بێهێنن و كاره‌كه‌شیان به رێكوپێكی ئه‌نجام بده‌ن.
" به گشتی، رۆژنامه و راگه‌یاندن، به په‌ره‌دان به‌و چه‌مكانه‌ی كه ده‌بنه مایه‌ی كۆكردنه‌وه نه‌ك لێكترازانی خه‌ڵك ، ده‌توانن ببنه پردی ئاشتی. رۆژنامه‌گه‌ری ئازاد، هه‌تتا ئه‌گه‌ر رایهكانیش كێشه‌له‌سه‌ر بن یان ره‌ت بكرێنه‌وه و یانیش نهویسترێن، بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی و پاراستنی به‌ها دیموكراتییه‌كان هه‌ر پێویسته."
به‌رپرسی نوسینگه‌ی یونیسكۆ له عیراق، به‌ڕێز پاولۆ فۆنتانی، وتی كه هه‌رچه‌نده وڵات هێشتا به‌ده‌ست گرفته‌كانی سه‌لامه‌تیی روژنامهنووسان و پێوه‌ره‌كانی كاركردن و پیشه‌گه‌رییه‌وه ده‌ناڵێنێت، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانیش بۆ ئاوڕدانه‌وه له‌م پرسانه هه‌ر درێژه‌یان هه‌یه. ئه‌و ده‌سخۆشی له لێژنه‌ی نیشتمانی عیراقی بۆ سه‌لامه‌تیی رۆژنامه‌نووسان كرد له هه‌وڵه‌كانیان بۆ ته‌واوكردنی پێداچونه‌وه‌ی خۆبه‌خشانه‌ی نیشتمانی و ناردنی دووه‌م راپۆرتی فه‌رمی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراقه‌وه سه‌باره‌ت به كوشتنی رۆژنامه‌نووسان و به‌دواچوونی دادوه‌ری و دامه‌زراندنی له‌مه‌ودوای میكانیزمی تێروته‌سه‌ل بۆ پێش‌گرتن و پاراستن له هه‌ڕه‌شه و پهلارماندانهكانی په‌یوه‌ست به ئازادیی راده‌ربڕینه‌وه.
به‌ڕێز فونتانی وتی "عیراق، به‌م هه‌نگاوه و مامه‌ڵه‌كردنی له گه‌ڵ پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به ئازادیی رۆژنامه‌گه‌ری و ئازادیی راده‌ربڕین و به‌رده‌ستخستنی زانیاری له‌رێگه‌ی ئه‌م لێژنه نیشتمانییه‌وه ده‌توانێت ببێته مۆدیلێكی ناوازه له ناوچه‌كه‌دا به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر میكانیزمه‌كانی پاراستن له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه په‌سند بكرێن."
شایانی باسه، یونیسكۆ ئه‌ركی چاودێریكردن و راپۆرتدانی سه‌باره‌ت به سلامه‌تیی رۆژنامه‌نووسان و پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به لهسزابهدهرییهوه له ئه‌ستۆیه. راپۆرتی داهاتووش له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته هه‌ر له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی یونیسكۆوه ده‌درێته ٤١ه‌مین دانیشتنی كۆنفرانسی گشتی یونیسكۆ له تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٩دا.
بۆ زانیاریی زیاتر:
یونیسكۆ به ئیمێلی :
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
یونامی :
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.