زانكۆی ئه‌لعیراقییه، به‌غدا، ٢ی ئایار:- نوسینگه‌ی مافی مرۆڤی یونامی و زیاتر له ١٠٠ ژن و پیاو له قوتابیان و مامۆستایانی زانكۆی كۆلێژی هونه‌ری زانكۆی ئه‌لعیراقییه ئاهه‌نگیان به به فیستیڤاڵی فیلمی كه‌مینه‌كان و مافه‌كانی مرۆڤ گێڕا له به‌غدا.
به‌شداربووان سه‌یری فیلمه‌كانی په‌یوه‌ست به پرسه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤیان كرد وه‌ك به‌شوودانی زۆره‌ملێ و پێشوه‌خته و مافی كه‌مینه‌كان و توندوتیژیی دژی ژنان و كچان و مافی ناسنامه و كاریگه‌ریی گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ر مافه‌كانی مرۆڤ و مافی ژیان. دوای سه‌یركردنی فیلمه‌كانیش، كه هه‌ر هه‌موویان له‌لایه‌ن عیراقییه‌كان خۆیانه به‌رهه‌م هێنرابوون، به‌شداربووان به گه‌رمی تاوتوێی پرسه‌كانی وه‌ك مافی منداڵ و پرۆسه‌ی شایسته و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی ناو كۆمه‌ڵگا و هه‌راسانكردن و جیاكاری دژی ژنان و ئه‌و گرفته‌كانی به‌رده‌م ژنان له ژیانی رۆژانه‌یان و مافی به‌ندكراوان و گرفته‌كانی مافی كار و به‌رده‌ستخستنی خزمه‌ته بنه‌ڕه‌تییه‌كان. باشترین فیلمه‌كانیش به گوێره‌ی ده‌نگدانی به‌شداربووان بریتی بوون له "ساندرێلا" و "بوارم بده‌یه" و "مۆسیقای من" بوون.
گاڵه‌ری وێنه