ئه‌لزوبێر، به‌سڕه، ٣٠ی نیسان:- نوسینگه‌ی مافی مرۆڤی یونامی و زیاتر له ٤٠ ژن و پیاوی به ره‌چه‌ڵه‌ك ئه‌فریقی و سهبائی و سوننه و شیعه و ئه‌فسه‌رانی پۆلیس و چالاكوانانی مافه‌كانی مرۆڤ و ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و هونه‌رمه‌ندان و گه‌نجان له گه‌ڕه‌كی ئه‌لزوبێر ئاهه‌نگیان به بۆنه‌ی فیستیڤاڵی فیلمی مافی كه‌مینه‌كان و مافه‌كانی مرۆڤ گێڕا. به‌شداربووان سه‌یری فیلمه‌كانی په‌یوه‌ست به پرسه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤیان كرد وه‌ك به‌شوودانی پێشوه‌خته و مافی كه‌مینه‌كان و توندوتیژیی دژی ژنان و كچان و مافی ناسنامه و كاریگه‌ریی گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ر مافه‌كانی مرۆڤ و مافی ژیان.
دوای سه‌یركردنی فیلمه‌كانیش، كه هه‌ر هه‌موویان له‌لایه‌ن عیراقییه‌كان خۆیانه به‌رهه‌م هێنرابوون، به‌شداربووان به گه‌رمی تاوتوێی پرسه‌كانی وه‌ك مافی منداڵ و جیاكاریی ره‌گه‌زپه‌رستانه و مافی كار و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی ناو كۆمه‌ڵگا و گرفته‌كانی به‌رده‌م ژنان له ژیانی رۆژانه‌یان كرد. باشترین فیلمه‌كانیش به گوێره‌ی ده‌نگدانی به‌شداربووان بریتی بوون له "ساندرێلا" و "بوارم بده‌یه" و "ره‌نگه‌كان" و "بینینی ره‌ش" بوون.
ئه‌لبومی وێنه