فیستیڤاڵه‌كه بووه مایه‌ی تاوتوێی گه‌رموگوڕ سه‌باره‌ت به پرسه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ كه بریتی بوون له پرسه‌كانی وه‌ك بێسه‌روشوێنكردنی زۆره‌ملێیانه و به‌شوودانی به‌زۆر و به‌شوودانی پێشوه‌خت و كاركردنی منداڵ و ده‌رۆزه‌كردن و شوناس و دۆخی خێزانه ئاواره‌كان و جیاكاریی دژی كه‌مینه‌كان و توندوتیژی دژی ژنان و منداڵان و كاریگه‌ریی نه‌رێنیی گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ر مافه‌كانی مرۆڤ. جارێكی تر، به‌گوێره‌ی ده‌نگدانی ئاماده‌بووان به‌هێزترین فیلم كه به پله‌ی یه‌كه‌م هات هه‌ر ساندرێللا بوو (له‌سه‌ر هه‌ژاری و هه‌تیوبوون به‌هۆی شه‌ڕه‌وه) و فیلمی "ره‌نگه‌كانیش" به پله‌ی دووه‌م (جیاكاری دژی كه‌مینه‌كان). شایانی باسه، فیلمه‌كانی "دیدی ره‌ش" (گه‌نده‌ڵی) و "ده‌رفه‌تم بده‌یه" ش ده‌نگی باشیان هێنا.
وێنه: حارس ئه‌لعوبه‌یدی/ نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی یونامی