ڕاهێنانەکە بریتی بوو لە پێشاندانی مافەکانی گوومان لێکراو بە گوێرەی یاسا و ڕێوشوێنە عێراقییەکان کە لە لایەن شارەزایی یاسایی باوەڕپێکراو پارێزەر موئەیەد عوبێد ئەلعزی پێشکەش کرا ، هەروەها نووسینگەی مافەکانی مرۆڤ بابەتێکی پێشکەش کرد دەربارەی مسۆگەرکردنی مافە نێودەوڵەتییەکانی دادگاییکردنی دادپەروەرانە هەر وەک چۆن لە ماددەی 14 ی پەیمانی نێودەوڵەتی تایبەت بە مافە مەدەنی و سیاسییەکان دا هاتووە، کە عێراق تێیدا وڵاتی ئەندامە .
ڕاهێنانەکە پێداگری کرد لەسەر ئەوەی پاراستنی مافەکانی مرۆڤ لە کاتی بەرانگاربوونەوەی تیرۆر پابەندییەکە دەکەوێتە ئەستۆی هەموو وڵاتان وپاراستنی مافەکانی مرۆڤ مەرجێکە بۆ سترتیجیەکی کارای بەرەنگاربووەنەوەی تیرۆر. هەروەها ئەوەش پێشاندرا کە هەموو رێوشوێنەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر نابێت لە پابەندییە نێو دەوڵەتییەکانی وڵاتان دەربارەی مافەکانی مرۆڤ دەربچێت بە مافی دادگایی دادپەروەرانەوەش . ئەمەش بنەمایەکە بۆ بەڕێوەبردنێکی دروستی دادپەروەری.