رۆژه‌كه به چه‌ند چالاكییه‌ك له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌ولێر و به‌غداوه له رۆژانی ١٩ و ٢٦ی حوزه‌یران به ریزبه‌ندی له ژێر سه‌رباسی "گرنگیی شێوازێك كه جەخت لەسەر رزگاربووان بكاته‌وە" یادی كرایه‌وه.
له‌وتاره‌كه‌یدا كه به‌ناوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه پێشكه‌شی كرد، جێگری نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق، خاتو ئالیس وۆلپۆل، داوای له حكومه‌تی عیراق كرد كه شێوازێك بگرێته‌به‌ر كه جەخت لەسەر رزگاربووان بكاتەوە بۆ به‌هاناوه‌چوونی توندوتیژیی سێكسی به‌گوێره‌ی بڕیاری ژماره ٢٤٦٧ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه له نیسانی ٢٠١٩ دا په‌سند كرا سه‌باره‌ت به ژن و ئاشتی و ئارامی.
ئه‌و خاتوونه وتی "له ماوه‌ی ٣ ساڵی شه‌ڕدا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێت ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش)، كچان و ژنان رووبه‌ڕووی قێزه‌ونترین توندوتیژی بوونه‌وه، به توندوتیژی سێكسیشه‌وه، كه ئه‌و رێكخراوه وه‌ك چه‌كێك به كاری ده‌هێنا. ئه‌وان كۆژانێكی زۆریان له ده‌ست پێشێلكارییه سێكسییه‌كان چێشت هه‌ر له به‌ندكردن و به‌كۆیله‌كردن و سووتاندن و ده‌ستدرێژی تا ده‌گاته ئه‌شكه‌نجەدان."
وێڕای به‌ڵێندانی ئه‌وه‌ی كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، وه‌ك به‌شێك له پابه‌ندییه‌كانی بۆ به‌ره‌وپێشبردنی مافه‌كانی مرۆڤ و ئاسانكاریكردن بۆ دابینكردنی ئاشتی و ئارامییه‌كی درێژخایه‌ن له عیراقدا، درێژه به پشتگیرییه‌كانی بۆ حكومه‌تی عیراق ده‌دات له پاراستنی مافی رزگاربووانی توندوتیژیی له‌سه‌ر بنه‌مای جێنده‌ری، به رزگاربووانی توندوتیژیی سێكسیشه‌وه، ئه‌و زیاتر وتی "بێگومان شێوازی هه‌مه‌لایه‌نه باشترین رێگه‌یه بۆ ده‌ستكردن به هه‌ڵساندنه‌وه و شیاندنه‌وه‌ی رزگاربووان و سووككردنی مه‌ترسیی ناوزڕاندن و په‌راوێزخستنیان. شاینی باسه، شێوازێك كه رزگاربووان بكاته چه‌ق بۆ دابینكردنی سه‌لامه‌تی و خۆشگوزه‌رانی پێویسته بكرێته كاری ئه‌وپه‌ڕی له‌پێشینه.
ئه‌و خاتوونه ده‌ستخۆشی له هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی عیراق كرد له گه‌ڵاڵه‌كردنی ره‌شنووسه یاسایه‌ك بۆ پشتگیریكردن له رزگاربووه ئێزیدییه‌كانی ده‌ستی داعش به گرتنه‌خۆی رزگاربووانی توندوتیژیی سێكسیشه‌وه له كچان و ژنان. ئه‌و داوای شیاندنه‌وه‌ی گشتی كرد بۆ رزگاربووانی پێكهاته‌كانی تریش و هه‌روه‌ها رزگاربووه نێرینه‌كان له توندوتیژیی سێكسی په‌یوه‌ست به شه‌ڕه‌وه كه "به‌رگه‌ی شه‌رمه‌زاری و ناوزڕاندن"یان گرتووه.
وێڕای جه‌ختكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر پێویستبوونی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست، جێگری نوێنه‌ری رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتوان، به‌ڕێز حیمیار عهبدولمۆغنی، له‌وتاره‌كه‌ی هه‌ولێریدا له هه‌رێمی كوردستانی عیراق وتی "سه‌ره‌ڕای ته‌واوبوونی شه‌ڕ و ئازادكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كان له عیراقدا، زۆربه‌ی ئەو رزگاربووانه هێشتا هه‌ر به‌ده‌ست خه‌مۆكی و دڵه‌ڕاوكێ و ئازاره‌وه ده‌ناڵێنن كه هه‌ندێكان بگرە بیر له خۆكوشتن یان خۆئازاردانیش ده‌كه‌نه‌وه. رێكخراوه‌كه‌ی ئێمه و له‌گه‌ڵ كۆمه‌كبه‌خش و هاوبهشكارهكانی تردا درێژه به كاركردن ده‌دات له پێناو ئاوڕدانه‌وه له پێویستییه‌كانی رزگاربووانی قۆناغی دوای شه‌ڕ له‌گه‌ڵ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی وشیاری سه‌باره‌ت به پێویستییه‌كانی ئه‌و شێوازه‌ی كه رزگاربووان ده‌كاته چه‌ق كه دواجار ده‌بێته‌مایه‌ی به‌تواناكردنی رزگاربووان و گه‌یاندنی ده‌نگیان."
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عیراق- ئاژانسه‌كانی یونامی و رێكخراوی ئاواره‌كان و یونیسێف و رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی و رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ گه‌شه‌پێدان و رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ ژنان و نوسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگیی مرۆیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ئاماده‌باشیدان بۆ دابینكردنی پشتگیریی پێویست له پێناو جێبه‌جێكردنێكی گشتگرانهی بڕیاری ژماره ٢٤٦٧ به گرتنه‌خۆی یارمه‌تیی پزیشكی و ده‌روونی و چاره‌سه‌ری ته‌ندروستییانه‌ی وه‌چه‌خستنه‌وه و په‌روه‌رده و ئابووری و ژیاری و دادوه‌ری بۆ رزگاربووان و منداڵه‌كانیان و كۆتاییهێنان به لهسزابهدهریی تاوانبارانیشه‌وه.
****
بۆ زانیاریی زیاتر تكایه په‌یوه‌ندی بكه‌ن به به‌رپرسی نوسینگه‌ی راگه‌یاندن و تهبێژی (یونامی) به‌ڕێز سه‌میر غهتاس به ئیمێلی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یان ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یانیش به ژماره ته‌له‌فۆنی ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٣١٢٨١یان سه‌لوا مو‌سا له رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتوان له ئێمێلی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یان به ژماره ته‌له‌فۆنی +964 751 740 1545