میوانه به‌ڕێزه‌كان،
ئاماده‌بووانی به‌ڕێز،
شانازییه كه من ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ئێوه یادی رۆژی جیهانیی له‌ناوبردنی توندوتیژی له‌كاتی شه‌ڕدا له‌ژێر سه‌رباسی "گرنگی شێوازی بهچهقكردنی رزگاربووان" ده‌كه‌مه‌وه.
من حه‌ز ده‌كه‌م به گرته وته‌یه‌كی بڕیاری ژماره ٢٤٦٧ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌ست پێ بكه‌م سه‌باره‌ت به توندوتیژیی سێكسی له كاتی شه‌ڕدا كه ته‌نها دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر په‌سندكرا. له بڕگەی یه‌كه‌میدا ئه‌نجومه‌ن "جه‌خت له‌سه‌ر داواكارییه‌كه‌ی له هه‌موو لایه‌نه چه‌كداره‌كانی شه‌ڕ ده‌كاته‌وه بۆ یه‌كسه‌ر راگرتنی هه‌موو جۆره توندوتیژییه‌كی سێكسی و هه‌روەها بۆ دانانی كاتبهندییهكی تایبه‌تیش له پابه‌ندبوونیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژیی سێكسی و هه‌روه‌ك چۆن له‌م رووه‌وه داوا له ده‌سه‌ڵاتی نیشتمانیش ده‌كات بۆ به‌هێزكردنی یاسادانان له پێناو گه‌شه‌دان به لێپێچینه‌وه له كاره‌كانی توندوتیژیی سێكسی." شایانی باسه، ئه‌م بڕیاره ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی له عیراق دروست كردووه.
له ماوه‌ی ٣ ساڵی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێت ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش)دا، كچان و ژنان روبه‌ڕووی قێزه‌ونترین توندوتیژی بوونه‌وه، به توندوتیژی سێكسیشه‌وه، كه ئه‌و رێكخراوه وه‌ك چه‌كێك به كاری ده‌هێنا. ئه‌وان كۆژانێكی زۆریان له ده‌ست ده‌ستدرێژییه سێكسییه‌كان چێشت هه‌ر له به‌ندكردن و به‌كۆیله‌كردن و سووتان و ده‌ستدرێژی تا ده‌گاته ئه‌شكه‌نجه." "سه‌ره‌ڕای ته‌واوبوونی شه‌ڕ و ئازادكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كان له عیراقدا، زۆربه‌ی ئه‌م رزگاربووانه هێشتا هه‌ر به‌ده‌ست خه‌مۆكی و دڵه‌ڕاوكێ و ئازاره‌وه ده‌ناڵێنن كه هه‌ندێكان بگرە بیر له خۆكوشتن یان خۆئازاردانیش ده‌كه‌نه‌وه.
بێگومان شێوازی هه‌مه‌لایه‌نه باشترین رێگه‌یه بۆ ده‌ستكردن به هه‌ڵساندنه‌وه و شیاندنه‌وه‌ی رزگاربووان و ره‌واندنه‌وه‌ی مه‌ترسیی ناوزڕاندن و په‌راوێزخستنیان. شایانی باسیشه، شێوازێك كه رزگاربووان بكاته چهقي كاره‌كانی بۆ دابینكردنی سه‌لامه‌تی و خۆشگوزه‌رانی پێویسته بكرێته كاری ئه‌وپه‌ڕی له‌پێشینه و هه‌ر بۆیه‌شه كه ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بڕیاری ژماره ٢٤٦٧ی په‌سند كرد كه جه‌خت له‌سه‌ر رزگاربووان ده‌كاته‌وه له پێناو ئاسانكاریكردنی پێشپێگرتن و به‌هاناوه‌چوون بۆ توندوتیژیی سێكسی له‌كاتی شه‌ڕدا. بڕیاره‌كه جه‌خت له‌سه‌ر پێویستبوونی دڵنیابوون ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی كه خزمه‌ته پزیشكی و ده‌روونییه‌كان بۆ رزگاربووانی توندوتیژیی سێكسی بێ جیاكاری دابین كراون. شانبه‌شانی ئه‌م گرنگییه‌ش، بڕیاره‌كه باس له پێویستبوونی به‌هێزكردنی خزمه‌تی دادوه‌ری بۆ رزگاربووانی توندوتیژیی سێكسی ده‌كات به ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه و دادگاییكردن و سزادانی تاوانباران توندوتیژی جێنده‌ری و سێكسی.
یونامی له عیراق كار ده‌كات بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی كه ئاواته‌كانی ئه‌و بڕیاره له‌رێگه‌ی چه‌ندان بڕیاری توندی تره‌وه به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌قینه له عیراق به‌دی هاتوون. بۆ نمونه، گه‌وره راوێژكاری ئێمه بۆ كاروباری ژنان له‌مدواییه‌دا راهێنانێكی له‌كه‌ركوك بۆ ئه‌و رێكخراوه ناحكومییه ناوخۆییانه ئه‌نجامدا كه له‌گه‌ڵ رزگاربووانی توندوتیژیی سێكسی كارده‌كه‌ن به چه‌ق خستنه‌سه‌ر ده‌ستنیشانكردنی نیشانده‌ری هۆشداری پێشتر. ئه‌و له‌گه‌ڵ ئاژانس و فه‌ند و به‌رنامه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كاری كردووە بۆ پشتگیریكردن له حكومه‌تی عیراق له پلانێك بۆ جێبه‌جێكردنی "راگه‌یاندنی هاوبه‌ش بۆ پێشپێگرتن و به‌هاناوه‌چوون بۆ توندوتیژیی سێكسی له‌كاتی شه‌ڕدا". پلانی جێبه‌جێكردنی "راگه‌یاندن"ەكه بریتییه له دانانی بهیهكشادكردنهوه و خزمه‌ته‌كان بۆ رزگاربووانی توندوتیژیی سێكسی و ئه‌و منداڵانه‌ی كه له ئه‌نجامی ئه‌م توندوتیژییانه له دایك بوون وه‌ك كاری له پێشینه. ئاژانسه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌موویان به یه‌كه‌وه كار ده‌كه‌ن له پێناو په‌ره‌دان به دیكۆمێنتكردنی كەیسهكانی په‌یوه‌ست به توندوتیژیی سێكسییه‌وه كه ئێمه له‌و باوه‌ڕه داین هه‌قی پڕ به‌پێستی خۆی پێ نه‌درابێت.
له‌مه‌ش زیاتر، نه‌ته‌وە یه‌كگرتووه‌كان له عیراق له‌رێگه‌ی ئاژانسه تایبه‌تمه‌ند و سندوقی هاوکاری دارایی و بهرنامهكانییهوه چه‌ندان هه‌نگاوی زۆری ناوه بۆ پشتگیریكردن له هه‌وڵه‌كانی عیراق له یارمه‌تیدانی رزگاربووانی توندوتیژیی سێكسی.
بۆ نمونه، له ساڵی ٢٠١٤ دا رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتوان (UNFPA) "بنكه‌ی چاره‌سه‌ری ژنان و كچان"ی له دهۆك دامه‌زراند و یه‌كێكی هاوشێوه‌ی تریشی له ساڵی ٢٠١٧ له فه‌لوجه كرده‌وه كه تێیدا ماف و پێویستییه‌كانی رزگاربووان بنه‌مای هه‌وڵه‌كانی به‌هاناوه‌چوون و به‌ده‌نگهاتنه. ئه‌م دوو بنكه‌یه پشكنین و چاره‌سه‌ری پزیشكی و خولی پشتگیریی ده‌روونی و خزمه‌تی یاساییش بۆ رزگاربووان دابین ده‌كه‌ن.
له لایه‌كی تره‌وه، رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ژنان خزمه‌تی وه‌ك ره‌وانه‌كردن بۆ نه‌خۆشخانه و یارمه‌تیی ده‌روونی و خزمه‌تی یاسایی پێشكه‌ش به پهناهەنده مێیینه‌كان و ئاواره ناوخۆییه‌كان ده‌كات به‌گرتنه‌خۆی رزگاربووانی توندوتیژیی سێكسی هه‌ره‌وها بۆ ئه‌و ژن و كچانه‌ی كۆمه‌ڵگای خانه‌خوێش كه له مه‌ترسیدان له‌گه‌ڵ رزگاربووانی توندوتیژی جێنده‌ریش. ئه‌و رێكخراوه هه‌روه‌ها یارمه‌تی پێشكه‌ش به ٧ په‌ناگه‌ی ته‌نگه‌تاوی كردووه بۆ رزگاربووانی توندوتیژیی جێنده‌ری له ئه‌نبار و كه‌ركوك و نه‌ینه‌وا و سه‌لاحه‌دین و دهۆك و به‌غدا و هه‌ولێر و به‌شداریش بووه له په‌ره‌دان به توانای هێزه‌كانی ئاسایش له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی له‌سه‌ر بنه‌مای جێنده‌ری.
كۆمیساریای باڵای پهنابەرانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (UNHCR)یش له چه‌ند پارێزگایه‌كی عیراقدا چه‌ندان خزمه‌تی پێشكه‌ش به رزگاربووانی توندوتیژیی سێكسی كردووه وه‌ك یارمه‌تیی ده‌روونی و یاسایی و ره‌وانه‌كردن بۆ نه‌خۆشخانه به چه‌ق خستنه‌سه‌ر شێوازێك كه ئامانجی خزمه‌تكردنی رزگاربووان بێت. ئه‌و رێكخراوه و هاوبهشكارهكانی له چه‌ندان چالاكی پێشپێگرتندا به‌شدار بوون به‌گرتنه‌خۆی پرۆژه‌یه‌كیش بۆ "به‌شداریپێكردنی پیاوان له كاری كردهنییانهی لێپێچینه‌وه" كه له چادرگه‌كانی ئاواره‌كان له هه‌ولێر له ٢٠١٨جێبهجێ كرا و ئێستاش له ساڵی ٢٠١٩ دا له ٢ چادرگه‌ی تردا له دهۆك درێژه‌یان هه‌یه.
له هه‌مانكاتدا، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ستخۆشی له هه‌وڵه هه‌نووكه‌ییه‌كانی حكومه‌تی عیراق ده‌كات له گه‌ڵاڵه‌كردنی یاسایه‌ك بۆ پشتگیریكردن له رزگاربووانی ئێزیدی كه ده‌ستنیشانی مافه‌كانی رزگاربووانی ئێزیدیی توندوتیژیی سێكسی ده‌كات و په‌ره‌یان پێ ده‌دات خوازیاری ناساندنی گشتیشه بۆ رزگاربووانی توندوتیژیی سێكسی له كۆمه‌ڵگاكانی تردا. ئێمه نابێت هه‌رگیز رزگاربووه نێرینهكانیشمان له‌یاد چێت كه به‌رگه‌ی شه‌رمه‌زاری و ناوزڕاندنیان گرتووه.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی عیراق درێژه به پشتگیرییه‌كانی خۆی بۆ حكومه‌تی عیراق ده‌دات بۆ پاراستنی مافی رزگاربووانی توندوتیژیی له‌سه‌ر بنه‌مای جێنده‌ری به گرتنه‌خۆی رزگاربووانی توندوتیژیی سێكسی له كاتی شه‌ڕدا وه‌ك به‌شێك له پابه‌ندییه‌كه‌ی له به‌ره‌وه‌پێشبردنی مافه‌كانی مرۆڤ و ئاسانكردنی به‌ده‌ستهێنانی ئاشتی و ئارامییه‌كی درێژخایه‌ن له عیراقدا.
من به قۆستنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌له بۆ دووپاتكردنه‌وه‌ی پابه‌ندیی نه‌گۆڕی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ به‌هێزكردنی ژنان له‌عیراقدا كۆتایی به وتاره‌كه‌م ده‌هێنم.
زۆر سوپاس