خاتو جینین لەمبارەوە وتی " عێراق پێویستی بە هەنگاونان بەرەو پێشەوە هەیە. سەرۆک وەزیرانی ناوزەدکراوی تازە ڕوبەڕووی چەندان ئەرک دەبێتەوە وەک بەخێرایی پێکهێنانی کابینە و وەرگرتنی ڕەزامەندی پەرلەمان بۆ دەستکردن بە چاکسازیی ڕاستەقینە بە گوێرەی داواکاریی خۆپیشاندەران لە ئەنجامدانی دادوەری و لێپێچینەوە."
بەو پێیەی هەنگاوەکانی داهاتوو پڕ لە گیروگرفتن، گەشەکردن پێویستی بەوە هەیە کە هەموو لایەنەکان پشتگیری لە سەرۆک وەزیرانی ناوزەد کراو بکەن لە جێبەجێکردنی داواکارییەکانی خۆپیشاندەران. هەرچەندە بەدڵنیاییەوە ئەمە هەنگاوێکی زۆر گرینگە بەڵام دواجار خەڵکی عێراق سەرکردایەتی بە ئەنجام و دەسکەوتەکان هەڵدەسەنگێنن.
نەتەوە یەکگرتووەکان هەمیشە داوای لە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە کە بەرژەوەندیی نیشتمان بخەنە سەرووی بەرژەوەندییە حیزبییەکانیان ئەوە. ئێستا کاتی کارکردنە.
خاتوو جێنین هەروەها داوای ئەوە دەکات کە هەموو هەوڵەکان بخەنە گەڕ بۆ ڕزگارکردنی عێراق لەو قەیرانە. نەتەوە یەکگرتووەکان هەمیشە لە پشتگیریکردنی خەڵکی عێراق و حکوومەتەکەی لە پێناو دروستکردنی عێراقێکی دادوەرتر و ئاشتی تر و خۆشگوزەران تر هەر بەردەوام دەبێت.
بۆ زانیاریی زیاتر تكایه پهیوهندی بكهن به بهرپرسی نوسینگهی راگهیاندن و تهبێژی (یونامی) بهڕێز سهمیر غهتاس به ئیمێلی
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
یان
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
یانیش به ژماره تهلهفۆنی ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٣١٢٨١