به‌غداد، ١٧ی شوباتی ٢٠٢٠:- یونامی به‌رده‌وام ئه‌و راپۆرتانه‌ی به‌ده‌ست ده‌گات كه باس له به‌كارهێنانی چه‌كی ڕاو دژی خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ن له رێگه‌ی نێوان گۆڕه‌پانی ته‌حریر و خهلانیدا له به‌غداد له ئێواره‌ی رۆژه‌كانی ١٤ و ١٥ و ١٦ی ئه‌م مانگه‌دا كه بووه‌ته مایه‌ی بریندار بوونی لانیكه‌م ٥٠ كه‌س. هه‌روه‌ها به گوێره‌ی راپۆرته‌كانیش ژماره‌یه‌ك له پیاوانی ئاسایشیش به هۆی فیشه‌ك و به‌رد و یان نارنجۆكی گڕگرتووهوه بریندار بوون. له‌لایه‌كی تره‌وه، هه‌مان راپۆرتی هاوشێوه‌شمان سه‌باره‌ت به كه‌ربه‌لا به‌ده‌ست گه‌یشتووه كه ته‌نها له مانگی كانونی دووه‌مدا باس له برینداربوونی زیاتر له ١٥٠ خۆپیشانده‌ر ده‌كه‌ن.
خاتو خاتو جینین هێنیس-پلاسخارت، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق، به توندی ئیدانه‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی ڕاو ده‌كات كه (دیسانه‌وه) له‌م خۆپیشاندانانه‌ی دواییدا بووه‌ته مایه‌ی خستنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری قوربانی.
وێڕای داواكردنی له ده‌سه‌ڵاتی عێراق بۆ پێش‌گرتن له به‌كارهێنانی هێز دژی خۆپیشانده‌ران و پهرپرسیاركردنی ئه‌وانه‌ی كه هێزیان به‌كار هێناوه، خاتو جێنین وتی "به‌كارهێنانی به‌رده‌وامی هێزی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر و هه‌روه‌ها هه‌بوونی چه‌ندان گرووپی گوماناوی مایه‌ی نیگه‌رانییه‌كی زۆره كه پێویسته به زوویی و به‌شێوه‌یه‌كی بنبڕانه چاره‌سه‌ر بكرێن. خۆپیشاندانی هێمنانه پێویسته له هه‌مووو كات و ساتێك‌دا پارێزگاری لێ بكرێت."
****************
بۆ زانیاریی زیاتر تكایه په‌یوه‌ندی بكه‌ن به به‌رپرسی نوسینگه‌ی راگه‌یاندن و تهبێژی (یونامی) به‌ڕێز سه‌میر غهتاس به ئیمێلی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یان ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یانیش به ژماره ته‌له‌فۆنی ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٣١٢٨١