ئه‌م هێرشه یه‌ك له‌دوای یه‌كانه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی راسته‌قینه‌ن بۆ سه‌ر وڵات و نیشانده‌ری ئه‌وه‌شن كه مه‌ترسیی كاره دزێوه‌كانی گرووپه چه‌كداره‌كان هێشتا هه‌ر مایه‌ی نیگه‌رانین.
به‌ده‌ر له هه‌ڕه‌شه‌ی راسته‌وخۆیان بۆ سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیریش، ئه‌م هێرشانه ده‌بنه مایه‌ی لادانی سه‌رنجیش له‌سه‌ر كاره ناوخۆییه به‌په‌له نیوه‌چڵه‌كان . هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش كه عیراق ببێته شوێنێك بۆ تۆڵهسهندنهنهوه و شه‌ڕه ده‌ركییه‌كان پێویسته بكه‌وێته هه‌ره دواوه.
ئه‌وپه‌ڕی دانبه‌خۆداگرتنی هه‌موو لایه‌نه‌كان تاكه رێگه‌ی به‌ره‌وپێشچوونه. حكومه‌تی عیراقیش پێویسته هه‌موو توانای خۆی بۆ به‌سزاگه‌یاندنی تاوانباران بخاته‌كار و له داهاتووشدا پێش به‌م جۆره هێرشانه بگرێت.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووكان سه‌رخۆشی خۆی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی قوربانییان و وڵاته‌كانیان ده‌كات و هیوای هه‌رچی زووچاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازێت.
****
بۆ زانیاریی زیاتر تكایه په‌یوه‌ندی بكه‌ن به به‌رپرسی نوسینگه‌ی راگه‌یاندن و تهبێژی (یونامی) به‌ڕێز سه‌میر غهتاس به ئیمێلی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یان ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یانیش به ژماره ته‌له‌فۆنی ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٣١٢٨١