بەغدا. ٢٢ی ئاداری ٢٠٢٠- جینین هێنیس-پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ئەمڕۆ دەنگی خۆی خستە پاڵ دەنگی وەزارەتی تەندروستی کە داوا لە عێراقییەکان دەکات لە سەرتاسەی وڵاتدا پابەندی ڕێنمایی و ئامۆژگارییەکانی بەرپرسانی تەندروستی و ئاینی و مەدەنی و ئاسایش بن بۆ جێبەجێکردنی تێکەڵ نەبوون و ئەوپەڕی پاک و خاوێنی بۆ ئەوەی خێزان و کۆمەڵگاکانیان بپارێزن لە هەمبەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا.