هەینی, 10 نیسان 2020 17:07

نامەیەکى کراوە لەلایەن بەڕێوەبەرە هەرێمییەکانى بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان و ئافرەتانى سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان و سندوقى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان و ئه‌نجوومه‌نى ئابوورى وكۆمه‌ڵایه‌تى رۆژئاواى ئاسیا لە وڵاتە عەرەبییەکانى ناوچەک

سکرتێرى گشتى نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەرەتاى ئەم هەفتەیەدا هەستا بە ڕاگەیاندنى بانگەوازێک بەمەبەستى کۆتاییهێنان بە توندوتیژى لە گشت شوێنێک و لە نێویشیاندا توندوەتیژى لەنێو ماڵدا. هەربۆئەم مەبەستە ئێمەى بەڕێوەبەرانى چوار ئاژانسى سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە ناوچە عەرەبیەکاندا کار بۆ تیشکخستنى سەر گرینگى دادپەروەرى و یەکسانى نێوان هەردوو ڕەگەزدا دەکەین بەرامبەر بە یاسا١ وەک ڕێڕەوێکى سەرەکى بۆ بەدیهێنانى ئامانجەکانى پەرەسەندنى بەردەوام داوا لە حکومەتەکانى وڵاتانى عەرەبى دەکەین بەدەم ئەم بانگەوازەوە بچن.

زۆرێک لە وڵاتانى ناوچەکە هەستان بە گرتنەبەرى ڕێوشوێنى توند بۆ سنوردارکردن و تەنانەت قەدەغەى هاتوچۆو بەمەبەستى ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى COVID-19. لەهەمان کاتدا پێویستە نەهێڵین ئەو ڕێوشوێنانە زیان بەخش بن. بینیومانە کە چۆن خزمەتگوزارییەکان تواناى وەدەستهێنانیان لەلایەن دەربازبووانى دەستى توندوتیژى نێوخۆییەوە لە سەرانسەرى هەرێمەکەدا کەمیان کردووە و لەبەرامبەردا لە هەندێک وڵاتدا تێبینى زیادبوونى داواکار هێڵە گەرمەکان و پشتیوانى خزمەتگوزارى تر زیادیان کردووە.

هانى حکومەتەکان دەدەین بۆ باشترکردنى دۆخى ئەو خزمەتگوزارییانەى لە ئێستادا هەن و چارەسەى جێگۆەوەى تر بۆدابینکردنى ئاسایش و پاراستنى ژنان و کچان لە نێو ماڵەکانى خۆیاندا و هەروەکا هاریکاریکردنى قوربانیانى دەستى توندوتیژى لەم ساتە وەختەدا. هەروەها پێویستە هێڵى گەرمى پەیوەندى و ئیدارەدانى کەیسەکان لە دوورەوە و خزمەتگوزارییە سەرەکییە تەندروستى و کۆمەڵایەتیەکان و خزمەتگوزارى پۆلیس و دادوەرى، لە کاتێکدا دادگاکان لە هەندێک لە وڵاتاندا بەناچارى داخراون، دابین بکرێن. پێویستە ئەم چارەسەرییانە بەشێوەیەکى گشتگیر دابڕێژرێن بە شێوازێک کە لە ئاڵۆزترین دۆخدا بگات بە ئافرەتان و جەخت لەسەر قوربانیانى دەستى توندوتیژى بکاتەوە و پێویستە لەهەمان کاتدا ڕێکارەکانى گواستنەوە بۆ ڕاوێژپێدان بەشێوەیەک ڕێکبخرێت کە لەگەڵ دۆخە هەنوکەییەکەدا بگونجێت.

وڵاتانى عەرەبى پێشوازییان لە ژمارەیەکى زۆر لە پەنابەر و ئاوارەى نێوخۆیى و ئەو ئافرەتانەى دۆخیان لە مەترسیدایە و بۆ دەرفەتى کارکردن گەشت دەکەن کردووە. ژنان و کچان لەم دۆخانەدا ڕووبەڕووى بەربەست و مەترسییەکى زۆر دەبنەوە لە گەڕان بەشوێن دەستخستنى خزمەتگەزارییەکاندا. پێویستە هەوڵى زیاتر بدرێت بۆ فەراهەمکردنى سەلامەتى و پاراستنیان.

ئێمەى بەڕێوەبەرە هەرێمییەکانى بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان و ئافرەتانى سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان و سندوقى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان و ئه‌نجوومه‌نى ئابوورى وكۆمه‌ڵایه‌تى رۆژئاواى ئاسیا لە وڵاتە عەرەبییەکانى ناوچەکە هانى حکومەتەکانى ناوچەکە دەدەین کە بڕگەى چاوپۆشینەکردن لە توندوتیژى خێزانى بخەنە نێو یاداشتە گشتییەکان و سیاسەتەکانیانەوە و وەبەرهێنانى زیاتر لەو خزمەتگوزارى و دامەزراوانەدا بکەن کە خزمەتگوزارى بۆ قوربانیانى دەستى توندوتیژى خێزانى دابین دەکەن. بە پشتیوانى چوار ئاژانسەکەى سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دەتوانن سوود لە باشترین ڕێکارە لەخۆگیراوەکان لە هەرێمەکە و سەرانسەرى جێهاندا وەربگرن.

- ئێستا کاتى فەراهەمکردنى پشتیوانى جێگرەوەى خزمەتگوزارییەکانە وەک هێڵە گەرمەکان و ڕاوێژپێدانى سایکۆلۆژى کۆمەڵایەتى، بۆئەوەى بگات بە دەستى گشت قوربانیانى توندوتیژى خێزانى، و لەهەمان کاتدا پاراستنیان. دەکرێت ئەمە لەڕێگەى چەند شوێنێکەوە بەئەنجام بگەیەنرێت کە وەک جێگرەوەیەکن لەوانە ئەو دەرمانخان و فرۆشگاى سەوزە و میوانەى کراوەن.
- ئێستا کاتى ئەوەیە بە هەموو هاوڵاتیان ڕابگەیەنرێت کە گشت جۆرەکانى توندوتیژى، لەگەڵیدا توندەتیژى دژى ئافرەتان و منداڵان لە نێو ماڵەکاندا، بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە و دەکەویتە بەر بەرپرسیارێتى یاسایى و هاریکاریکردنى گشت ئەوانەى بەدەست توندوتیژییەوە دەناڵێنن لە سەروبەندى قەدەغەى هاتوچۆدا.
- ئێستا کاتى دابینکردنى شوێنى پارێزراوە بۆ مانەوەى ئافرەتان تیایاندا و پاراستنیان لە توندوتیژى.
- ئێستا کاتى ئەوەیە ڕووبەڕووبوونەوەى توندوتیژى خێزانى لە پێشینەى کارى دامەزراوە ئەمنییە نیشتیمانى و ناوخۆییەکان و سیستەمە دادوەرییەکاندا بێت.
- ئێستا کاتى بەشداریپێکردنى ئافرەتانە لە بڕیارە چارەنوسساوەکانى تایبەت بە ڕووبەڕووبوونەوەى پەتاى COVID-19.
- ئێستا کاتى دڵنیاییدانە لە فەراهەمبوونى خزمەتگوزارییەکانى دایکایەتى، لەگەڵیدا پێویستە خزمەتگوزارییەکانى ترى بوارى زایەندى و منداڵبوون.

پەتاى ڤیرۆسى COVID-19 تەنها قەیرانێکى تەندروستى نییە، بەڵکو قەیرانێکى چاودێریشە. ئافرەتان ٧٠% ى دەستى کار پێکدەهێنن لە سەرانسەرى جیهاندا لەکەرتى چاودێرى تەندروستى دا ولەنێو ماڵەکانیشدا بەرپرسیارى چاودێرى منداڵ و بەساڵاچووان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانن لە نێو ماڵەکاندا. پێشبینی دەکرێت بەرپرسیارێتى چاودێریکردنى بێ بەرامبەر بەهۆى قەدەغەى هاتوچۆوە بەرەو هەڵکشان بچێت.

هەر بۆیە هانى گشت حکومەتەکان دەدەین لە هەرێمەکەدا هەستن بە هەڵسەنگاندن و بەدەمەوەچوونى پێداویستییەکانى گشت ئەوانەى لەبوارى چاودێریدا کاردەکەن و دڵنیابنەوە لە وەى کە گشت خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان بۆ قوربانیانى دەستى توندوتیژى خێزانى و ئژنان و کچان فەراهەم بن. دڵنیایى لە دادوەرى و یەکسانى نێوان ڕەگەزەکاندا بەرامبەر بە یاسا ڕێڕەوێکى گرینگە بۆ جێبەجێکردنى ئامانجەکانى پەرەسەندنى بەردەوام و پاراستنى گشت خەڵکى لە گشت شوێنێکدا.

 

د. لوئەى شەبانە
بەڕێوەبەرى هەرێمى سندوقى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان
لە وڵاتە عەرەبییەکانى ناوچەکەدا

د. موعز درید
لەبرى بەڕێوەبەرى هەرێمى ئافرەتانى سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان

سارا پوولى
بەڕێوەبەرى هەرێمى لەبرى بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان

د. مەهریناز ئەل عەوضى
بەڕێوەبەرى کۆمەڵەى دانیشتوان
و یەکسانى نێوان ڕەگەزەکان و
ئه‌نجوومه‌نى ئابوورى وكۆمه‌ڵایه‌تى رۆژئاواى ئاسیاى سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان
(ئیسکوا)

© 2020 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.