پێنج شەممە, 16 نیسان 2020 13:01

نەتەوە یەکگرتوەکان زەنگی مەترسی لە عیراق لێدەدات: کاتی تێپەڕاندنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی هاتووە

بەغدا، عیراق، ١٦ی نیسانی ٢٠٢٠ ، نەتەوەیەکگرتوەکان داوا لە پەرلەمانی عیراق دەکات کە پەلەبکات لە تێپەڕاندنی یاسای بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی خێزانی بەهۆی چەندین ڕاپۆرتی نیگەران دەربارەی بەرزبونەوەی ئاستی توندوتیژیەکان لەسەر بنەمای جۆری ڕەگەز و توندوتیژی خێزانی کە لەسەرتاسەری ووڵاتدا ئەنجام دەدرێت، بەتایبەتیش لەدوای ئەو گرژییە خێزانیەی کە هاتۆتە کایەوەو مانەوە لەماڵەوە بەهۆی پەتای کۆڤید ١٩ وە.

نوسینگەکانی سندوقی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ دانیشتوان ( UNFPA) و کۆمیسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکان ( OHCHR ) و یونیسیف (UNICEF)و دەستەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ یەکسانی جێندەرو بەتواناکردی ئافرەت ( UN Women ) نیگەرانی خۆیان دەردەبڕن لە عیراقدا لە بەرامبەر بەرزبونەوەی ژمارەی کەیسەکانی توندوتیژی خیزانی لە ماوەی سەرهەڵدانی پەتای کۆڤید ١٩ دا.

لە هەفتەی ڕابردودا چەندین راپۆڕتی جیا دەرکەوتن دەرباری دەستدرێژی سێکسی کردنە سەر ئافرەتێکی خاوەن پێداویستی تایبەت و مامەڵەی خراپ لەلایەن هاوسەر و سوتان و خۆسوتاندن و هەروەها بریندارکردنی خود و ئازاربەخۆگەیاندن بەهۆی مامەڵەی خراپ لەلایەن هاوسەرەکانەوە و گێچەڵی سێکسی بۆ سەر نەوجەوانان و خۆکوشتن بەهۆی توندوتیژیی خێزانی و چەندین تاوانی تر. ئەم جۆرە تاوانانەش دەبن بە زەگیکی مەترسیدار بۆ پێویستیی لەلەخۆگرتنی یاسای بەرەنگاربونەوەی توندوتیژیی خێزانی لە عیراقدا.

نەتەوەیەکگرتوەکان داوا لە دەسەڵاتەکانی عیراق دەکات بۆ زامنکردنی ئەوەی کە دەسدرێژیکەران لەلایەن سیستەمی دادوەریەوە لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت، لەگەڵ کاری زیاتر لەسەر خزمەتگوزاریی هێڵی گەرم و ئینتەرنێت و هەروەها پاڵپشتی زیاتری رۆڵی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و کردنەوەی دەرگاکانی شەڵتەرەکانی ئافراتان لەسەر پشت بۆ ئەو ژنانەی کە لەم جۆرە توندوتیژیانە ڕادەکەن هەروەها سزادانی ئەنجامدەرانی هەر جۆرە توندوتیژییەك لەسەر بنەمای جێندەر.

هەروەك بەڕیز ئەنتۆنیۆ گۆترێس ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان دەڵێت " زۆرێك لە ئافرەتان کە بەهۆکاری پەتای کۆڤید ١٩ لەماڵەوەن دووچاری توندوتیژی دەبنەوە لەکاتێکدا کە پێویست دەکات زیاتر پارێزراوبن لەنێو ماڵەکانیاندا: بۆیە ئەمرۆ داوای ئاشتەوایی لەنێو ماڵەکاندا دەکەم لەسەرتاسەری جیهاندا. هەروەها داواش لە حکومەتەکان دەکەم کە سەلامەتیی ئافرەتان بکەن بە پێشینەی کارەکانیان لە بەرەنگاربونەوەی ئەم پەتایەدا.

بۆیە ئێمەش داواکاریەکەی ئەمینداری گشتی دووبارە دەکەینەوەو داواش لە دەسەڵاتەکانی عیراقی دەکەین کە پێشنۆرە بدەن بە ئافرەتان و منداڵان وەك بەشێک لە بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆڤید ١٩.

لەخۆگرتنی یاسایەك لەسەر توندوتیژی خێزانیش هاوکاردەبێت بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی کەوا ئەنجامدەرانی توندوتیژی لەسەر بنەمای جێندەر لە عیراق لێپیچینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت هەوەك بینیمان کە ئەو کەسانەی لە ڕابردویەکی نزیکدا تاوانی قێزەوەنان ئەنجامداوە ئێستا لێپێچینەوەیان لەگاڵدا دەکرێت.

توندوتیژی لەدژی ژنان و کچان تاوانێکەو نابێت بەبێ سزادان تێپەڕێت، وە ژنان و کچانی عیراقیش شایانی لەوە زیاترن.


د. ئۆلۆریمی سۆگۆرنۆ نوێنەری سندوقی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ دانیشتوان ( UNFPA ) لە عیراق
دانیال بێل نوێنەری کۆمیسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکان (OHCHR) لە عیراق
هەمیدە ڕەمازانی لەسیکۆ نوێنەری یونیسێف (UNICEF) لە عیراق
دینا زۆربا نوێنەری دەستەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ یەکسانی جێندەرو بەتواناکردنی ئافرەت (UN Women) لە عیراق

بۆ زانيارى زياتر، په‌يوه‌ندى بكه‌ به‌:
سلوى موسى، صندوق الأمم المتحدة للسكان في العراق، الاخصائي الإعلامي، ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
بشرى الإبراهيمي، مفوضية الأمم المتحدة لحقوق الإنسان، ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
زينة عوض، اليونيسيف في العراق، مسؤول الاتصال، ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
سمير برهوم، هيئة الأمم المتحدة للمرأة، المسؤول الإعلامي، ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

© 2020 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.