یەک شەممە, 19 نیسان 2020 13:12

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هاوکاری دەبەخشێتە وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستانی عیراق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا گرنگ

هه‌ولێر، عيراق، 19 نيسان/ ابريل 2020: ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی چەند هاوکارییەکی پێشکەش بە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عیراق کرد کە پێکهاتبوون لە چەندین ئامێر و کەرەستەی پزیشکی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا.

کەلوپەلەکان پێکهاتبوون لە ٧ بارهەڵگڕ کە مەزەندە دەکرێت بە بڕی $٤٢٦،٧٣٢ پێکهاتوون لە ١٥١ پالێت لە کەرەستەی پزیشکی و ئامێر بۆ نەخۆشخانەکان، هەروەها ٤٦ پالێت لە پێداویستی دیکەی فریاکەوتن و تەندروستی کە بەلای کەم بەشی ٢٠٠،٠٠٠ کەس دەکات بۆ ماوەی سێ مانگ.

هەروەها، سێ ئامێری هەناسەدانی دەسکرد و مۆنیتەر و کەرەستەی خۆپارێزی تاکەکەسی و پێداویستی تایبەت بە گواستنەوەی ڤایرۆسیشی لە خۆگرتبوو. هەموو ئەمانە وەکو پاڵپشتییەک بۆ وەزارەتی تەندروستی لە کوردستانی عیراق بۆ رووبەرووبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا.

د. ئەدهەم ئیسماعیل ، نوێنەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت: "ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی زۆر لە خەمی تەندروستیی هاووڵاتییانی عێراقدایە و بەردەوام دەبێت لە دابینکردنی هاوکاری تەکنیکی و لۆجستی بۆ تەندروستکاران لە هەردوو وەزارەتەکانی تەندروستی ناوەند و هەرێمی کوردستان، هەروەها بۆهەموو دانیشتوان لە سەرتاسەری عێراق."

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی ڕایگەیاند: "سوپاسی هاوکارییەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەکەین بۆ وەزارەتەکەمان. بەدڵنیاییەوە ئەم هاوکارییانە پاڵپشتمان دەبێت بۆ پاراستنی گیانی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی لەم کاتی رووبەروونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنایەدا.

ئەم هاوکارییانە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنایە لە هەرێمی کوردستان. ، پێشتریش ٣٠ قەرەوێلەی دیکە نێردراون بۆ پارێزگای سلێمانی پێش رادەستکردنی ئەم کەل و پەلە بۆ وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبەر گرنگی و لەناکاوی بابەتەکە.

هەتا ڕۆژی ١٨ / ٤، ٣٣٧ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە، تێیدا ٤ گیان لە دەستدان و ٢٤٤ چاکبوونەوەش هەیە.

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی سوپاسی کوێت و USAID دەکات بۆ هاوکارییە پڕ بایەخەکانیان کە یارمەتیدەریکی زۆر کاریگەرە بۆ خۆپاراستن لە بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا و چارەسەرکردنی.


# # #


For further information, please contact:
- Ajyal Sultany, WHO Communications Officer, +964 7740 892 878, ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
- Baraa Shabaa, WHO Communications Officer, ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

© 2020 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.