چوار شەممە, 22 نیسان 2020 10:30

یاریدەدەری نەختینەی تەندرووستیی كۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەكگرتووەكان بۆكاروباری پەنابەران (UNHCR) بۆ یارمەتیدانی پەنابەران و ئاوارە ناوەخۆییەكان لە عێراق بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی كۆڤید-19

عێراق 17-04-2020: بە بۆنەی بەردەوامیی تەشەنەكردنی نەخۆشی جیهانییەوە، كۆمەڵگەكانی پەنابەران، ئاوارە ناوخۆییەكان و گەڕێنراوەكان بە بۆنەی سەختیی بارودۆخی ژیانیانەوە لە بەردەم مەترسییەكی زیاتردان.

بۆ كەمكردنەوەی ئەم مەترسییانە، كۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەكگرتووەكان بۆكاروباری پەنابەران (UNHCR)، نوێنەرایەتی پەنابەرانی نەتەوە یەكگرتووەكان، بڕیاری داوە بە یارمەتدانی زیاتر لە 110,000 خێزان، لەو خێزانانەی كە لە مەترسیدان (زیاتر لە 550,000 كەس) كە لە كۆمەڵگەكانی پەنابەران، ئاوارە ناوخۆییەكان و گەڕێنراوەكان لە عێراق نیشتەجێن، بە دابینكردنی پارەی نەختینە، تاوەكو بتوانن كەلوپەلە تەندرووستییە بنەڕەتییەكانی خۆپارێزیی بكڕن، بۆ ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی كۆڤید-19 .(COVID-19)

نوێنەری كاتیی كۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەكگرتووەكان بۆكاروباری پەنابەران (UNHCR) لە عێراق وتی "لەم كاتە سەختەدا، ئێمە دەبێت پاڵپشتیی ئەو كەسانە بكەین كە ناچار كراون لە خانووەكانی خۆیان هەڵبێن. وەكو هەر یەكێك لە ئێمە، ئەوانیش نیگەرانی خۆیان و خێزانەكانیانن، بەڵام ئەوان كەرەستەی پێویستیان نییە بۆ پاراستنی خۆیان. پارەی نەختینە یارمەتییان دەدات تاوەكو بتوانن كەلوپەلی تەندروستیی بنەڕەتی بكڕن، كە ئەمەیش هەوڵێكی بنچینەیی خۆپارێزییە."

دابەشكردنی پارەی نەختینە لە 15ی نیسان لە كامپی پەنابەرانی باسیرمەوە (Basirma) دەستی پێكرد و بەردەوام دەبێت بۆ پاڵپشتیكردنی هەموو پەنابەران و ئاوارە ناوخۆییەكان لە كامپەكاندا، بە هەمان شێوە ئەو خێزانی پەنابەر و ئاوارە ناوخۆیی و گەڕێنراوانەی كە لە ناوچە شارنشینەكاندا دەژین و لە بەردەم مەترسیدان.

بە هاوكاری لەگەڵ ڕێكخراوە ناحكوومییە هاوبەشەكان و بە پشتگیریی "Cash Zain"، دابەشكردنەكە لە ڕێگەی سەردانیكردنی ماڵ بە ماڵەوە ئەنجام دەدرێت، بەم شێوەیەیش دڵنیا دەبینەوە لە دووریی كۆمەڵایەتی و بە دوور دەبین لە هەر قەرەباڵغییەك كە دانیشتووانی كامپەكان بخاتە مەترسییەوە. ستافی مەیدانیی كۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەكگرتووەكان بۆكاروباری پەنابەران (UNHCR) بەشێكن لە تیمی دابەشكردنەكە، كە ئامۆژگاریی پەنابەران، ئاوارە ناوخۆییەكان و گەڕێنراوەكان دەكەن.

زیاتر لە هەر كاتێكی تر، سەرچاوە زیادەكان پێویستن بۆ ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە لە عێراقدا، هەروەها بۆ دڵنیابوونەوە لە بەردەوامیی هەبوونی بەرنامە خێرخوازییەكان (مرۆڤدۆستییەكان)، كە ژیان و ئاسوودەیی ملیۆنان كەسی پێوە پەیوەستە.

كۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەكگرتووەكان بۆكاروباری پەنابەران (UNHCR) دەستبەجێ داواكاری بۆ 26 ملیۆن دۆلار بەرز كردەوە بۆ زیاتركردنی چالاكییەكانی لە بەرپەرچدانەوەی تەشەنەكردنی كۆڤید-19 (COVID-19). ئامانجی ئەم زیادكردنی چالاكییە ئەوەیە كە دڵنیا ببینەوە لەوەی ئەو خێزانی پەنابەر و ئاوارە ناوخۆیی و گەڕێنراوانەی كە لە بەردەم مەترسیدان دەستیان دەگات بە كەلوپەلی تەندروستیی بنەڕەتی، هەروەها ئەنجامدانی چەند چالاكییەكی پێویست كە پێكهاتووە لە باشتركردنی تەندرووستی و بەرزكردنەوە هۆشیاری، دابینكردنی
كەرەستی پزیشكی، ڕاهێنان بە كارمەندانی تەندرووستی، بەهێزكردنی خزمەتگوزارییە تەندرووستییەكان و چاكییەكانی تەعقیم كردن لە كامپەكاندا و هەروەها پاڵپشتیی پشكنین و دۆزینەوەی بەپەلەی حاڵەتە پۆزەتیڤەكان دەكەین.


[بۆ زانیاری زیاتر تكایە پەیوەندی بكەن بە]:
فیراس ئەلخەتیب، وتەبێش و بەرپرسی پەیوەندییەكان
بەغداد، عێراق
009647809189700
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

شەزا شكفە، یاریدەدەری بەرپرسی پەیوەندییەكان
هەولێر، عێراق
009647704946384
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

© 2020 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.