ئەم پەڕەیە چاپ بکە
چوار شەممە, 13 ئایار 2020 13:15

پشتگیریکردنی چینە فەرامۆشکراوەکان بابەتێکی سەرەکیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆڤید١٩: ڕێکخراوی نێوەدەوڵەتی کۆچ لە عێڕاق

بەغدا ١٢ ئایار ٢٠٢٠— ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) ڕایگەیاند کە زۆر بوونی حاڵەتەکانی ڤایرۆسی کڕۆنای نوێ جێگای نیگەرانی قووڵن بە تایبەت لە ڕۆژهەڵاتی دەریای سپی ناوەڕاست بە عێڕاقیشەوە کە ٢٨١٨حاڵەتی دڵنیا و ١١٠ حاڵەتی مردن بە کۆڤید١٩ تا ١١ ئایار ٢٠٢٠ ڕاگەیەندراون.

دانیشتوانی بێ بەش و فەرامۆشکراوی کۆمەڵگا، بە هۆکاری خەراپی باری تەندروستی، بە نالەباری زەرەرمەند دەبن. ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایدەگەیێنێت" کە هەندێک دانیشتووی وەک پەککەوتەکان بە شێوەیەکی زۆرتر کاریگەر دەبن بە ڤایرۆسی کڕۆنای نوێ کۆڤید١٩. کاریگەریەکە زیاتر دەبێت کاتێک ئەمان ئەندامانی کۆمەلگا گەورەکانی، ئاوارە، پەنابەر، گەڕاوە و کۆچبەرەکانبن لە عێڕاق کە ئێستا ڕووبەڕووی ئاڵەنگاری دەبنەوە لە وەرگرتنی خزمەتگوزاری تەندروستی و زیانیاری پەیوەندیدار".

هاوبەندی ڕێکخراوەکانی پەککەوتووانی عێڕاقی IADO لە ١٢ ئایارهەڵسا بە دابەشکردنی تاخمی کەل و پەل کە پاککەرەوەی دەست، دەمامک و سابوونی تێدایە بەسەر ئەندامانی هاوبەندیەکە لە بەغدا و دوەروبەری. ئەم دابەشکردنە بۆ ئەوانە بوو کە بە زەحمەت دەستیان دەگات بەم کەل و پەلانە کە پێویستن بۆ خۆپارێزی و کەمکردنەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە. ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ ئەم کەل و پەلانەی بەخشیە هاوبەندیەکە.

سەرۆکی نێردەی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ جێرارد وایت گووتی" لە بەردەوامی شەڕ و نەهامەتیە ئابووریەکان لە عێڕاقدا، پەککەوتەکان ڕووبەڕووی ئاڵەنگاری تووند بوونەتەوە"."دەبێت پێداویستیەکانیان بە تەواوەتی لەبەرچاو بگێرێت لە پڕۆژەکان و بەرنامەکانماندا بە پلانی ڕووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی کڕۆنای نوێی کۆڤید١٩شەوە" بۆ پشتیوانی کۆمەڵگا فەرامۆشکراوەکان لە خانەخوێ، ئاوارە، گەڕاوە، کۆچبەر و پانابەریش.

بەڕێز موەفەق خەفاجی بەڕێوەبەری کۆڕبەندی پەککەوتووان لە عێڕاق گووتی" لە ماوەی بڵاوبوونەوەی ئەم پەتایە نەهامەتی پەککەوتووان زیاتر بوو بە هۆی قەدەغەی هاتوچۆ؛ و هەروەها بۆشایی زۆر لە دامەزراوە خزمەتگوزاریەکاندا هەیە؛ دەرفەتی گواستنەوەش سنووردارە" هەروەها گووتی" دەبێت پلان هەبێت بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی نەهامەتی پەککەوتەکان، بە تایبەت بۆ قەیرانەکانی دەروونی. هەروەها دەبێت هێڵی گەرمی پەیوەندی دابنرێت بۆ پەککەوتەکان، و هەروەها دەبێت هەڵمەتی ووشیاری بەڕێوەببردرێت بە زمانی هێما".

IADO ڕێکخراوێکی نیشتیمانیە کە ڕێکخراوەکانی پەککەوتوانی عێڕاق لەژێر سێبەری خۆی دەگرێت کە ئێستا "هەڵمەت لە دژی کڕۆنا" بەڕێوەدەبات کە داوا لە حکومەت و دەستەڵاتە خۆجێیەکان دەکات کە پەککەوتەکان نەخەنە دەروەی هەڵمەتی ڕووبەڕوو بوونەوەی ڤایرۆسی کڕۆنای نوێ کۆڤید١٩. هەروەهاIADO پەیامی ووشیاری دەنێریت بۆ ئەندامەکانی بە بەکارهێنانی پارچە ڤیدیۆ و پەخشی ڕاستەوخۆ کە پارچە ڤیدیۆی بە زمانی هێمای عێڕاقیشی تێدایە.

دارایی دابینکردنی کەل و پەلی پاکژکردنەوە لەلایەن وەزارەتەکانی دەرەوە و بازرگانی سەر بە حکومەتی ئوستڕالیا (DFAT) دابین کرداوە لە چوارچێوەی پڕۆژەی "پشتگیری کردنی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی لە ڕێگای دووبارە تێکەڵاوکردنەوە و چاڵاك کردنەوە و پشتیوانیکردنی سەقامگیری لە عێراق".


بۆ زانیاری زیاتر تکایە پەیوەندی بکە بە یەکەی زانیاری گشتی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق، تەلەفون ٠٠٩٦٤٧٥١٤٠٢٢٨١١، ئیمێل: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.