ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ عێراق ڕاپرسیەکی ئەنجام دا بۆ شیکردنەوەی کاریگەری پەتاکە لەسەر كٶمپانیا بچوك و قەبارە ماناوەندەکان. لێکۆلینەوەکە سەرنجی خستبووە سەر ناوچە شارستانیەکان و ئەو پارێزگایانەی کە بەرزترین ڕێژەی ئاوارەو و گەڕاوەیان تیدایە.
لێکۆڵێنەرەوەی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچی عێراق پەیوەندیان بە ٤٥٦ کۆمپانیای بچوك و قەبارە مامناوەند کرد، بۆ لێکۆڵینەوە لەو بوارانەی کە کاری میکانیزمی یارمەتی پارەدانی پڕۆژە بچوکەکان و مامناوەندەکان کە سەر بە سەندوقی گەشەکەردنی پڕۆژەکان (EDF) تیادا دەکرێت. لێکۆڵینەوەکان واپیشاندەدات کەوا بەرهەمهێنان لەسەدا ٥٢ نزم بۆتەووە لە مانگی ڕابردوو بە تێکڕایی بەنێو ئەو کۆمپانیا بچوك و مامناوەندانەی کە ڕاپرسیەکەی تێداکراوە، کە دەبێتە ئەنجامی زەرەری تەواو کە خەمڵێنراوە لە داهاتدا بە ڕێژەی لەسەدا ٢٧ ئەگەر سنوردارکردن بەردەوام بێت بەدرێژایی حوزەیرانی ٢٠٢٠.
هەوروەك مانگی ڕابردوو فرۆش بە شێوەیەکی سەخت لە ژێر کاریگەری بوو: کارە بازرگانیەکان بە ناو هەر چوار کەرتەکان کە پێکهاتبوون لە لێکۆڵینەوەکە بریتی بوون لە - بیناکردن و دروستکردن، خۆراك و کشتوکاڵ، خزمەتگوزاریەکان، فرۆشتنی بە کۆمەڵ و بە تاك -خەمڵاندنەکان بەتێکڕایی وا پیشان دەدەن کەوا ڕێژەی فرۆشتن لە سەدا ٧١ نزم بۆتەووە. خاوەن کۆمپانیا بچوك و قەبارە مامناوەندەکان وادەبیننن کە پشتگیری کردنی دارایی لە (٦٢%) وە هەڵگرتنی قەدەغەی هاتوچۆ لە (١٦%) وەكو ڕێکارێکی هەرە گرنگن بۆ یارمەتیدانیان بۆ مانەوەیان بەدرێژایی بەردەوامی سنوردارکردنی هاتوچۆ.
وەهەروەها پەتاکە کاریگەریەکی سەختی هەبوو لە سەر توانای کۆمپانیاکان بۆ پاراستن لە هێشتنەوەی کارمەندەکانیان. بە تێکڕایی، کۆمپانیەکان کرێکاری بە کرێ بە ڕێژەی لە سەدا ٤٠ کەم کردۆتەوە وەهەروەها کەم کردنەوەی مووچە بە ڕێژەی لە سەدا ٣٦. سەرەڕای مووچەکان، کرێ و کارەبا خەرجیی بەردەوامی هەرە بڵاوەکانە لەسەر کارەکان لە هەموو پیشەسازیەکاندا.
لەم بوارەدا، بەرێز جیرارد وایت، سەرۆکی نێردەی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق ووتی، " کاری ڕێکخراوی نێودەولەتی کۆچ وەهەروەها کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ پشتگیری کردنی بوژانەوەی باری ئابوری و دروست کردنی هەلی کار لە عێراق لە ئێستادا جێی بایەخێکی گرنگە. لە کاتێکدا، پێداویستیەکانی بوژاندنەوە لە ململانێیەکان هێشتا بەرزن، پەتای کۆڤید-١٩ خاڵی لاوازیەکانی خراپتر کرد وەهەروەها ئاڵنگاریەکانی زیاتر کرد کە کارمەندە عێراقیەکان ڕووبەڕووی بوونەتەوە . ئەم هەڵسەنگاندنە وەك بنچینەیەك دەبێت بۆ بەشداری کردنی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ بە شێوەیەکی بەردەوام و بەرفراوان لەم کەرتەدا، وەك هەوڵ و کۆششێکی فراوانترە بۆ پشتگیری کردنی کۆچبەران، ئاوارەکان، کۆمەڵگا خانەخوێیەکان وەهەروەها ئەو دانیشتوانەی کە زیاتر لە نەهامەتیدان".
بۆ بینینی ئەنجامە سەرەکیەکانی ڕاپرسەکە، تکایە سەردانی: http://edf.iom.int/home/covsme/ar بکە
بۆ زانیاری زیاتر تکایە پەیوەندی بە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچی عێراق بکە، یەکەی زانیاری گشتی، تەلەفۆن: ٠٠٩٦٤٧٥١٤٠٢٢٨١١، ئیمەیل : ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.