هەینی, 22 ئایار 2020 00:00

فاو (FAO) عیراق پەمپی رشاندن و کەلوپەلی پاککەرەوە و خۆپاراستنی کەسایەتی ڕادەستی وەزارەتی کشتوکالی عیراق لە بەغدا و هەولێر دەکات بە مەبەستی پشتگیری کردنی بەرەنگاربوونەوەی کۆڤید 19 (COVID 19)

بەغدا 19 / مایس / 2020: بۆ وەڵام دانەوەی پێداویستی بەپەلە لە عیراق بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆڤید 19 فاو (FAO) عیراق پەمپی رشاندن و کەلوپەلی پاککەرەوە و خۆپاراستنی کەسایەتی ڕادەستی وەزارەتی کشتوکالی عیراق لە بەغدا وە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە هەولێر دەکات بە ئامەدەبوونی نوێنەرانی وەزارەتەکانی هەردوو لا و نوێنەرانی فاو بە مەبەستی هاندانیان بۆ بەردەوامبوون لە کاری رۆژانەیان بۆ پاڵپشتی کردنی جوتیاران بۆ بەردەوام بوونیان لە دابینکردنی زنجیرەی خۆراک لە عیراق.

فاو (FAO) عیراق دەستیکرد بە پشتگیری کردنی تەکنیکی بە مەبەستی هاندانی سەلامەتی خۆراک و کردارەکانی تەندروستی بە پەرەپێدانی کەلوپەلی مەشقکردن بە هەمامەنگی لەگەل ئاژانسەکان و بەشدابووان .هەروەها پلانی ڕاهێنانی دارشتووە بۆ کارمەندانی ڕێنمایی بە مەبەستی بەردەوام بوون لە خزمەتگوزاری و بە راچاوکردنی رێنماییەکانی سەلامەتی کەسایەتی ، ئەم هەوڵە بۆ کەمکردنەوەی مەترسی گواستنەوەی ڤایرۆسەکەیە لە کاتی دابین کردنی زنجیرەی خۆراک ، هەروەها فاو نامەیەک ئاراستەی جوتیاران دەکات بە پابەندبوون بە ڕێنماییەکانی لایەنی پەیوەندیدار.

فاو (FAO) بە هەمامەنگی لەگەل هەردوو وەزارەت وە بەرنامەی خۆراکی جیهانی (WFP) وە بانکی نێودەولەتی بەشداردەبێت لە هەڵسەنگادن و چاودێری کردنی کاریگەری کۆڤید 19 (COVID 19) لەسەر ئاسایشی خۆراک وە بەردەوام دەبێت لە چاودێری کردنی بارودۆخەکە لە ووڵات.

پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نۆڤەل کۆڤید 19 (COVID 19) بەبەردەوام کاریگەری لە سەر جیهان و عیراق دەبێت ، هاوکات لەگەل قەدەغەکردنی هاتووچۆ بە مەبەستی رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکە جوتیاران دەتوانن سەردانی کێلگەکانیان بکەن بە هەمامەنگی لەگەل دەسەڵات و ئەنجومەنە ناوخۆیەکان. فاو بە بایەخەکی بەرزەوە دەروانێتە تەندروستی جوتیارانی عیراق وە بەردەوام دەبێت لە پێدانی پشتگیری تەکنیکی و لۆجیستی پێویست بۆ پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی کارمەندانی وەزارەتەکان هەروەها جوتیاران لە گشت عیراق ، ئەمە قسەی د. سەلاح حاجی حەسەن نوێنەری فاو (FAO) لە عیراق ، هەروەها ئاماژەی بەوەکرد کەوا لە نزیکەوە کار لەگەل هەردوو وەزارەت لە بەغدا و هەولێر دەکات بە مەبەستی زیادکردنی بەرهەم و دڵنیابوون لە بەردەوامبوونی زنجیرەی دابینکردنی خۆراک و ئاسایشی خۆراک ، د. سەلاح حاجی حەسەن پێزانینی خۆی بۆ یەکیەتی ئوروپا دووپات دەکات بۆ پشتگیری بەردەوامیان بۆ عیراق لە رێگای فاو (FAO) هەروەها هەمامەنگی بەردەوامیان لەگەل دەسەڵاتدارانی نیشتمانی.

© 2020 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.