دوو شەممە, 01 حوزەیران 2020 00:00

بۆچوون سەبارەت بە پۆلیس، ئاسایش و فەرمانڕەوایی لە عێراق: لێکۆڵینەوەی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ

نووسراوە لەلایەن: 

٣١ ئایار ٢٠٢٠: هەولێر - ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ و ناوەندی ئاڵنگارییەکانی یاسایی جیهانی لە کۆلێژی یاسا لە زانکۆی یەڵ ڕاپۆرتێکی نوێی بڵاوکردەوە کە بۆچوونی کۆمەڵگا بۆ پۆلیس و ئاسایش هەڵەدەسەنگێنێت لە سێ کۆمەڵگا لەسەرتاسەری عێراق.

ئەم لێکۆڵینەوە نوێیە – بۆچوون سەبارەت بە پۆلیس، ئاسایش و فەرمانڕەوایی لە عێراق — بەڵگە پێشکەش دەکات لە هەڵسەنگاندنێکی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق "بەرنامەی پۆلیسی کۆمەڵگەیی"، کە جێبەجێ کراوە شان بەشانی وەزارەتی ناوخۆ سەر بە حکومەتی عێراق. لێکٶلینەوەکە پشتی بەستووە بە زانیاریەکان کە لە دوو شەپۆلی ڕاپرسیی لە سێ کۆمەڵگا ئەنجامدراون کە تیایدا بەرنامەکە جێبەجێ کراوە لە سالی ٢٠١٩ەوە: بەرازعیە لە (پارێزگای بەسرە)، حەمدانیە لە (پارێزگای نەینەوا)، وەهەروەها جبێل لە (پارێزگای ئەنبار).
پۆلیسی کۆمەلگەیی ڕێکارێکە بۆ جێبەجێ کردنی یاسا کە پێناسە کراوە لەلایەن نەتەوە یەکگرتوەکان وەك "ستراتیژێکە بۆ هاندانی خەڵك بۆ کارکردن وەك هاوبەش لەگەڵ پۆلیس بۆ ڕێگەگرتن وەهەروەها بەڕێوبردنی تاوانەکان سەرەڕای لایەنەکانی تری ئاسایش و ڕژێم کە لەسەر بنەمای پێداویستیەکانی کۆمەڵگایە." ئەو ڕاپرسیانە ئەنجامدراون لە مانگی تەمموز و ئاب لە ساڵی ٢٠١٩، پێش ئەوەی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق بەرنامەی پۆلیسی کۆمەڵگەیی جێبەجێ بکات لە سێ کۆمەڵگا، وەهەروەها دیسان لە مانگی کانونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٩ پاش شەش مانگ لە بەرنامەسازی.
لەم بارەیەوە، سەرۆکی نێردەی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق، جیرارد وایت گووتی، "شەپۆلەکانی توندوتیژی زیاتر لە چوار دەیەیە متمانەی لە نێوان کۆمەڵگاکان و لایەنە کاراکانی ئاسایش لاوزکردووە، لێکۆڵینەوەی زۆر کەم بەردەست بوو بۆ ڕای گشتی دەربارەی هەوڵ و کۆششەکان بۆ دوبارە بنیاتنانەوەی ئەم متمانەیە." هەروەها گووتی، "ئەم لێکۆڵینەوەیە هەنگاوێکە بەرەو بنیاتنانی بناغەی بەڵگەیەك بۆ هەڵسەنگاندنی ڕێکارەکانی پۆلیسی کۆمەڵگەیی لە عێراق، کە یارمەتی دارشتنی بەرنامەکە دەدات بۆ ڕەوشی جۆراوجۆر لەسەرتاسەری ووڵات".

وەهەروەها ئۆنا هاساوای پرۆفیسۆری یاسا و بەڕێوەبەری ناوەندی ئاڵنگاریەکانی یاسای جیهانی لە کۆلێژی یاسا لە زانکۆی یەڵ گووتی، "لە عێراق و لە هەموو جیهان، نەبوونی متمانەی گشتی بە دام و دەزگاکانی دەوڵەت بوەتە مایەی شلەژان و نەبوونی سەقامگیری، هەروەها بوەتە مایەی پشتگیری کردنی گروپە توندوتیژەکانی وەکو داعش." زیاتر گووتی، "ئەم لێکۆڵینەوەیە ئاماژە بەوە دەکات کەوا مەشق پێکردنی پۆلیس بە گرنگیی دان بە مافی مرۆڤ و یەکسانی بەپێی یاسا دەتوانێت ئاسایشی مرۆڤ و ئاسایشی نەتەوەیی پتەو بکات."

وەهەروەها لێکۆڵینەوەکە ڕاپرسی بەراورد کاری لەخۆگرتوە لە دوو کۆمەلگا - خور زۆبێر لە بەسرە وەهەروەها سەقلاویە لە ئەنبار- کە هەڵبژێراون لەبەر نزیکی جوگرافیان و لەیەكچونی دیمۆگرافیان لەلایەن کۆمەڵگاکانیانەوە کە تیایدا بەرنامەی پۆلیسی کۆمەڵگەیی جێبەجێ کراوە. گەیاندنی هێڵی دەست پێکردن و هێڵی کۆتایی لە ڕاپرسیەکە لەم کۆمەڵگایانە هەندێ دووربینی دەخاتە ڕوو بۆ ئەگەری هەندێ لە ئارستەکان و ئەو ڕووداوانەی کە پەیوەدیان بە بەرنامەی پۆلیسی کۆمەڵگەییەوە نیە لەوانەیە بەشداری بکات بەو گۆڕانانەی کە تێبینی کراوە بەدرێژایی ڕەوتی لێکۆڵینەوەکە.

ئەنجامەکانی سەرەتایی ڕاپرسیەکە بە شێوەی نەخشەی زانیاری لێرە بەردەست دەکەوێت:
بەرازعیە، پارێزگای بەسرە
حەمدانیە، پارێزگای نەینەوا
جبێل، پارێزگای ئەنبار

ڕاپۆرتی سەرەکی بۆ شیکاری هەڵسەنگاندنی بۆچوون بۆ ئاسايش و پۆلیس لە عێراق کە داتا سەرەتایەکانی ڕاپرسی دەرگا بە دەرگا شیدەکاتەوە کە بەر لە جێبەجێکردنی بەرنامەی پۆلیسی کۆمەڵگەیی ئەنجام دراوە، لە مانگی نیسانی ٢٠٢٠ بڵاوکرایەوە.


بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکەن بە بەشی زانیاری گشتی لە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی كۆچ لە عێڕاق، تەلەفۆن: ٩٦٤٧٥١٤٠٢٢٨١١+، ئیمێل: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

زانیاری زیاتر

  • Agency: IOM
دواترین دەستکاریکردن لەسەر دوو شەممە, 08 حوزەیران 2020 01:20
© 2020 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.