یەک شەممە, 30 ئاب 2020 12:07

عێراق: نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوای تازه‌كردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان ده‌كات بۆ لێكۆڵینه‌وه‌له‌بێسه‌روشوێنكردنی زۆره‌ملێیانه‌له‌پارێزگای ئه‌نباردا گرنگ

به‌غدا، ٣٠ی ئابی ٢٠٢٠:- راپۆرتێكی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر بێسه‌روشوێنكردنی زۆره‌ملێیانه‌داوای لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی كاریگه‌ر و سه‌ربه‌خۆیانه‌ده‌كات سه‌باره‌ت به‌دیاریكردنی چاره‌نووسی نزیكه‌ی ١٠٠٠ خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له‌پیاو و كوڕ كه‌له‌سه‌رده‌می كرده‌سه‌ربازییه‌كانی دژی داعش له‌پارێزگای ئه‌نبار له‌نێوان ساڵانی ٢٠١٥-٢٠١٦دا بێسه‌روشوێن كراون له‌گه‌ڵ داواكردنیشی بۆ به‌سزاگه‌یاندنی تاوانباران و دابینكردنی دادپه‌روه‌ری و گێڕانه‌وه‌ی ماف بۆ خانه‌واده‌ی قوربانییان.



راپورته‌كه‌ی یونامی و نوسینگه‌ی كۆمیساریای باڵای مافه‌كانی مرۆڤی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌ناوونیشانی "بێسه‌روشوێنكردنی زۆره‌ملێیانه‌ی پارێزگای ئه‌نبار له‌نێوان ساڵانی ٢٠١٥-٢٠١٦دا: لێپێچینه‌وه‌بۆ قوربانییان و مافی گه‌یشتن به‌ڕاستی"، كه‌هاوزه‌مانه‌له‌گه‌ڵ رۆژی جیهانیی بۆ قوربانییانی بێسه‌روشوێنكردنی زۆره‌ملێیانه‌له‌٣٠ی ئابدا، هانی تازه‌كردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان ده‌دات بۆ ئاوڕدانه‌وه‌له‌پرسێكی هه‌ستیاری وه‌ك بێسه‌روشوێنكردنی زۆره‌ملێیانه‌له‌عیراقدا.

راپۆرته‌كه‌چه‌ندان راسپار‌ده‌ی گرینگ ده‌خاته‌ڕوو بۆ هاندانی دانپێدانان و گێڕانه‌وه‌ی ماف بۆ قوربانییان و دامه‌زراندنی چوارچێوه‌یاسایه‌كی خۆماڵیی به‌هێز دژی بێسه‌روشوێنكردنی زۆره‌ملێیانه‌و پابه‌ندبوون و گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كانی پاراستن و هه‌ماهه‌نگیی چڕوپڕ له‌گه‌ڵ میكانیزمه‌تایبه‌تمه‌نده‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندا. هه‌رچه‌نده‌جه‌ختی راسپارده‌كان له‌سه‌ر پارێزگای ئه‌نباره‌به‌ڵام بۆ ته‌واوی وڵاتیش هه‌ر به‌ركاره‌و بگره‌یارمه‌تیده‌ریشه‌بۆ ئاوڕدانه‌وه‌له‌هه‌موو حاڵه‌ته‌كانی بێسه‌روشوێنكردنی زۆره‌ملێیانه‌.


کۆتایی

تەواوی ڕاپۆرتەکە بە ئینگلیزی بەردەستە لە ماڵپەڕی www.uniraq.org  : - https://bit.ly/2A7oe75
تا تەواوبوونی وەرگێڕانی عەرەبیی ڕاپۆرتەکە، کورتەکەی بەردەستە لە: www.uniraq.org  website: https://bit.ly/3gIbaoi

****************
بۆ زانیاریی زیاتر تكایه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ به‌رپرسی نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی یونامی بە ئیمێلی
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

© 2020 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.