شایانی باسە کە شەنگال گۆڕەپانی چەندان تاوانی قێزەون و کارەساتی دڕندانە بووە لەسەر دەستی رێکخراوی تیرۆریستی داعش کە لە ساڵی ٢٠١٤ دا دژی ئێزیدییەکان ئەنجامی دا. بەڵام هەتتا دوای تەفروتونا بوونی داعشیش ڕزگاربووان و قوربانیان بەهۆی پشێوی و ناسەقامگیری و دابینکردنی خزمەتگوزاریی بنەڕەتی و نەبوونی ئیدارەیەکی یەکگرتووەوە تووشی چەندان کۆسپ و تەگەرە بوونەتەوە.
لەمبارەوە نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق، خاتو جینین هێنیس-پلاسخارت هیوای خواست کە ئەم ڕێککەوتنە ببێتە مایەی "هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی تازە لە شەنگال کە بەهۆیەوە بەرژەوەندییەکانی خەڵکی شەنگال لەریزی هەرە پێشەوە بێن" و هەروەها ببێتە مایەی "یارمەتیدانی گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ سەر ماڵوحاڵی خۆیان و خێراکردنی پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە و باشبوونی دابینکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکانیش" لەگەڵ دانی هۆشداریی ئەوەش کە" بۆ هێنانەدی ئەمە ئیدارەیەکی ڕێکوپێک و سەقامگیری لەوپەڕی پێویستیدان."
لە کۆتاییدا وێڕای جەختکردنەوەشی لەسەر بەردەوامبوونی پشتگیریکردنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یارمەتیدان لەسەر ئاساییکردنەوەی بارودۆخی ئەو شارۆچکەیە، خاتو پلاسخارت زیاتر وتیشی"سەرەڕای هەموو نەهامەتییەکان و رۆژە ڕەشەکانیش، خەڵکی شەنگال لەسەر دروستکردنی ئایندەیەکی باشتر هەر بە شێلگیر و مکوڕ مانەوە. هیوادارین ئەو ئایندەیە هەر ئەمڕۆ دروست بێت."
بۆ زانیاریی زیاتر تکایە پەیوەندی بکەن بە نووسینگەی راگەیاندنی گشتیی یونامی بە ئیمێلی :
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.