شەممە, 10 تشرینی یەکەم 2020 12:36

یەکەم گفتوگۆی کردەنیی گەرموگوڕ لە نێوان عێراق و "لێژنەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێیانە" گرنگ

نووسراوە لەلایەن: 

لە ٥-٧ی تشرینی یەکەمدا، "لێژنەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێیانە" دەستی بە گفتوگۆی بنیاتنەرانە و ئاشکرای خۆی لەگەڵ عێراق کرد کە ئەمە دووەمین گەڕی گفتوگۆی عێراقە دوای پەسندکردنی بۆ "جاڕنامەی پاراستنی هەموو کەسەکان لە بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێیانە" لە ساڵی ٢٠١٠دا.

گفتوگۆیەکە وەک بەشێک لە نۆزدەهەمین دانیشتنی "لێژنەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێیانە" لە جنێڤ کە بۆ یەکەم جار هەر هەمووی لە رێگەی هێلی ئینتەرنێتەوە بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید ١٩) ەوە ئەنجام درا.

وەزیری دادی عێراق ، بەڕێز دادوەر سالار عەبدولستار، سەرۆکایەتی شاندە ١٣ کەسییەکەی حکومەتی عێراقی دەکرد. گفتوگۆیەکەش ٣ تەوەری لەخۆگرتبوو کە پێشتر بڕیاریان لەسەر درابوو کە بریتی بوون لە دۆخی رەشنووسی یاسای بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێیانە و رێکارە بەرگرییە پەیڕەوکراوەکان و ئەو پێشڤەچوونانەی لە لێکۆڵینەوەی حاڵەتەکانی بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێیانە هاتوونەتە ئاراوە لەگەڵ بەدواداچوونیش سەبارەت بە ڕێوشوێنی "کارپێکردنی بەپەلە"ی "لێژنە" کە بۆ هەر حاڵەتێک کە بەدەستی گەیشتووە.

"لێژنەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێیانە" سوپاسی حکومەتی عێراقی کرد بۆ بەشداریکردنی بنیاتنەرانە و تاوتوێی گەرموگوڕی دوولایەنە لەگەڵ "لێژنە" کەدا لە گفتوگۆیەکاندا کە مەبەست لێیان بەهێزکردنی ئەو چوارچێوە پاراستنەی ئێستایە و هەروەها خستنەڕووی نەهامەتیی بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێیانەشە لە عێراقدا. لای خۆشیەوە، سەرۆكی شاندی عێراق دەسخۆشی لە رەخساندنی دەرفەتی بەشداربوونیان لەو گفتوگۆیەدا کرد و باپەندیی خۆشی بۆ ئاوڕدانەوە لە بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێیانە دووپات کردەوە و داواشی لە "لێژنە" کرد کە تێبینییەکانیان سەبارەت بە رەشنوسە یاسایەکەیان لەگەڵدا هاوبەش بکەن.

لە ٩ی ئەیلول و وەک بەشێکیش لە هەمان گفتوگۆدا، ٩ رێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی و "کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی عێراق" لە میانەی پێشکەشکردنی کورتەیەکدا لە دانیشتنێکی جودا و داخراودا تێبینییەکانی خۆیانیان لەگەڵ "لێژنە" کە هاوبەش کرد.

شایانی باسە، نووسینگەی مافی مرۆڤی یونامی ئاسانکاریی بۆ بەشداریکردنی شاندەکەی عێراق لەو گفتوگۆیەدا کردبوو.

تەواوی وردەکارییەکانی گفتوگۆیەکە بە ئینگلیزی و عەرەبی لەم بەستەرانەی خوارەوە بەردەستن.


٥ی تشرینی یەکەم :
http://webtv.un.org/search/consideration-of-iraq-333rd-meeting-19th-session-committee-on-enforced-disappearances/6197583662001/?term=CED%20Dialogue%20with%20Iraq&sort=date 
http://webtv.un.org/search/consideration-of-iraq-333rd-meeting-19th-session-committee-on-enforced-disappearances/6197584834001/?term=CED%20Dialogue%20with%20Iraq&sort=date 

٧ی تشرینی یەکەم:
http://webtv.un.org/search/consideration-of-iraq-contd-334th-meeting-19th-session-committee-on-enforced-disappearances/6198399981001/?term=CED%20Dialogue%20with%20Iraq&sort=date 
http://webtv.un.org/search/consideration-of-iraq-contd-334th-meeting-19th-session-committee-on-enforced-disappearances/6198404759001/?term=CED%20Dialogue%20with%20Iraq&sort=date 

زانیاری زیاتر

  • Agency: UNAMI
© 2020 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.