دکتۆر سەڵاح ئەلحاج حەسەن ، نوێنەری فاو لە عێراق ، پابەندبوونی( فاو)ی بۆ بەهێزکردنی توانای خزمەتگوزاریی ڤێتێرنەری بۆ ئاشکراکردن و دەستنیشانکردن و ڕاپۆرتی نەخۆشیە گیانلەبەرەکانی زۆر دەرببڕیت . گوتی: «بە و شێوەی کە هەموو جیهان لە ئاستی جیهانیدا مامەڵە لەگەڵ پانتایمی کۆڤید-19 دەکات، سەرنج خستنە سەر خۆڕاگریی کۆمەڵگە لە ڕێی کۆنتڕۆڵی نەخۆشی، بەتایبەتی گرنگەكان ئەم پڕۆژەیە دەبێتە هۆی بەهێزکردنی توانای تەکنیکی و دامەزراوەیی خزمەتگوزاری ڤێتێرنەری عێراقی بۆ چاودێری و کۆنترۆڵکردنی کاریگەری نەخۆشیەکانی ئاژەڵان و سنوورداشکردن بۆ پاراستنی ئاژەڵان لە زیانو کەمکردنەوەی هەڕەشەی توند لەسەر تەندروستی و سەلامەتی مرۆڤ " . هەروەها جەختی لەسەر گرنگیی و هاوکاریی هاوبەش لەگەڵ لایەنە نیشتمانییەکان و قەوارەکانی تر کردەوە کە لەهەمان بواردا کار دەکەن .
سەرەڕای ئەو هەوڵانەی حکومەتی عێراق داویانە، بەڵام پرۆگرامەکانی چاودێری و کۆنترۆڵ سنووردارن و بەهۆی کەمی نرخی نەوت و پەتامی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە کاریگەری لەسەر خزمەتگوزاری تەندروستی ئاژەڵی لە ناوچە سنوورییەکان کردووە و مەترسی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیزۆر پەنگخواردوی ئاژەڵی لە ناوخۆی هەرێمدا زیاد کردووە
سیستەمی تەندروستی لە عێراق لە ئێستادا لە هەوڵی ئەوەدایە کە لەگەڵ کۆڤید-19 دا خۆی بپێوێ سیستەمێکی هۆشداری پێشوەختە کە لەگەڵ ستراتیژ و سیاسەتی نوێدا یەکدەکەویت، هەروەها دابینکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی ئاژەڵ، دەبێتە هۆی دڵنیابوون لەوەی ئاژەڵداری، سەرچاوەی بژێوی سەرەکی بۆ عێراقییەکان، بە تەندروست و دوور لە بڵاوبونەوەی نەخۆشی ئاژەڵان بمێنێتەوە فاو پشتگیری خزمەتگوزاری ڤێتێرنەری دەکات بە پێشخستنی پەیوەندینێوان دەسەڵاتدارانی هەرێم و ناوەڕاستی عێراق ، هەروەها لەگەڵ کۆمەڵگە شوانكارةكان ، بۆ ئەوەی یارمەتی کەمکردنەوەی مەترسی نەخۆشیە ئاژەڵیە زۆرەکانی ناو هەرێم بدات .
(فاو) سوپاسگوزارە بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا / ئاژانسی کەمکردنەوەی هەڕەشەی بەرگری ، بۆ ئەم کۆمەکە بەخشندەیە کە ئامانجی فراوانکردنی مەودای پڕۆژە بەردەوامەكةية " باشترکردنی گەیاندنی خزمەتگوزاریی وته ندروستي وة بؤچاودێری نەخۆشیەكان لەعێراق " کە کۆی گشتی ئەو بڕەی بۆ زیاتر لە 3 , 5 ملیۆن دۆلار کردووە .