پێنج شەممە, 15 تشرینی یەکەم 2020 14:46

برەودان بە مافەکانی مرۆڤ و داکۆکیکردن لە پاراستنی تەوەرە سەرەکیی گفتوگۆیەکانی بەرپرسی نوسینگەی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نێردەی نەتەوەیەکگرتوەکان بوون لەگەڵ بەرپرسان و چالاکوانانی مەدەنی لە هەرێمی کوردستاندا گرنگ

نووسراوە لەلایەن: 

برەودان بە مافەکانی مرۆڤ و گوێگرتن لە نیگەرانیەکانی چالاکوانانان و هەروەها هاندانی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم لە داکۆکیکردن بۆ پاراستنی مافەکانی مرۆڤ تەوەرە سەرەکیەکانی گفتوگۆیەکانی بەرپرسی نوسینگەی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نێردەی نەتەوەیەکگرتوەکان، خاتوو دانیال بێڵ، بوون لەمیانی سەردانە چوار ڕۆژییەکەیدا بۆ هەرێمی کوردستان.

لەمیانی سەردانەکەی لە ١١ تا ١٤ ی تشرینی یەکەمدا بۆ هەریەك لە هەولێر و سلێمانی و دهۆك، خاتوو بێڵ چەندین کۆبونەوەی ئەنجامدا لەگەڵ نوێنەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان وبەرپرسە خۆجێیەکان وچالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ڕۆژنامەنوسان و داکۆکیکارانی مەفەکانی مرۆڤ. پاراستنی داکۆکیکارانی مافەکانی مرۆڤ و مافی ئازادی و ئاسایش و ئازادی ڕادەربڕین و مافی گردبوونەوەی ئاشتییانە ئەو تەوەرانە بوون کە تاوتوێی کران.

لە کۆبونەوەکەشی لە ١٢ ی تشرینی یەکەمدا لە هەولێر لەگەڵ بەڕێز د. دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتیەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستاندا، خاتوو بێڵ باسی لە بابەتی پاراستنی خۆپیشاندەرانی ئاشتیخوازانە و مافی گردبوونەوەی ئاشتیخوازانە کرد. هەروەها خاتوو بێڵ جەختیشی لەسەر پاڵپشتیی نوسینگەی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نێردەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ حکومەتی هەرێمی کوردسان کردەوە لەپێناو پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و ڕەخساندنی دۆخێکی گونجاو بۆ خەڵك بۆ ئەوەی بتوانن بە ئازادی ڕای خۆیان دەربڕن.

   

زانیاری زیاتر

  • Agency: UNAMI
© 2020 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.