هەینی, 16 تشرینی یەکەم 2020 15:28

لە رۆژی خۆراكی جیهانیدا، ڕێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵ و سندوقی نێودەوڵەتی بۆ پەرەپێدانی كشتوكاڵی و بەرنامەی خۆراكی جیهانی و بانكی نێودەوڵەتی، پابەندی خۆیان نوێ دەكەنەوە لە درێژەدان بە لێكۆڵینەوە پێشەنگەكان بۆ پاڵپشتی كردنی ئاسایشی خۆراكیی لە عێراق دا

16 تشرینی یەكەم 2020 – بەغداد - ئەمڕۆ بەبۆنەی رۆژی خۆراكی جیهانییەوە ، ڕێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵ ، سندوقی نێودەوڵەتی بۆ پەرەپێدانی كشتوكاڵی ، بەرنامەی خۆراكی جیهانی و بانكی نێودەوڵەتی، پابەندی خۆیان نوێ كردەوە لە درێژەدان بە لێكۆڵینەوە پێشەنگەكان بۆ پاڵپشتی كردنی ئاسایشی خۆراكیی لە عێراق دا و هەروەها كاریگەری پەتای كۆڤید- 19 لە سەر چینە زۆر لاوازو پێویست دارەكان.

هەموو ساڵێك، زیاتر لە 150 ووڵات لە جیهان دا، چالاكیی و ئاهەنگ ڕێكدەخن بە بؤنەی ڕۆژی جیهانی خۆراكەوە، بە شێوەیەك كە دەبێتە بەناوبانگترینی ڕۆژە جیهانییەكان. بەڵام ڕۆژی خۆراكی جیهانی ئەمساڵ، ڕۆژێكی ئاسایی نییە، لە كاتێكدا دێت كە جیهان بەردەوامە لە جەنگان دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا- كە پەتایەكی جیهانییە و دەرخەری، ناسكی و شكەندەیی سیستەمی خۆراكیمانە، و هەڕەشەی ڕاكێشانی ملیۆنانی تر دەكات بەرەو برسێتی و، ووشیارمان دەكاتەوە كە بایەخێكی گەورەتر بدەینە ئاسایشی خۆراكیی.

كاریگەرییە كۆمەڵایەتییە- ئابوورییەكانی پەتاكە ( بەتایبەت لە دەستدانی داهات)، هەڕەشە هەنووكەییەكانی پەیوەست بە ململانێ و گۆرانی دۆخی ئاوو هەوا زیاتر دەكات . هەروەها تیشك خرایە سەر پێویستی ،جێبەجێكردنی كرداری هەماهەنگ بۆ پێشخستنی بەرهەمە كشتوكاڵییەكان لە گەڵ بەهێزكردنی زنجیرەی كاڵای خۆراك گەیاندن دا، لە بابەتی ڕۆژی خۆراكی جیهانی ئەمساڵ بوو لە ژێر ناونیشانی:

“پێكەوە بەرەو: گەشەكردن، خۆراك پێدان، بەردەوامی”.

ئاژانسەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان و بانكی جیهانی لە دوایین ڕاپۆرتیان دا، كە هەر دوو مانگ جارێك دەردەچێت ، تیشكیان خستە سەر چۆنێتی بەهێزكردنی سیستەمی خۆراكیی لە عێراق دا، لە رێگەی داهێنانە ژمارەییەكانەوە. هەروەها شیكارییەكی ووردی ڕەوشی ئاسایشی خۆراكی پێشكەش كرد، ڕاپۆرتەكە هەڵسەنگاندنی بۆ بارودۆخی ئێستای سیستەمی ژینگەیی ژمارەیی ( ئیكۆسیستەم) كرد لە عێراق دا و داهێنانە سەركەوتووەكانشی دەست نیشانكرد، كە لە عێراق و لە دەرەوەدا پێشكەش كران ، سەبارەت بە زنجیرەكانی بەهای كشتوكاڵی و خۆراكیی.

لە ڕاگەیاندنێكی هاوبەش دا، هە ر یەك لە د. صلاح حاجی حەسەن، نوێنەری ڕێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵ لە عێراق و تارق ئەحمەد، نوێنەری سندوقی نێودەوڵەتی بۆ پەرەپێدانی كشتوكاڵی و عەبدوڕەحمان مەیگاگ ، نوێنەری بەرنامەی خۆراكی جیهانی لە عێراق و ڕەمزی نیمان نوێنەری بانكی نێودەوڵەتی لە عێراق، ڕایانگەیاند:

دەتوانین سوود لەم قەیرانە وەربگرین، وەك هۆكارێكی پاڵنەر و هاندەر بۆ چاكسازی كردن، لە ڕێگەی هەمەچەشن كردنی سەرچاوەكانی هاوردەكردن، و سەرمایەگوزاریكردن لە سیستەمی ئاگاداركردنەوەی پێشوەختەی ئاسایشی خۆراكیی ، و دووبارە داڕێژانەوەی پەیكەری سیاسەتی پاراستنی كۆمەڵایەتی ، هەموو ئەمانەش پێكەوە دەبنە هۆی بەھیزكردنی سیستەمی خۆراكیی لە عێراق دا. شێوەگؤڕینە ژمارەییەكان، دەتوانن پاڵپشتی ئەم دەستپێشخەرییانە بكەن ، لە باشتركردن و پێشخستنی توانای بەرگەگرتنی سیستەمی كشتوكاڵیی و خۆراكیدا، لە دژی شۆكەكانی ئێستاو داهاتووش دا.

ئاماژە كانی دواترین ئەنجامەكانی بەدواداچوون ڕایدەگەیەنن ، كە 3.8 ملیون خەڵك لە عێراق دا ( 10 لە سەدی دانیشتوان) ، بە دەست كەمی خۆراكەوە دەناڵێنن، لە هەمان كات دا، حاڵەتەكانی تووش بوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە بەرزبوونەوەدان. داتا و زانیارییەكانی هاوبەشەكان و شیكارییەكانیان دەربارەی ئاسایشی خۆراكیی ، یارمەتیدەربوون لە ئاگاداركردن و پێشكەشكردنی زانیارییە بنەڕەتییەكان بۆ حكومەت و كۆمەڵگەی مرۆیی و گەشەكردوو، هەر لە مانگی نیسانەوە، بە مەبەستی سیستەمێكی خۆراكیی بەهێزتر، بۆ پاڵپشتی كردنی خێزانە لاوازەكان و جووتیاران و كۆمپانیا قەبارە بچووك و مامناوەندەكان، كە هەڕەشەیان لە سەرە لە كەرتی خۆراك و كشتوكاڵی دا. پاش پلان دانان بە پێی بەڵگەكان و بڕیاری دروست ، جووڵەو چالاكی سیستەمە خۆراكییەكان، دەتوانێت كۆمەككار بێت ، لە گەشەی كشتوكاڵی ناوچەیی و بەهێزكردنی ئابووریی نیشتمانی دا.

هاوبەشەكان ڕاپۆرتی داهاتوو ، كە هەر دوو مانگ جارێك دەردەچێت و لە كۆتایی مانگی تشرینی دووەم ( نۆڤەمبەر) بڵاودەكەنەوە ، كە تێێدا دواترین توێژینەوەكان دەخرێنە ڕوو. كۆپییەكی دواترین ڕاپۆرت لێرە دابەزێنە: : https://bit.ly/3lAKCIv


# # # #

بۆ زانیاری زیاتر تكایە پەیوەندی بكە بە:
د. صلاح حاجی حەسەن، نوێنەری عێراق ڕێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵ ، ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
تارق ئەحمەد، نوێنەری سندوقی نێودەوڵەتی بۆ پەرەپێدانی كشتوكاڵی، ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
عەبدوڕەحمان مەیگاگ ، نوێنەری عێراق بەرنامەی خۆراكی جیهانی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
تیمۆسی ڕۆبیرستون، بانكی جیهانی كشوكاڵیی و خۆراكی جیهانی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

© 2020 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.