یەک شەممە, 18 تشرینی یەکەم 2020 10:46

یاداشتنامەیەكی لێك تێگەيشتن بۆ پشتیوانیکردن لە کەرتی تایبەت و فەراهەمکردنی دەرفەتی کار گرنگ

بەغدا، 18 تشرینی یەکەم، 2020- ئەمڕۆ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق و وەزارەتی پلاندانانی عێراقی یاداشتنامەی لێك تێگەشتنیان واژۆ کرد بۆ پشتیوانیکردنی بەهێزکردنی کەرتی تایبەت لە ڕێی پڕۆژەی زۆر بچوك و بچوك و مامناوەندەكانەوە لەگەل فەراهەمکردنی دەرفەتی کار و پشتیوانیکردنی سیاسەتی گەشەکردنی گشتگیر.

ئەم یاداشتنامەیە چوارچێوەیەکی گشتیی پێشکەش دەکات بۆ هاریکاری نێوان لایەنەکان بە مەبەستی ڕووپێوی کردن بۆ دامەزراوە زۆر بچوك و بچوك و مامناوەندەکان، ئەمەش لە ڕێی بەخشینێکی باشى گەلی ئەمریکاوە لە ڕێی دامەزراوەی ئەمریكی بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی بۆ ڕووماڵکردنی سێ پارێزگای عێراق: بەغدا و بەسڕە و نەینەوا.

ئەم ڕووماڵە کار دەکات لەسەر بنیادنانی مەنهەجێکی نیشتیمانیی گشتگیر و تێگەشتن لە پەیکەربەندی دامەزراوە زۆر بچوك و بچوك و مامناوەندەکان، و چۆنیەتی گەشەکردن و میکانیزمەکانی کارکردنیان بە مەبەستی باشترکردنی توانای بڕیاردان لەلایەن بەرژەوەندیدارانەوە دەربارەی چۆنیەتی بەهێزکردن و گەشەکردنی ئەم دامەزراوانە و دروستکردنی بنکەیەکی ئابووریی كە بەردەوای بەخۆیەوە ببینێت لە عێراقدا، هەروەها دەستنیشانکردنی دەرفەت و ئەو ئاستەنگیانەی كە لەوانیە دوچاری ببێتەوە. هەروەها پشتیوانیکردنەکە لەڕێی لێکۆڵینەوە و زانیاریی نوێ و پشت پێبەستراوەوە دەبێت دەربارەی بازاڕ.

یاداشتنامەکە بوارە گرنگەکانی هەماهەنگی دەگرێتەوە، وەکو ئاڵوگۆڕی زانیاری و داتا و بەڵگەنامە کە خزمەتی مەبەست و مەودای ڕووماڵەکە دەکەن و پێشکەشکردنی پشتیوانیی تەکنیکی پێویست بە تیمی ڕووماڵ و کارمەندە شیاوە مەیدانیەکانەوە بە درێژایی قۆناغەکانی گەشەپێدانی ڕووماڵەکە.

بەڕێز وەزیری پلاندانان، دکتۆر خالید بەتتال ئەلنەجم لە لێدوانێکدا دەربارەی واژۆکردنی یاداشتنامەکە وتی "واژۆکردنی ئەم یاداشتنامەی لێک تێگەیشتنە لێکدانەوەیەکی ڕاستەقینەی هەنگاوی جێبەجێکردنی ستراتیژیەتی گەشەپێدانی کەرتی تایبەتە کە وەزارەت بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتیەکەی کە بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان کردویەتی کە پابەند بوونی پتەوی خۆی ڕاگەیاند لە ڕۆڵە بەرچاوەکەیدا لە ستراتیژیەتدا لەڕێی پێشکەشکردنی پشتیوانیی پێویست بۆ دەزگای ناوەندیی ئامار بۆ جێبەجێکردنی ڕووماڵکردنی پڕۆژەى زۆر بچوك، و بچوک و مامناوەندەکان لە کەرتی فەرمی و نافەرمیدا لە سێ پارێزگادا لە قۆناغی یەکەم و دواتر تەواوی پارێزگاکانی تریش دەگرێتەوە لە قۆناغی دووهەمدا کاتێك بارودۆخی تەندروستی باشتر بوو."

نوێنەری نیشتەجێی بەنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لەعێراق، زێنە عەلی ئەحمەد دووپاتی کردەوە و وتی "دامەزراوە بچوکەکان و مامناوەندەکان لە عێراقدا دووچاری ئاستەنگیی گەورە بوونەتەوە کە بەهۆی بڵاوبونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆناوە خراپتر بووە. ئەمەش بۆتە هۆی کەمبونەوەی ئەگەرەکانی گەشەکردن و دەرفەتی کار. ئەم واژۆ کردنە لە کاتی خۆیدا بووە و هەنگاوێکی گرنگە بەرەو پشتیوانی کردنی ڕۆڵی کەرتی تایبەت لە عێراقدا و بەشداریکردن لە فەراهەمکردنی دەرفەتی کار کە زۆر پێویستە."

هەروەها وتیشی "ئەم یاداشتنامەیە جەخت دەکاتەوە سەر هاریکاریی بەردەوام و بەرهەمدار لە نێوان بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق و وەزارەتی پلاندانانی عێراقی، کە هاوبەشی سەرەکیی چەندان دەستپێشخەریی ئێمەیە. هەروەها ئەمەش لەگەڵ كۆمەكیەكی باش لەلایەن دامەزراوەی ئەمریكی بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی كە لایەنی بەخشەرە. ئێمە زۆر سوپاسگوزاری پشتیوانیی ئەمانین لە کۆمەکیکردنی ئەم کارە گرنگەدا."

بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق پشتیوانی پێویستی تەکنیکی دابین دەکات بۆ ئامادەکردنی ڕووماڵکردنەکە و پەرەپێدانی پێشنیارەکان کە هاریکار دەبن بۆ بەرژەوەندیداران لە دامەزراندنی سیاسەتی پەرەپێداندا بۆ کەرتی ئابووری.


بۆ زانیاری زیاتر، تكایە پەیوەندی بكەن بە:
موحەمەد ئەلبەهبەهانی، ڕاوێژكاری ڕاگەیاندن و پەیوەندیەكان، ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
مۆبایل: 9647704399222+

© 2020 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.