ئەم بڕیارانە سەربەخۆ و بەبێ نەتەوە یەکگرتووەکان دراون، چونکە نەتەوە یەکگرتووەکان پەیوەندی بە بڕیارەکانی حکومەت سەبارەت بە بارودۆخی کەمپی ئاوارە ناوەخۆییەکانەوە نیە. بەرپرسیارێتی سەرەکی پاراستن و سەلامەتی ئاوارە ناوەخۆییەکان لە ئەستۆی حکومەتی نیشتیمانی و دەسەڵاتە خۆجێییەکانە.
نەتەوە یەکگرتووەکان پشتگیری لە گەڕانەوەی ئاوارە ناوەخۆییەکان دەکات بە شێوەیەکی سەلامەت و شکۆمەندانە و ئارەزوومەندانە و بە ڕێكوپێكی. نەتەوە یەکگرتووەکان پابەندی ئەرکی پێسپێردراوی خۆیتی بۆ هەماهەنگیکردن لەگەڵ حکومەت سەبارەت بە گیروگرفتی هاوکاری مرۆیی و کاردەکات بۆ دڵنیابوون لەوەی کە ئەو ئاوارە ناوەخۆییانەی کە کەمپەکانیان جێهێشتووە و دەگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان دەستیان بگات بە هاوکاری پێویست لە ڕێگا و لەکاتی گەیشتنیش بە زێدی خۆیان.
نەتەوە یەکگرتووەکان لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ پەرەسەندنەکان دەکات و بەردەوام لەگەڵ حکومەتی عیراق لە پەیوەندیدایە دەربارەی پلاندانان بۆ چارەسەری کاریگەر و درێژخایەن بۆ هەموو ئاوارە ناوەخۆییە بەرگەزنەکان لە عیراقدا.
بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکەن بە : ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.