ئەوان هەروەها سوپاسی نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان (یونامی)شیان کرد بۆ دابینکردنی هاوکاریی لۆژیستی. ئەوان سوپاسی ڕێکخراوی خاچی سوور نێودەوڵەتی و "میکانیزمی سێ لایەنە" یان کرد بۆ رۆڵیان لە جێبەجێکردنی بڕیاری ژمارە ٢١٠٧ی ساڵی ٢٠١٣ بە مەبەستی چارەسەرکردنی پرسە هەڵواسراوەکانی پەیوەست بە بێسەروشوێنە کوێتییەکان و خەڵکی وڵاتانی تر. ئەوان دەسخۆشییان لە حکومەتی عێراقیش کرد بۆ گەڕاندنەوەی هەموو کەلوپەلەکانی کوێت و داواشیان لێکرد بۆ درێژەدان بە گەڕانی بۆ کەلوپەلە ونبووەکان بەتایبەتیش بۆ ئەرشیفی نیشتمانیی کوێت.
ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش هاوسۆزیی زۆری خۆیان بۆ خانەوادەی بێسەروشوێنان دەربڕی لەگەڵ دەربڕینی سەرخۆشیشیان بۆ خانەوادەی قوربانییان. ئەوان دەسخۆشییان لە دەستنیشانکردنی ئەمدواییەی دەسەڵاتە پەیوەندارەکانی کوێتیش کرد بۆ ئێسکو پروسکی ٧ بێسەروشوێنی کوێتی لەگەڵ دەربڕینی هیواشیان بۆ تیمی پزیشکیی توێکاریی کوێت بۆ بەزوویی دەستنیشانکردنی تەواوەتی هەموو ئەو ئێسکوپروسکانەی کە لە لایەن عێراقەوە بۆ کوێت نێردراونەتنەوە لەپێناو فەراهەمکردنی دڵنەوایی بۆ خانەوادەی بێسەروشوێنان.
هەروەها، ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ حکومەتی عێراقیش دەربڕی لە نانی هەنگاو بۆ جێبەجێکردنی پابەندییەکانی بەگوێرەی بڕیارە پەیوەنددارەکانی ئەنجومەنی ئاسایش.
٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠