چوار شەممە, 25 تشرینی دووەم 2020 12:27

كۆماری كۆریا هەوڵەكانی خۆی بۆ هێنانەدێی سەقامگیری لە عێراقدا درێژدەكاتەوە گرنگ

بەغدا، 25 تشرینی دووەم 2020 – وەزارەتی دەروەی كۆماری كۆریا پشتگیری لە بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان دەكات ئەویش لەڕێگەى كۆمەكێکى تر بە بڕی 5 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی، كە بۆ پیشتوانیكرن لە چاڵاكیەكانی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان تەرخان دەكرێت بەمەبەستى هێنانەدی سەقامگیری لە ناوچە ڕزگاركراوەكانی دەستی داعش لە عێراقدا.

ئەم كۆمەكە لە ڕێگەی دامەزراوەی دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیركردن سەر بەر بەرنامەی نەتەو یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدانەوە بەكاردێت و بۆ پێشكەش كردنی هاریكاری بۆ گەرانەوەی ئاوارەكان تەرخان دەكرێت لەو پێنج پارێزگایەی كە لەدەست داعش ڕزگاركراون. لەساڵی 2015 ەوە، ئەمەش شەشەمین كۆمەكە لەلایەن كۆریاوە دەبەخشرێتە ئەم دامەزراوەیە وبەمەش كۆی كۆمەكیەكانی ئەم وڵاتە دەگاتە 23,950,000 دۆلاری ئەمریكی.

بە پشتبەستن بەو ئەولەویاتانەی لەلایەن حكومەتی عێراق و دەستەڵاتە خۆجێیەكانەوە دەستنیشانكراون، بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان ئەم بەخشینە باشەی كۆریا بۆ نۆژەنكرنەوەی ژێرخانە سەرەكییەكان و چاككردنەوەی ئەو خانووانەی كە خاپووكراون تەرخان دەکات، بۆ ئەوەی ئەمە ببێتە هاندەر و یارمەتیدەر بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ شەنگال و ناوچەكانی دەورووبەری.

شەنگال لە پارێزگای نەینەوا، کە یەزيدییەكان و چەندین كۆمەڵ و كەماییەتی تر تێیادا دەژێن، دووچاری بارودۆخێكی سەخت و دژاور بوو لە میانی داگیركاری داعشدا. هەر لەبەر ئەمەش بایەخی پێدەدرێت و كراوەتە ئەولەویەتێكی سەرەكی كارەكانی بەرنامەی هێنانەدی سەقامگیری سەر بە بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان .

نوێنەرى نیشتەجێی بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراقدا، خاتو زێنە عەلی ئەحمەد، دەڵێت :" لە ناوەڕاستی ساڵی 2020 دا، بەرەوپێشچونێك بەدیكرا لە زیادبوونی ژمارەی ئەو ئاوارانەی گەڕاونەتەوە شەنگال بە بەراورد لەگەڵ ساڵی پێشوودا. بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان بەردەوام دەبێت لە پێدانی ئەولەویەت بەم ناوچەیە و لەگەڵ ئەمەشدا هەوڵەكانی خۆی چر دەكاتەوە بۆ دابينكردنى گرینگترین پێداویستییەکان بۆ گەڕاوەكان، ئەمەش لە ڕێگەی چەندین كەرتی خزمەتگوزرایەوە وەكو نیشتەجێبوون و كارەبا و ئاو و پەروەردە، لەگەڵ دروستكردنی دەرفەت بۆ بەدەستهێنانی بژێوی ژیان، هەروەها هێنانەكایەوەی پێكەوە ژیانی كۆمەڵایەتی. " هەورەها گوتی:" ئێمە زۆر سوپاسی كۆماری كۆریا دەكەين بۆ ئەم كۆمەكە گرنگە كە لە كاتێكی گونجاو بوو."

بەرێز چێنگ كیانگ ـ وۆك، باڵوێزی كۆماری كۆریا لە عێراق گوتی: " زۆر پێخۆشهاڵم بە كۆمەكییەكانی كۆماری كۆریا بۆ دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرى بۆ ماوەى شەش ساڵى یەک لە دواى یەک هەر لەسەرەتای ڕاگەیاندنیەوە، لە ساڵى2015 دا ، و هیوادارم ئەم كۆمەكیەی ئەم ساڵیش هاوكاربێت بۆ ئاسانكردنی جێبەجێكرنی ئەم پڕۆژەیە لە میانی ئەم 3 ساڵەی كە كارەكانی ئەم دامەزراوە درێژكراوەتەوە تا ساڵی 2030. "

هەروەها بەرێزیان گوتی:" پیشتوانیكردن لە ئاوارەكان و گەڕاوەكان لەو ناوچانەی كە لەدەست داعش ڕزگاركران، یەكێكە لە ئەولەویاتە هەرە گرنگەكانمان لە دەستنیشانكردنی هاوكاریەكانمان بۆ عێراق، و لەگەڵ ئەمەشدا ئێمە بەردەوام دەبین لە كاركردن لەگەڵ بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان، بە مەبەستی پێشكەش كردنی هاوكاری بۆیان وە بۆ ئەوەی دووبارە ژیانیان بنیات بنێنەوە، وە بتوانن بژێوی ژیان بەشێوەیەكی بەردەوام بۆ خۆیان پەیدابكەن، و هەروەها ئەمەش لەگەڵ كاركردن بۆ هێنانەدێ پێكەوە ژیانی كۆمەڵایەتی."

تاوەكو ئێستا دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردن سەر بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان زیاتر لە 2,560 پڕۆژەی جێبەجێكردووە لە 31 ناوچەدا لە پارێزگاكانی نەینەوا و ئەنبار و سەڵاحەدین و ديالە و كەركوك.


بۆ زانیاری زیاتر، تكایە پەیوەندی بكەن بە:
زەینەب مەرزوق، فەرمانبەری ڕاپۆرتكردن و پەیوەندیەكان، ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. ، +21654859408 (ئیمێل یان واتس ئاپ)

© 2021 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.