لە بەشێکی سەکۆیکارەکەشدا کە بۆ یادکردنەوەی ٧٥ مین ساڵیادی نەتەوە یەکگرتووەکان تەرخان کرابوو، چەند رۆژنامەنووسێکی سەربەست میوانداری کرابوون کە نوێنەرایەتی چەندین دەزگای راگەیاندنی وەک رادیۆ و تەلەفزیۆن و میدیای دیجیتاڵی و تۆڕی کۆمەڵایەتی و کەناڵی هەواڵ و پەخشیان دەکرد.
شایانی باسە خولەکانی ڕاهێنانەکەش لەلایەن شارەزایانی بواری پەیوەندی لە یونامی و رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەشەپێدان و فەندی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان و یونیسێف و رێکخراوی تەندروستی جیهانی بە نوێنەرایەتی خانەوادەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پێشکەش کران.
لە سەکۆیکارەکەدا ڕۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و ئاوڕدانەوەی رەوشتییانە لە گەنجان و منداڵان و ئازادیی ڕادەربڕین و بەرەنگاربوونەوەی وشەی نەشیاوی قین هەڵگر و هەستیاریی جێندەری لە راگەیاندندا و راپۆرتدان لەسەر توندوتیژی لەسەر بنەمای جێندەری و رۆڵی رۆژنامەنووسان لە پێشپێگرتن و کۆنترۆلکردنی بارە نائاساییەکانی تەندروستی و سەرهەڵدانیان چەقی بابەت و تاووتوێیەکان بوون.