٣٣٤ کوڕ و ٢٤٦ کچ لە پاشخانی جۆراوجۆر بەشداریان لە سەکۆیکارەکان کرد کە بە ناونیشانی " گەنجانی عێراق: پێشەنگ لە دیالۆگ و سەقامگیریدا"بوون و لە لایەن نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق بە هەماهەنگی لێژنەی پێکەوەژیان و ئاشتیی کۆمەڵگایی سەر بە نووسینگەی سەرۆک وەزیران و ڕێکخراوی ئەمەلی عێراقی ڕێکخرابوون. بەشداربووان کە بریتی بوون لە خوێندکاران و پیشەگەران و چالاکانی کۆمەڵایەتی وبێکاران و هەمووشیان تەمەنیان لە نێوان ١٨-٣٠ ساڵ بوو ، لە گشت سەکۆیکارەکان پەیامیکیان هەبوو : گەنجان دەیانەوێت دەنگیان ببیسترێت و ڕۆڵی زیاتریان هەبێت لە بەڕێوەبردنی وڵاتەکەیاندا.
کۆنفرانسی نیشتمانیی لاوان ١٧ کچ و ١٦ کوڕی گەنجی لە خۆگرتبوو. ئەوان ئاکام و ڕاسپاردەکانی سەکۆیکاری پاریزگاکانیان پێشکەش بە بەرپرسە باڵاکان و نوێنەرانی حکومەت کرد. ڕاسپاردەکان بریتی بوون لە پتەوکردنی ڕۆڵی گەنجان لە پرۆسەی بڕیار دروستکردن و برەودان بە بەشداریکردنی سیاسی گەنجان و بەتواناکردنی ئابوورییان و بەهێزکردنی سەروەریی یاسا و جێبەجێکردنی و باشترکردنی دەرفەتەکانی کارکردن و وەبەرهێنانی خۆجێی و کۆنتڕۆلکردنی چەکەکان لە لایەن حکومەتەوە و پاراستنی ئافرەتان لە توندوتیژیی ناوماڵ و پاراستنی ژینگە و زاڵ بوون بەسەر پێکدادانە خێڵەکییەکان.
چەندین بەرپرسی حکومی لە کۆنفرانسەکە ئامادە بوون لە نێوانیان سوها ئەلنەجار سەرۆکی لیژنەی وەبەرهێنانی نیشتمانی و عەباس علێوی سەرۆکی لێژنەی وەرزش و لاوان و مەیسون ساعیدی سەرۆکی لێژنەی خێزان و ئافرەتان و منداڵان و هوشام داود ڕاویژکاری سەرۆک وەزیران و سەرۆکی لێژنەی پێکەوەژیان و ئاشتیی کۆمەڵگایی و ئەکرەم عەتوان نوینەری وەزارەتی وەرزش و لاوان. بەرپرسە حکومییەکان لە دەستپێکی وتەکانیان و دواتریش لە کاتی گفتوگۆکانیان لە گەڵ گەنجان هاوڕابوون لەسەر ئەوەی بەشداری پێکردنی گەنجان هۆکارێکی گرنگە بۆ وەدەستهێنانی چاکسازییە کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابوورییە پێویستەکان لە پێناو ئایندەیەکی خۆشگوزەران و سەقامگیری ولات. ئەوەشیان دووپات کردەوە کە لایەنی حکومی پەیوەندار کار لەسەر ڕاسپاردەکان دەکات ، بەوراسپاردانەش کە پێویستی بە یاسا دەرکردن هەیە لە ئەنجومەنی نوێنەران.
ئەلیس وۆڵپۆڵ ، جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە وتەکەی بەرامبەر کۆنفرانس وتی " ئەمڕۆ ، ئامادەبوونتان لێرە و بەشداریکردنی ئیلهام بەخشتان لە گشت زنجیرە سەکۆیکارەکان ، متمانەی ئەوەم پێدەبەخشن کە گەنجانی عێراق ئامادەی ئالنگاری دۆزینەوەی ڕیگاچارەی هەماهەنگیکارانەو داهێنەرانەن بۆ زاڵ بوون بەسەر ئەو بەربەستانەی دووچاری وڵاتەکەتان دەبێتەوە."
هەروەها لە درێژەی وتەکەیدا وتی " چ بە خۆکاندیکردن یان بە یەرمەتیدان لە هەڵمەتی هەڵبژاردن یانیش بە چاودێریکردنی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان و هەروەها لە کاتی بەکارهێنانی مافەکەت لە دەنگدان ، من هانتان دەدەم دەرفەتەکان بقۆزنەوەو بۆ ئەوەی دەنگتان ببیسترێت"