چوار شەممە, 09 کانونی یەکەم 2020 13:28

بۆ شەفافیەت و لێپرسینەوە و دەستپاكی: ڕێكەوتننامەیەكی نوێ واژۆكرا لەپێناو یارمەتیدانی عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی گرنگ

بەغدا، 9 كانوونى یەكەم 2020 - بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان و نوسینگەی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران لە عێراقدا بۆ جارێكی تر هاوبەشێتی و پابەندبوونیان خۆیان دوپات كردووە بۆ بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی گەندەڵی لە عێراقدا، ئەمەش لە ڕێی واژۆكردنی یاداشتنامەیەكى نوێی لێكتێگەیشتن بۆ پتەوكردنی شەفافیەت و لێپرسینەوە و متمانیی لەكارەكانی هەردوو كەرتی گشتی و تایبەتدا.

یاداشتنامەی لێك تێگەیشتنەكە لە ڕۆژی جیهانی بەرنگاربوونەوەی گەندەڵی واژۆكرا،بە بنما لەسەر پێشكەشكردنی پیشتوانیەكەی بەهێز بۆ كار و ئەجێندای بەرەنگابوونەوەی گەندەڵی لە عێراقدا، و ئەمەش بە هاوبەشی لەگەڵ دامەزراوە سەرەكییەكان بە حكومی و نا حكومیەكانیشەوە، و هەروەها لەسەر ئاستی فیدراڵیی، و نێوخۆیی لە هەرێمی كوردستانی عێراقدا.

بەرێوبەری نووسینگەی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، بەرێز دادوەر رائید جوحى، گوتی:" پیخۆشحاڵین بە بەردەوامیدان بە كاركردن پێكەوە بۆ پتەوە كردنی ڕێڕەویی هاوبەشێتیمان و لەگەڵ هاریكاری نێوان حكومەتی عێراق و بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق، وئەمەش لە بوارەكانی پیشتوانیكردن لە پەرەپێدانی بەردەوام و هێنانەدێی شەفافیەت و دەستپاكی و نەهێشتنی هەژاری و گەندەڵی و برودان بە پتەوكردنی ڕۆڵی ئافرەتان و گەنجان و دامەزراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی.

نوێنەرى نیشتەجێی بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عیراقدا، زێنە عەلی ئەحمەد، گوتی: " ئێمە شانازی دەكەین كە پێكەوە لەگەڵ نووسینگەی سەرۆك وەزیران و هاوبەشە سەرەكیەكانی تر كاردەكەین بۆ پێشكەش كردنی ئەجندایەكی كاری بەهێز بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە عێراقدا – كە دەبێتە مایەی باشتر كردنی خزمەتگوزاریە گشتیەكان، و كەمكردنەوەی نایەكسانی، و بەهێزكردنی سەروەری یاسا، و ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی كە كۆمەڵگایەكی زیاتر خۆڕاگر دروست بێتەوە، و هەرەوەها متمانە لەنێوان هاوڵاتیە عێراقییەكان و دامەزراوە گشتییەكان بێتەكایەوە."

هەر لە سەرەتای ساڵی 2012 ەوە، بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان كار لەگەڵ دامەزراوە عێراقیەكان دەكات بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە وڵاتدا. لە ئێستادا، بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان پرۆژەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە عێراقدا خستۆتەگەر، لە پێناو هێنانەدێی متمانەیی و پیشتوانیكردن لە ستراتیژیا و سیاستەكان و چوارچێوەی كاركردنی پەیوەندار بە نەهێشتنی گەندەڵی، هەروەها ئەم پڕۆژیە پشتگیری پێویست دابین دەكات بۆ دامەزراوە گشتیەكان و رێكخراوە ناحكومیەكان بۆ ئەوەی چاڵاكی ئەنجام بدەن لە پێناوە چاكسازی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.


بۆ زانیاری زیاتر، تكایە پەیوەندی بكەن بە:
فەی داوود، ڕاوێژكاری ڕاگەیاندن و پەیوەندیەكان، ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. ، 00964781976460

© 2021 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.