پێنج شەممە, 10 کانونی یەکەم 2020 06:57

سەکۆیکارێک بە کارئاسانیی نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان (یونامی) بۆ بەهێزکردنی تواناکانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لەعیراق لەسەر پاراستن بۆ بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێیانە

بەغدا، ٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٠- سەکۆیکارێک بۆ برەودان بە تواناکردنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی عیراقی لەسەر پاراستن لە بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێیانە بەئامادەکردنی نوسینگەی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ هاریکاریی عیراق (یونامی) و بەهاوکاری لێژنەی نێودەوڵەتی تایبەت بەکاروباری کەسانی بێسەروشوێن (ICMP) وە کۆمیسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عیراق (IHCHR) ئەنجام درا کە پلاتفۆڕمێكیش بوو بۆ بەهێزکردنی تواناکانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیش. بەشداربووانیش هەڵسان بە ئاڵوگۆڕی زانیاری و گفتوگۆ لەسەر ستراتیژەکانی برەودان بە پاراستن.

بابەتە سەرەکییەکانی گفتوگۆیەکانیش بریتی بوون لە بەشداریکردنی کۆمەڵگەی مەدەنی لەگەڵ دەستە پەیوەنددارەکانی ڕیکەوتننامەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکان و بڕیاردەرە تایبەتەکان و ڕۆڵی ڕیکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە وەڵامدانەوە بۆ پێداویستیەکانی قوربانییانی بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێیانە بەگرتنەخۆی کەسوکاری وونکراوەکان، هەروەها پێویستیی ئەوەش کە حکومەت یاسایەكی تایبەت دەربکات کە تایبەت بێت بە پاراستنی هەموو کەس لە بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێیانە کە لەگەڵ پابەندییە نێودەوڵەتیەکانی لەبواری مافەکانی مرۆڤدا گونجاو بێت.

لە ناو ڕاسپاردەکانیشدا ئەوە هاتووە کە پێویستە حکومەت پابەند بێت بە پاراستن و دۆزینەوەی کەسە بێسەروشوێنەکان و دەستەبەرکردنی لێپێچینەوە.

ژمارەی بەشداربووانی ئەم سەکۆیکارە ٣ رۆژەییەش، کە لەڕێگەی ئەنتەرنێتەوە ئەنجام درا، بریتی بوون لە ٢٤ نوێنەری ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی- ١٦ پیاوو هەشت ئافرەت- لە پارێزگایەکانی ئەنبارو بەغداد و بابل و دیالە و نەینەوا و سەلاحەدین. لەگەڵ چەند میوانێکی شارەزاش لە هەریەكە لە لێژنەی کۆمیتەی خاچی سووری نێودەوڵەتی (ICRC) و پەیمانگای یاسای نێودەوڵەتی و مافەکانی مرۆڤ (IILHR) کە وانەشیان پێشکەشکرد.

لەدوای چالاکییەش، خاتو دانیال بێلی بەرپرسی نوسینگەی مافەکانی مرۆڤ لە نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ هاریکاری عیراق/ یونامی و نوێنەری نوسینگەی کۆمیسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤی لە عیراق ووتی " ئەم سەکۆیکارە هاوکار دەبێت لە برەودان بە تواناکانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە ڕاپەڕاندنی کارەکانیاندا. بۆ چارەسەرکردنی بابەتی بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێیانەش، کە مێژوویەکی دوورو درێژی هەیە، پێویستە عێراق وەڵامدانەوەیەکی هاوئاهەنگانەی هەبێت لەنێوان هەموو لایەنە پەیوەنددارەکاندا و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنێش ڕۆڵێکی سەرەکی دەبینن لە هاندانی حکومەت بۆ هەنگاونان لەپێناو سنوردانان بۆ بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێیانە و قەرەبووکردنەوەی قوربانییەکان و لێپێچینەوە لە ئەنجامدەران."

زانیاری زیاتر

  • Agency: UNAMI
دواترین دەستکاریکردن لەسەر پێنج شەممە, 10 کانونی یەکەم 2020 14:13
© 2021 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.