پێنج شەممە, 10 کانونی یەکەم 2020 10:47

کۆنفراسی یونامی و هاوپەیمانی لەپێناو قەربوکرنەوەی دادپەروەرانە: دەبێت چوارچێوەی یاسای قەرەبوکردنەوە هەموو ڕزگاربوانی توندوتیژی پەیوەست بە ململانێکان بگرێتەوە وەك رێگایەك بۆ بەرەوپێشچوون بەرەو پاراستن و برەودان بە مافی قوربانیەکان

بەغدا- پێویستە چوارچێوەیەك دابنرێت بۆ قەرەبوکردنەوە کە مافی هەموو ڕزگاربوانی توندوتیژی پەیوەست بە ململانێکانی تێدا پارێزراو بێت. ئەم چوارچێوەیەش دەبێت پاڵپشتبێت بە یاسایەك کە ڕزگاربووەکان بخاتە پێشینەی هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی دەرەنجامەکان. ئەم کۆنفراسەش بۆ برەودانە بە هۆشیاری لەسەر ئەم بابەتە.

نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆهاریکاری عیراق بە هاوبەشی لەگەڵ هاوپەیمانی لەپێناو قەربوکرنەوەی دادپەروەرانە کە ٢٧ ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی لەعیراق لەخۆدەگرێت هەڵسان بە ئەنجامدانی کۆنفراسێك لە ٨ی کانونی یەکەم بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هەنگاوەکان لەپێناو برەودان بە هۆشیاری دەربارەی قەرەبوکردنەوەی رزگاربوانی توندوتیژی پەیوەست بە ململانێکان. ئەم کۆنفراسەش دووابەدووای ئەوە ڕێکخرا کە خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاسای قەرەبووکردنەوەی ڕزگاربووانی پێکهاتەی ئێزیدی لە ئەنجومەنی نوێنەران لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠دا کرا.

بەشداربوان لەسەر ئەوە ڕێکەوتن ئەم پڕۆژە یاسایە پێویستە زیاتر پەرەی پێبدرێت، بۆ ئەوەی هەموو تاوانەکانی پەیوەست بە توندوتیژی پەیوەست بە ململانێکان بگرێتەوەو هاوکاری هەموو رزگاربوەکان بکات بەبێ ڕەچاوکردنی نەتەوە ڕەگەز. هەروەها سوودبەخشیش بێت بۆ ئەو منداڵانەی کە لەئەنجامی لاقەکردنەوە هاتوونەتە دنیاوە.

لە تێبینیەکانیدا خاتوو ئەلیس ولپۆڵ، یاریدەدەری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی لە عیراق داوای فراوانکردنی زیاتری پرۆژە یاساکەی کرد بۆ ئەوەی زیاتر بگونجێت لەگەڵ پێوەرە نێودەوڵەتیەکانی مافەکانی مرۆڤ. هەروەها ووتیشی " وەڵامدانەوەی ڕزگاربوەکان کە لەسەر بنەمای مافەکان بێت دەبێت ڕزگاربوان بخاتە پلانی سەرەکی لە هەوڵەکانی چارەسەرکردنی توندوتیژی پەیوەست بە ململانێکان لە عیراقدا، لەگەڵ بەتواناکردنیان لەسەر خۆڕاگری و تۆمارکردنی ئەزمونەکانیان لە مێژوودا.

© 2021 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.