لە كاتی تەقینەوەی پاشماوەی تەقەمەنییەكاندا لە شەنگال، دوو منداڵ كوژران و دووانی دیكەش برینداربوون. ئەمە بیرخەرەوەیەكی گرنگە بۆ ئەوەی کە مینە زەمینییەكان و پاشماوەی تەقەمەنییەكانی شەڕ هێشتا هەڕەشەن بۆ سەر ژیانی منداڵان لە عێراقدا. هەروەها بەلای كەمەوە منداڵێك لە میانەی بەردەوامبوونی شەپۆلی ناڕەزایەتییەكان لە پارێزگای سلێمانیدا كوژرا.
یونیسێف بە توندی هانی سەرجەم لایەنەكان دەدات بۆ ئەوەی پاراستنی منداڵان دەستەبەر بکەن و رێگە نەدەن ئازار و زیانیان پێ بگات.
پێویستە سەرجەم منداڵان سەلامەت بن؛ لە ماڵ و لە گەڕەك و لە سەر شەقامەكاندا. پێویستە سنوورێك بۆ ئەم توندوتیژییە بەردەوامە دابنرێت و ئەم پشتگوێخستنەی سەلامەتیی منداڵان بوەستێنرێت.
"منداڵ مافی ئەوەی هەیە کە بە سەلامەتی بژیت و لە هەموو شێوەیەكی توندوتیژی پارێزراو بێت؛ ئەم مافە لە جاڕنامەی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ مافەكانی منداڵدا چەسپێنراوە. عێراق لەو دەوڵەتانەیە كە واژووی لەسەر ئەم رێككەوتنامەیە كردووە و لەم روانگەیەوە دەبێت هەموو ئەو رێكارانە بگرێتەبەر کە لە توانایدایە بۆ دڵنیابوون لەوەی کە هەموو كوڕ و كچێك بە سەلامەتی و سەربەزری ژیان بەسەر دەبات.
*****
یونیسێف لە رێگای کارەکانیەوە، هەوڵی پێشخستنی ماف و خۆشگوزەرانیی هەموو منداڵێک دەدات. ئێمە بە هاوکاریی هاوبەشانمان، لە ١٩٠ وڵات و قەوارەدا، کار بۆ ئەوە دەکەین کە ئەو پابەندبوونە ببێت بە کردار و هەوڵی تایبەتمان بۆ ئەوەیە کە بگەین بە پشتگوێخراوترین و زیانبارترین منداڵان؛ بۆ سوودی هەموو منداڵان، لە هەر شوێنێک بن.
بۆ زانیاریی زیاتر لەسەر یونیسێف و کارەکانی بۆ منداڵان، سەردانی ئەم پێگەیە بکە: https://www.unicef.org/iraq/
بۆ پهيوهندى:
Zeina Awad, Chief of Communication for Iraq
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
009647827820238
Innocent Kafembe, Communication Specialist
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
009647510150949