بەرهەمەکەش بریتی بوو لە "جیهانی نوێ (کۆڤید-١٩)"، گۆرانییەکە ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤی یونامی پاڵپشتی کرد و لە سەکۆکانی سۆسیال میدیای یونامی بۆ یادکردنەوەی رۆژی مافەکان مرۆڤ ٢٠٢٠ بڵاوکرایەوە. ناوەڕۆکی گۆرانییەکەی نینۆسی زێرین باس لە گرنگی پاراستنی یەکتر لە سەروەختی کۆڤید-١٩ دەکات، دڵنیابوونەوە لەوەی چاودێری تەندروستی بۆ عێراقیەکان دابین دەکرێت بەبێ جیاکاری، و توانستکردنی کۆمەڵگە پەراوێزخراو و لاوازەکان بە بەشداربوونیان لە بڕیاردان لەسەر چارەسەری کۆڤید-١٩. ئەم ڕاپە، کارامەیی گەنجی عێراق و گرنگی بە سەنتەرکردنی مافەکانی مرۆڤ دەردەخات، هەروەکو عێراق ڕووبەرووی ئەم نەخۆشییە دەبێتەوە.