دوو شەممە, 28 کانونی یەکەم 2020 12:02

ئەڵمانیا و ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ هاوبەشیان فراوان دەکەن بۆ پشتگیری بوژانەوەی باری ئابووری لە عێڕاق گرنگ

بەغدا ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ - بزنسی بچوك و مامناوەندان (SMEs)، کە زۆرینەی دەستی کاری عێڕاقی لای ئەوان کار دەکەن، بە شێوەیەکی سەخت زیانیان بەرکەوت بە هۆی ململانێیەکانی دژ بە داعش. ئەو بزنسانە خەریک بوون دەبووژانەوە کاتێك پەتای کۆڕۆنا بڵاوبۆوە و بووە هۆی ئاڵۆزی زیاتر و زیادبوونی بەڕەنگاریەکان بۆ بزنسەکان و کارمەندەکانیان.

لێکۆڵینەوەیەکی تازەی هاوبەش - کە لەلایەن ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM)، ناوەندی بازرگانی نێودەوڵەتی (ITC) وەهەروەها ڕێکخراوی کشتوکاڵ و خۆراك (FAO) ئەنجام دراوە - مەودای ئاریشەکە دەردەخات، هەر لە مانگی ئەیلولی ٢٠٢٠ەوە، بزنسە بچوك و مامناوەندەکانی عێڕاق دووچاری دابەزینی بەرهەمهێنان بوون بە ڕێژەی لە سەدا ٥٣. ئەم ئاستەنگە ئابووریە، لەگەڵ قەیرانی تەندروستی گشتی جیهانی، بە شێوەیەکی بەرچاو پێویستی پشتگیریکردن لە کرێکاران و بزنسە بچووک و مامناوەندەکانی عێراق زیاد کرد. ئەم ئاستەنگانە جەخت دەکەنەوە لە پێویستیی پشتگیریکردن لە پیشەسازی خۆماڵی و زیادبوونی توانای پێشبڕکێیی بۆ بەرهەمەکانی خۆماڵی بۆ بوژانەوەی ئابووری-کۆمەڵایەتی.

حکومەتی ئەڵمانی لە ڕێگەی بانکی گەشەپێدانی ئەڵمانی (KfW)، پشتگیری دەکات لە هەوڵەکانی بەردەوامی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ بۆ هاندانی بوژانەوەی ئابووری و ڕەخساندنی هەلی کاری بەردەوام دەکات، بە دابین کردنی ٢٠ ملیۆن یۆرۆی زیاتر بۆ یارمەتی دارایی بۆ ماوەی ٢٠٢٠-٢٠٢٤. پاڵپشتییە داراییەکە ئەنجام درا لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیای فیدراڵی بۆ هاوکاری ئابووری و گەشەپێدان (BMZ) بە دابین کردنی یارمەتی دارایی لە ڕێگەی بانکی گەشەپێدانی ئەڵمانی؛ لە بەخشینی یەکەم لە ساڵی ٢٠١٨ دا. وەزارەتی فیدراڵی ئەڵمانی بۆ هاوکاری ئابووری و گەشەپێدان تا ئێستا تێکڕایی بڕی ٥٦ ملیۆن یورۆی تەرخان کردووە بۆ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە ڕێگەی بانکی گەشەپێدانی ئەڵمانیەوە.

سەرۆکی نێردەی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێڕاق، بەڕێز گێرارد وایت گوتی، "ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لەوپەڕی سوپاس گوزاریە بۆ پشتگیری بەخشندەی بەردەوامی حکومەتی ئەڵمانی و بانکی گەشەپێدانی ئەڵمانی، وەهەروەها هاوبەش بوونیان لە پاڵپشتیکردن لە بژێوی و ڕەخساندنی هەلی کار لە عێراق. ئەم یارمەتیە داراییە زیاتر ڕێگە بە ڕێکخراوی نێوەدەوڵەتی کۆچ دەدات بۆ فراون کردنی هاوکاریەکانی لەگەڵ حکومەتی عێراقی و کۆمەڵگاکانی خۆجێیی، بۆ چارەسەرکردنی ئاستەنگە ئابووری-کۆمەڵایەتیەکان و بەدەستهێنانی ئامانجەکانی گەشەپێدان".

پڕۆژەکە - کە بە ناونیشانی " بەشداربوون لە هەڵسانەوەی باری ئابووری عێڕاق لە ڕێگەی ڕەخساندنی هەلی کار و بووژاندنەوەی ئابووریی خۆجێیەکان - قۆناغی سێیەم"- پشت دەبەستێت بە ئەزمونی قۆناغەکانی پێشتر، وەهەروەها بە شێوەیەکی تایبەتی گروپە لاوازەکان دەکرێنە ئامانج کە بریتین لە ئاوارەکان، گەڕاوەکان، وەهەروەها دانیشتوانانی تر کە بەهۆی ململانێیەکانەوە زیانیان بەرکەوتووە. هەروەها قۆناغی سێیەم خوێندنەوەی جوگرافی فراوانتریش دەگرێتە خۆی - کە درێژ دەبێتەوە بۆ نۆ پارێزگا کە لە قۆناغی دووەم دا حەوت پارێزگا بوون - بۆ مسۆگەرکردنی گرتنە خۆی کۆمەڵگە عێراقییە هەمەڕەنگەکان، کە لەنێویشیاندا زیادکردنی چالاکی لە هەرێمی کوردستانی عێراقیش.

بەڕێوبەری هەگبەی بانکی گەشەپێدانی ئەڵمانی، بەڕێز ماڕك ئەندرێ هێنسڵ گوتی، "بەردەوامیی ئەم پڕۆگرامە گرنگە بۆ مسۆگەرکردنی بەدەستهێنانی کۆمەکی لەلایەن ئەو کەسانەی کە بێتواناترینن بۆ دەستکەوتنی کاری کورت مەودا، مامناوەند یان درێژ مەودا. بەسەیرکردنی قەبارەی ئاوارەبوون و گەڕانەوە لەسەرتاسەری عێڕاقدا، دابین کردنی هەلی بژێوی بەردەوام بۆ هاوڵاتیانی عێڕاقی زیانلێکەوتوو، یەکێکە لە بەردەبناغە سەرەکیەکانی دووبارە بنیاتنانەوەی ئەم ووڵاتە سەربەرزە".

بەم یارمەتیە داراییە لەلایەن حکومەتی ئەڵمانیەوە، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ پشتگیری زیاد دەکات بۆ کەرتی بزنسە بچوك ومامناوەندەکان لە ڕێگەی میکانیزمی سەندوقی گەشەپێدانی پڕۆژەکان ( EDF)، کە هاوکار دەبێت لە ڕەخساندنی هەلی کاری بەردەوام و بووژاندنەوەی کەرتی تایبەت. ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ پشتگیری دەکات لە هەوڵەکانی زیادکردنی هەلی ئابووری بۆ ئافرەتان و بەشداربوونیان، هەروەها یارمەتیدانی تاکەکان بە باشترکردنی دەرفەتی دامەزرانیان لەڕێگەی داابین کردنی پاکێجەکانی پشتگیری کار وەهەروەها مەشقی پیشەییەوە. وێڕای ئەمە یارمەتیدانی داراییەکە دەبێتە هۆی بەردەست خستنی نەختی خێرا بۆ کۆمەڵگا هەژارەکان، لە ڕێگەی بەرنامەی پارە بەرامبەر کار کە ئەو بەرنامەیەش پشتگیری دەکات لە دووبارە بنیاتنانەوەی کۆمەڵگا زیانلێکەوتووەکان. لە کۆتاییدا، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ ژێرخانی کەمەڵگەیی نوژەن دەکاتەوە بۆ پتەوکردن و گەشەکردنی بزنسەکان.

لە مانگی کانونی یەکەمی ٢٠١٨ەوە، ئەڵمانیا و ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ پشتگیریان پێشکەش بە ١٩٩ بزنسی بچوك و مامناوەند کردووە لە ڕێگەی بەخشینەکانی سندووقی گەشەپێدانی پڕۆژەکان، کە بووە مایەی ڕەخساندنی ١,٠٣٧ هەلی کار. هەروەها ٨٨٦ کەسی تر پاکێجەکانی پشتگیری بزنسە بچووکەکان یان مەشقی پیشەییان وەرگرتووە و ٦٦٥ کەس بەشداریان کرد لە چالاکیەکانی پارە بەرامبەر کار کە ئامانجی باشترکردنی ئاسایشی داراییان بوو.

بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکەن بە بەشی زانیاری گشتی لە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی كۆچ لە عێڕاق:
تەلەفۆن: ٩٦٤٧٥١٤٠٢٢٨١١+، ئیمێل: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

© 2021 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.