لەم بارەیەوە ڕۆژنامەوان سەجاد ئەلشمەری یەكێک لە دانیشتووانی ناوچەکە گوتی" ڕۆشنبیرکردنی خەڵکی دەربارەی چۆنیەتی پاراستنی ژیانی مرۆڤەکان زۆر گرنگە. بڵاوکردنەوەی زانیارییەکان دەربارەی پەتای کۆڤید-١٩ لە ڕێگای دیوارە وێنەییەکان لە وانەیە ببێتە هۆی پاراستنی گیانەکان" . لە نەخشاندنی دیوارە وێبەییەکاندا دیزاینی چەندین هونەرمەندی پێکهاتە جۆراوجۆرەکان و پارێزگاکانی عێراق بەکار هاتبوون. یەکێک لە دیزاینە سەرنجڕاکێشەکان کە لەلایەن هونەرمەندی پارێزگای نەینەوا ڤالانتینا کێشرابوو، وێناکردنی کارمەندێکی تەندروستی بوو لە سەر شێوەی فریشتەیەکی باڵدار.
وێنە دیوارییەکانی تر لە دیزاینەکانی هونەرمەندان حەسەن گرافیتی لە نەجەف و ئاریان عەبدولڕەحمان موحەمەد لە هەڵەبجە و هەژار موحەمەد لە سولەیمانی بوون.
هەروەها حەمزە مەجید حەمید ئەلهاشمی یەکێکی تر لە دانیشتوان و سەرۆکی ڕێکخراوی ئەبعاد بۆ گەشەپێدانی کۆمەڵگەی مەدەنی گوتی" هونەر ئاسانترین ڕێگایە بۆ گەیشتن بە هزری خەڵکی بە منداڵانیشەوە . فەراهەمکردنی چاودێری تەندروستی یەکیکە لە مافەکانی مرۆڤ"