لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە دوای کۆبوونەوەکە لەلایەن کۆمیسیۆنەوە رێکخرابوو، خاتو پلاسخارت ستایشی کۆمیسیۆنی کرد بۆ راگەیاندنی کاتبەندیی هەڵسووڕانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە کە بڕیارە لە ١٠ی تشرینی یەکەمدا ئەنجام بدرێت.
هەروەها خاتوو پلاسخارت وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانیشی دایەوە سەبارەت بە داوایەکەی عێراق لە ئەنجوومەنی ئاسایش بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردن. ئەو لەمبارەوە جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە هەڵبژاردن لەلایەن عێراقییەکان خۆیانەوە بەڕێوەدەبرێت و هەر بۆ ئەوانیشە.
خاتو پلاسخارت وتی "سەبارەت بە ڕۆڵی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتوەکان بەتایبەتی ، حەز دەکەم ئەوەتان بۆ ڕوون بکەمەوە کە ئێمە تا ئێستا تەنها یارمەتیی تەکنیکی پێشکەش دەکەین. دەبێ ئەوەش ڕوون بێت کە هەڵبژاردن پێویستە لەلایەن عێراقییەکان خۆیانەوە بەڕێوەببرێت و هەر ئەوانیش خاوەنداری بکەن."
ئەو ٣ بژاردهی خستەڕوو کە دەکرێ بۆ بێگەردیی هەڵبژاردن بگیرێنەبەر کە بریتین لە سەرپەرشتیکردن و تێبینیدان و چاودێریکردن . داوایەکەی عێراقیش هەر بژاردهی چاودێریکردن دەگرێتەوە."
ئەو زیاتر وتی "چاودێریکردنی هەڵبژاردن مامناوەندترین شێوازی ئامادەبوونی نێودەوڵەتییە لە عێراق بۆ ئەوەی بزانێت کە لە ڕۆژی هەڵبژاردندا چی ڕوودەدات. ئەمەش ڕێک ئەوەیە کە عێراق داوای لە ئەنجومەنی ئاسایش کردبوو."
لەکاتێکدا عێراق چاوەڕێی وەڵامی ئەنجومەنی ئاسایشە، خاتو پلاسخارت ئەوەی ڕوون کردەوە کە چاودێریکردنی هەڵبژاردن ئامرازی هەرە باو و پەسندکراوە.
ئەو زیاتر وتی"ئەمەش پاراستنێکی سەرەڕایە بۆ بەدەستهێنانی بێگەردی لە پرۆسەی هەڵبژاردندا. هیچ شتێکیش تایبەت نییە بە عێراق تەنها دوورخستنەوەی چەک و پارە نەبێت بۆ ئەوەی کار لە ئەنجامی هەڵبژاردندا نەکەن."
ئەو لە کۆتاییدا وتی "هەرچۆنێک بێت ئەمە هەڵبژاردنێکە لەلایەن عێراقییەکان خۆیانەوە، نەک کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، ئەنجام دەدرێت. "
بۆ زانیاریی زیاتر تكایه پهیوهندی بكهن به بهرپرسی نوسینگهی راگهیاندن و تهبێژی (یونامی) بهڕێز سهمیر غهتاس به ئیمێلی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یان ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یانیش به ژماره تهلهفۆنی ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٣١٢٨١