هەینی, 29 کانونی دووەم 2021 17:16

بڵاوکراوەی رۆژنامەوانی هاوبەش دەستبەکاربوونی پرۆژەکانی نەتەوەیەکگرتوەکان FAO فاو – Habitat هابيتات گرنگ

بەسرا 27 کانونی دووەم 2021: لە ژێر چاودێری رێزدار وەزیری کشتوکاڵ محمد کریم جاسم الخفاجی وە بە ئامادەبوونی خاتوو ئێرینا ڤۆیاشکۆڤا سۆلیۆرانتۆ جێگری نوێنەری تایبەت بۆ نیشتەجێبوون رێکخەری مرۆیی ، رێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی جیهانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (فاو) ، لەگەل بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ نیشتەجێکردنی مرۆیی (هابیتات) بە فەرمی دەستبەکاربوونی 2 پرۆژە بە تەمویلی یەکیەتی اوروبا لە عیراق دا ، کە بەشێکە لە بەلگەنامەی جێبەجێکردنی یەکیەتی اوروبا بۆ " پالپشتی حکومەت بۆ دۆزینەوەی دەرفەتی کار و بەردەوامبوونی لە عیراق" رێورەسمەکە بە ئامادەبوون نوێنەرانی حکومەت و یەکیەتی اوروبا دبلۆماتکاران و رێکخراوی نەتەوە یەکگررتووەکان بەرێوەچوو.

 

لە سەرەتای ووتەکانی لە میانی کۆنگرەی رۆژنامەوانیکە کە لە بەسرە بەرێوەچوو خاتوو ئێرینا ڤۆیاشکۆڤا سۆلیۆرانتۆ جێگری نوێنەری تایبەت بۆ نیشتەجێبوون رێکخەری مرۆیی ووتی " ئێمە بە سوپاسەوە دەروانینە ئەو هاوبەشە لەگەل یەکیەتی اوروبا وە کۆمەلگای خۆجێیەتی لە خواروی عیراق ، ئەم پشتگیریە هاوبەشە توانای پارێزگاکانی خواروی عیراق زیاد دەکات بۆ کارکردن لە پێناو پەرەپێدانی بەردەوام و پشتگیری کردنی کۆمەلگای هەژاران ، هەروەها دوباتی کردەوە ئەم پرۆژانە گرنگی تایبەتی هەیە لە روانگەی ئاستەنگەکانی ئابووری کە بەرەنگاری عیراق بووەتەوە بەهۆی پەتای کورونای نوێ وە کێشەکانی کەش وهەوا .

لە رێورەسمی ئاهەنگی دەست بەکاربوونی پرۆژەی فاو لە ژێر ناونیشانی " هێنانەوەو پتەوکردن و خۆراگری سیستەمەکانی خۆراکی کشتوکاڵی لە خوارووی عیراق" سەبارەت بە رێکەوتنەوەکەی واژوو کراو لە گەل یەکیەتی اوروبا ئەمرۆ دکتور ێلاح الحاج حسن نوێنەری رێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی جیهانی لە عیراق ووتی " ئەم پرۆژەیە نیشاندەرەکی گرنگە بۆ هێنانەدی ئامانجەکانی فاو لە پێناو بنیاتنانی کەرتی لادێی لە عیراق ، هەروەها ووتی پێداویستیەکانی خواروی عیراق گەلێک زۆرە وە رێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی جیهان هەستی پێ دەکات وە کاردانەوەی بۆ ئاسایشی خۆراک بۆ بەرەنگابوونەوەی دۆزینەوەی سەرچاوەی داهات لە ئەنجامی گۆرانکاری کەش و هەوا و ساڵانێک لە لە هەژاری و ململانێ پێویستی بە هەمامەنگی درێژ خایەن هەیە لەگەل گشت لایەن و هاوبەشەکان ، هەربۆیەش رێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵ سوپاسی یەکیەتی اوروبا دەکات بۆ پشتگیری دارایی و وە دابینکردنی هەل ، کە ئەم هاوبەشیە لەگەل حکومەتی عیراق وە خاوەن بەرژەوەندیەکان تر بۆ بەهێزکردن و پەرەپێدان وە بنیاتنانی توانای بەرەنگاربونەوەی کۆمەلگای گوندنشینەکان لە خوارووی عیراق .

دکتور الخفاجی وەزیری کشتوکاڵ دووپاتی لە گرنگی ئەم هاوکاریانە کردە لە پێناو پەرەپێدانی وە بەردەوامی کەرتی کشتوکاڵ ، هەروەها ئامادەی وەزارەتی کشتوکاڵی نیشاندا بە مەبەستی هەمامەنگی لەگەل رێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی وە یەکیەتی اوروبا بۆ هێنانەوەی بەرهەم هێنانی خۆراک وە سیستەمی وە ئەکتیڤ کردنی کۆمەلگای گوندنشینەکان لە خوارووی عیراق .

هەروەها بەرێزان پارێزگاکانی بەسرەو زی قار و میسان لە ووشە سەرەکیەکانیان ئاماژەیان بە گرنگی ئەم دەست پێشخەرییە کرد وەک هەنگاوێکی بەهادار بۆ وەبەرهێنان لە تواناکانی کەرتی کشتوکاڵی ، وە ئاماژەیان بە توانای ئەم پرۆژەیە کرد وەک پەنجەی ئەرینی لەسەر کۆمەلگای عیراقی بە شێوەکی گشتی وە کاریگەری بۆ بوژانەوەی ئابووری لە خواروی عیراق بە شێوەکی تایبەتی .

گرنگی ئەم پرۆژە لەو راستیە دایە کە بایەخ دانە بە خێزانی جوتیارانی بچووک و هەژار وە خێزانە بێکارەکان کە هیچ زەوویەکی کشتوکاڵیان نیە ، هەروەها لایەنەکانی کاریگەر لە زنجیرەی بەها لە کەرتی تایبەتی کاڵای خۆراکی کشتوکاڵ لە شوێنە لادێیەکان وە نیمچە شارستانیەکان لە پارێزگاکانی بەسرەو زی قار و میسان.

پرۆژەی به‌رنامه‌ی ننه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ نیشته‌جێکردنی مرۆیی عێراق بە ناونیشانی "زیادکردنی دەرفەتی کارکردن بۆ دانیشتوانی چینی لاواز لە شاری بەسرە لە ئەنجامی قەیرانی COVID-19" دەستی پێ کردوە. ئەم پڕۆژەیە پشتیوانی بۆ دانیشتوانی لاواز لە شوێنە کەم خزمەتەکان لە شاری بەسرە و دەوروبەری دابین دەکات کە ئامانج لێی زیادکردنی هەلی کارە لە خزمەتگوزاریە سەرەتاییەکان و کەرتەکانی بەڕێوەبردنی پاشەڕۆ بۆ گەنجانی بێکار و ژنان و دانیشتوانی چینی لاواز ی شار . ئەم پڕۆژە یە یارمەتی بە خشندەی 10 ملیۆن یۆڕۆی لە یەکێتی ئەوڕوپا وەرگرتووە .

بەڕێز حەیدەر مەیالی بەڕێوەبەری گشتیی نیشتەجێکردن و وەزارەتی بیناسازی و نیشتەجێکردن و شارەوانییەکان و کارە گشتییەکان ڕایگەیاند کە ئەم پڕۆژە تازەیە بەشێکی زۆر لەو تەحەدا جددیانە ڕووبەڕووی خەڵکی بەسرە دەکاتەوە و وەزارەتیش بەردەوام دەبێت لە ڕێنمایی و پشتیوانی پارێزگاکان بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری و دروستکردنی متمانە لە نێوان خەڵکی عێراقدا.

بەڕێز مارتن هوپ باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق تیشکی خستە سەر ئەوەی کە یەکێتی ئەوروپا لە پاڵپشتی حکومەتی عێراق بووە بۆ بەدیهێنانی زیاتر پەرەپێدانی شارستانی گشتگیر و دابینکردنی خزمەتگوزاری باشتر بۆ خەڵکی لە عێراق ، ئێستاش بە توندی زیاتر سە رقاڵە لە باشوور و بەسرە بە تایبەتی. هەروەها بە ڕێزیان تەئکیدی لەسەر ڕۆڵی گرنگی حکومەتی ناوەند و ناوخۆ لەعیراق کردەوە بۆ دەستەبەرکردنی گەشەی شارستانی و گەشەپێدانی بەردەوام.
بەڕێز محەمەد تاهیر ئەلتەمیمی جێگری پارێزگاری بەسرە باسی لە تەحەداکانی ئێستای بەسرە کرد لەوانە زیاد بوونی ژمارەی نیشتەجێبوونی نافەرمی و نەبوونی ژێرخانی بنەڕەتی و خزمەتگوزاری ، هیوای خۆشی دەربڕی کە ئەم پڕۆژەیە یارمەتیدەر بێت بۆزاڵ بوون بە سە ر ئەو تەحەدییانە.

خاتوو ئیرینا ڤۆیاشکۆڤا-سۆلیۆرانۆ ، جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان/ نیشتەجێبوون و ڕێکخەری مرۆیی ، دووپاتیکردەوە کە پێشکەوتنی گشتگیرو بەردەوام لەبەسرە و عێراقی فراوانتر، ناتوانرێت بە دەست بهێنرێت بەبێ ئەوەی پێداویستییە بنەڕەتییەکان و ئاواتەکانی بۆ ژیانێکی سەربەرزتر کە ملیۆنەها هەژاری نیشتەجێی نشینگەی ناڕەسمی و گەڕەکەکانی بێ خزمەتن ، بەبێ گەیشتن بەخزمەتگوزارییە سەرەکییەکان و هەلی دامەزراندن.

بە ڕێز وائل ئەلشهاب سەرۆکی به‌رنامه‌ی ننه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ نیشته‌جێکردنی مرۆیی عێراق ڕوونیکردەوە کە ئەم پڕۆژە تازەیە لەسەر ئەزموون و شارەزایی بنەڕەتی به‌رنامه‌ی ننه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ نیشته‌جێکردنی مرۆیی بنیات دەنرێت کە لە بەسرە و لەسەر کێشەی شارستانێتی کار دەکەن ، بەئامانجی خزمەتکردنی دانیشتوانی چینی لاوازی شارستانی لە بەسرە کە بەهۆی ناتەندروستی ژیانیانەوە ئازار دەچێژن ، پەناگەی گۆڕاو و بژێوی لاواز و پشت بەستن بە کرێی ڕۆژانەیان .

© 2021 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.