چوار شەممە, 03 شوبات 2021 10:52

ناکرێت ئاوو، پارێزگاریکردن لە مافەکانی مرۆڤ لەیەك جودا بکرێنەوە لە زۆلکاوەکانی عیراقدا: بانگەوازی کار بۆ ڕۆژی جیهانیی زەوییە تەڕەکان

بەغدا، ٢ی شوباتی ٢٠٢١، ئەمڕۆ یادی تێپەڕبوونی ٥٠ ساڵە بەسەر ڕێکەوتننامەی ( ڕامسار) ە بۆ زەوییە تەڕەکان، کە مەبەست لێی پاراستنی ئاوو گوزەران و زەوییە تەڕەکانە. لە ساڵی ٢٠٠٨ دا عیراق بۆتە ئەندام لە ڕێکەوتننامەکە بە دەستنیشانکردنی چوار شوێن کە گرنگی نێودەوڵەتیان هەیە لە باشوری عیراقدا، ئەوانیش: زۆلکاوەکانی ناوەندی لە ( پارێزگاکانی زیقار و بەسرا) و زۆلکاوی ئەلحەممار لە ( پارێزگای زیقار و بەسرا) وە زۆلکاوی حوێزە لە ( پارێزگای بەسراو میسان لەگەڵ ئێران) هەروەها دەریاچەی ساوە لە ( پارێزگای موسەننا). زەوییە تەڕەکان ئەو زەوییە تێر ئاوانەن کە بەبەردەوامی بە ئاو داپۆشراون لە هەموو وەرزەکاندا ، زۆلکاوەکانی عیراقیش بە گەورەترین ئیکۆسیستم دادەنرێن بۆیە ئەم زەوییە تەڕانە دیمەنێکی کەم وێنەی ئاون لە بیاباندا. ئەم زۆلکاوانەش لەساڵی ٢٠٠٦ ەوە لەلایەن یونیسکۆوە خراونەتە لیستی شوێنەواری کەلتوری جیهانی.

دانیشتوانی زەوییە تەڕەکانی عیراقیش لەگەڵ ئەم سروشتەدا ئاوێتە بوونە کە پێکهاتەیەکی بچووکی سابیئەی مەندائیان تێدایە. دروێنەی قامێش و ڕستنی حەسیرو دروستکردنی خانوو لە قامیش و ڕاوەماسی و بەخێوکردنی گامێش و بەرهەمهێنانی پەنیرو دامەزراندنی چێشتخانەی بچووکی ماسیی و گەشتی گەشتیاران بە بەلەم. لەسەردانێکی بەم دوواییەیدا بۆ زۆلکاوی ئەلحەممار خاتوو دانیێل بێڵ نوێنەری نوسینگەی کۆمیسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عیراق ئاماژەی بەوە کرد کەوا " پاراستنی زۆلکاوە دڵڕفێنەکانی عیراق و پارێزگاری لێکردنیان بەتەنها نابێتە بەهێزکردنی هەمەجۆری بایۆلۆجی بەردەوام، بەڵکو پەیوەندی هەیە بە گەلێك پرسی مافەکانی مرۆڤی پەیوەست بە ژینگەو تەندروستی و ژیان وگوزەران. بۆیە، زۆلکاوەکان بوونەتە سەرچاوەیەکی گرنگی ئابوری و فەرهەنگی و زانستی کە ئەگەر لەدەست بدرێن ڕەنگە جێگرەوەیان ئەستەم بێت.

بابەتی ئەمشاڵیش بەناونیشانی " زەوییە تەڕەکان و ئاو" تیشك دەخاتە سەر بەشداریکردنی زەوییە تەڕەکان لە بڕو جۆری ئاوی شیرن لە هەسارەکاماندا.

نوێنەری بەرنامەی گەشەسەندنی نەتەوە یەکگرتوەکان ( UNDP) لە عیراق خاتوو زینا عەلێ ئەحمەد ووتی " لە مێژوودا ئەم زەوییە تەڕانە ڕۆڵی جۆراوجۆریان هەبووە لە گەشەسەندنی شارستانی و دەرکەوتنی کۆمەڵگاکاندا. پاراستنی ئەم بەشە گرنگە بایۆلۆجییە سروشتی و مێژووی فەرهەنگیە لەعیراقدا بابەتێکی سەرەکییە بۆ بنیادنان و بەرەوپێشچوون بەشێوەیەکی چاکتر، لە بەرنامەی گەشەسەندنی نەتەوە یەکگرتوەکان ( UNDP) شدا، ئێمە پابەند دەبین لە کارکردن لەگەڵ کۆمەڵگا خۆجێیەکان لە زەوییە تەڕەکاندا بۆ بنیادنانی خۆگونجاندن لەگەڵ گۆڕانکاریەکانی کەشوهەوا و خولقاندنی هەلی ژیانێکی سەقامگیر بۆ کۆمەڵگاکان.

بە پاڵپشتی گونجاو، دەکرێ زۆلکاوەکان ببنە سەرچاوەیەکی پەرەپێدانی کەرتی سێیەم بە پێی بەڕێوەبردنی شوێنەکان و گەشت و گوزار، کە لە ماوەیەکی دوور مەودا دەبێتە هۆی پاراستن و خۆڕاگری ئیکۆسیستەم و دیمەنەکانی ئەم ناوچانە. بەم نزیکانەش هەبیتات( UN-Habitat) دەستدەکات بە دەسپێشخەریەکی دوولایەنە، لەلایەك لە نزیکەوە هاوکار دەبێت لەگەڵ (UNDP) لە دووبارە بنیادنانەوەی پێشخانی کۆمەڵگەیی و کارئاسانی لە گەیشتنی گەشتیاران بۆ زۆلکاوەکانی حوێزەو ئەلحەمماری ڕۆژهەڵات و دابینکردنی شوێنی گونجاو بۆ بەبازاڕکردنی شتومەکی خۆماڵی. لەلایەکی تریشەوە لەگەڵ دەسەڵاتە خۆجێیەکاندا کاردەکات بۆ دانانی پلانێکی ستراتیژی بۆ بوژانەوەی ئابوری و کۆمەڵگەیی بۆ دانیشتوانی زۆلکاوەکان لە پارێزگای میسان بە مەبەستی زیادکردنی ژمارەی گەشتیاران بۆ ئەو شوێنەوارە ئاینی و سروشتیانەی کە دەکەونە خوارووی شاری عەمارەو هەروەها برەودان بە گوزەران لە سێکتەرەکانی خزمەتگوزاری و گەشتیاری.

د. سلاح الحاج حسن نوێنەری ڕیکخراوی فاو لەعیراق تیشکی خستە سەر گرنگیی زەویەە تەڕەکان لە عیراق و ووتی" زەوییە تەڕەکانی عیراق چەندین سەدەیە خێزانە گوندنشینەکانی لەخۆ گرتووە، لەم شوێنەشدا چەندین کۆمەڵگای جیاواز ژیاون پەیڕەوی کشتوکاڵیان کردووە بەشێوەیەکی سەرەتایی ئەمەش گرنگیەکی گەورەی هەیە لە بوواری ڕووبەرو بوونەوەی کێشەکان لەم بوارەدا.

ڕێکخراوی فاو پابەند دەبێت لە وەدەستهێنانی سیستەمێکی خۆراکیی تۆکمەو پاڵپشتیش لە هەوڵەکانی حکومەت دەکات بۆ چاکترکردنی ئاسایشی خۆراك و بەرزکردنەوەی ئاستی گوزەرانی دانیشتوانی گوندەوارەکان لە عیراق و باشووری عیراق بەتایبەتیش ناوچەی زۆلکاوەکان. ئەمەش دەتوانرێت لەڕێگەی چاکترکردنی بەرهەمی کشتوکاڵی ناوخۆوە بەدیبهێنرێت لەگەڵ جاکترکردنی داهات بە زنجیرەیەك ستراتیژی بەبەهاو پێدانی پێشنۆرە بە ناوچە گوندەواریەکان وە هەروەها برەودان بە سەرچاوەکانی ئاوو زەوی و بایۆلۆجی هەمەجۆر."

زۆلکاوەکانی ووڵاتی میزۆپۆتامیا دیمەنێکی سروشتیی کەموێنەی ئاوین، هەروەها بە خاڵێکی گەرمی باڵندە کۆچبەراکان دادەنرێن وە ڕۆژێك لە ڕۆژان تەڕترین زەوی بوونە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراستدا. بەرنامەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ ژینگە (UNEP) لەساڵی ٢٠٠٤ ەوە پاڵپشتی حکومەتی عیراق دەکات لە بەڕێوەبردنی ناوچە هەمەجۆرە بایۆلۆجیەکان، ئەمەش بە ناساندنی زۆلکاوەکان لە عیراق وەك شوێنەوارێکی کەلتوریی جیهانی لەگەڵ دانانی پلانێك بۆ بەڕێوەبردنی ئەم ناوچانە. لەئێستادا بەرنامەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ ژینگە (UNEP) لە نزیکەوە لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی و ژینگەو لایەنە پەیوەندارەکان کاردەکات بۆ دامەزراندنی تۆڕك بۆ پاراستنی ناوچەکان لە عیراق لەگەڵ ئاشکراکردنی دوو شوێنی سەرەکی لە دلماج وەك شوێنەواری بایۆلۆجی هەمەجۆر و پاڕێزگاری لێکردن، کە زەویەکی تەڕی دەوڵەمەندە بە بایۆلۆجی هەمەجۆر و قامیشاڵان. بەڕێز سامی دیماسی بەڕێوبەری هەرێمیی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ ژینگە (UNEP) ووتی " دامەزراندنی ئەم تۆڕە بۆ پاراستنی ناوچەکان لە عیراق بە هەنگاوێکی سەرەکی هەژمار دەکرێت بۆ پابەندبوونمان بە ئامانجەکانی پاراستنی بایۆلۆجیی هەمەجۆر، لەگەڵ ئەمەشدا ئەم تۆڕە کاریگەریەکی ئەرێنی دەبێت لەسەر خۆشگوزەرانی مرۆڤ.

خاتوو ئێرینا فۆجاکۆڤا سالۆرانۆ ڕێکخەری نیشتەجێ لە عیراق دەڵێت "وا پێشبینی دەکرێت کە گۆڕانی کەش و هەوا ببێتە هۆی کەمی باران بارینی ساڵانە لە عیراق و زیادبوونی ڕێژەی خوێ لە ئاودا لە ڕیی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاکان، کە ئەمەش دەبێتە هۆکاری خۆڵبارین و کەمبوونەوەی بەرهەمە کشتوکاڵیەکان و کەمی ئاو. هەموو ئەم کێشانە کاریگەری ترسناکیان دەبێت لەسەر پارێزگاریکردن لە زۆلکاوەکان. زۆلکاوەکانی عیراق گرنگیەکی زۆر و پانتاییەکی ژینگەیی کەموێنەیان هەیە ئەمە جگە لەوەی کە بایۆسیستمەکەی بە سامانێکی نێودەوڵەتی هەژمار دەکرێت. بەبێ چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ پارێزگاریکردن لەم شوێنەوارە کەلتورییەی ڕێکخراوی یونیسکۆ، لەوانەیە دووچاری لەدەستدانی زۆلکاوەکان ببینەوە لە ژیانماندا. هەروەها خاتوو سالۆرانۆ داوای گرتنەبەری ڕێوشوێنی پارێزگاریکردنی زیاتری کرد بۆ دڵنیابوونەوە لە مانەوەی زۆلکاوەکان و هەوڵی زیاتر بۆ بەرەنگاربوونەوەی کێشەی کەش و هەوا بەشێوەیەکی گشتی.


بۆ پەیوەندی کردن
کۆمیسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤ (OHCHR) عەلی عومران سەیدی بەرپرسی مەفی مرۆڤ ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. +964-(0)7901947425
UNISCO حسامەدین زبیدی بەرۆرسی زانیاری ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
UNDP محمد بهبهانی پەرپرسی گەیاندن ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. | +964 770 439 9222
UN-Habitat ئاریان ستار محێدین بەرپرسی گەیاندن ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. +964 (0)751 103 9494
FAO لوبنا ئەلتەرابولسی یاریدەدەری پرۆگرام | ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. | 009647740804002

© 2021 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.