شەممە, 06 شوبات 2021 12:28

ڕێکخراوی نێودەولەتی کۆچ ڕێککەوتنێکی واژوو کرد لەگەڵ کۆمسێۆنی خاڵە سنووریەکان گرنگ

بەغداد ٥ی شوبات ۲٠۲۱- ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ یاداشتنامەیەکی هاوکاری گشتگیری واژوو کرد لەگەڵ كۆمسیۆنی خاڵه‌ سنوورییه‌كان . ئەم ڕێککەوتنە دەبێتە مایەی پتەوکردنی توانستی حکومەتی عێڕاقی له‌ بەڕێوه‌بردنی كۆچكردن و سنووه‌كان، لە ڕێگەی پاڵپشتیی تەرخان کراو به‌مه‌به‌ستی جێبەجێکردنی ئامانجەکانی پەیماننامەی جیهانی له‌باره‌ی کۆچکردن و چوارچێوەی کاری ستراتیژی نیشتیمانیه‌، کە ستراتیژی کۆچی نیشتیمانیش ده‌گرێته‌وه‌.

یاداشتنامەی هاوکاری جێبەجێ دەکرێت وەك بەشێك لە پشتگیری بەردەوامی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ بۆ هەوڵه‌كانی حكوومه‌تی عێراقی بۆ تواناسازی لە بواری بەڕێوبردنی کۆچ، وەهەروەها لە ڕێگەی بەشداربوون لەگەڵ تۆڕی کۆچکردنی نیشتیمانی سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکان کە لە نوێ دامەزراوە.

لەم بارەیە، بەڕێز گێرارد وایت، سەرۆکی نێردەی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێڕاق گوتی، "ئەم ڕێککەوتنە وەك ڕووداوێکی گرنگ خۆی دەنوێنێت لە پەیوەندیە توندوتۆڵ و درێژخایەنه‌كانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ كه‌ بە شێوەیەکی بەربەرەیی بنیاتی ناون لەگەڵ كۆمسیۆنی خاڵە سنوورییه‌كان، هەروەها له‌گه‌ڵ کومەتی عێڕاقی به‌گشتی". وەهەروەها گوتی، " ئەم ڕێککەوتنە ته‌واوكاری ئه‌و هه‌وڵانه‌ ده‌بێت كه‌ بۆ باشترکردنی بەڕێوبردنی کۆچ دووبارە بنیاتنانەوەی توانستەکان لە خاڵە سنووریەکان له‌ ئارادان، بۆ ڕەخساندنی دۆخی له‌بار بۆ سه‌قامگیریی بەردەوام و کۆچکردنێکی سەلامەت و ڕێکخراو و ڕێك و پێك."

بەڕێز عەمید حەسەن غەزالی، جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنەکە گوتی، "ڕێککەوتنەکە لە نێوان هەردوو لایەنەکە، مانای پتەوکردنی توانستەکان دەگەیەنێت بۆ بەڕێوەبردنی کۆچکردن و سنوورەکان وەهەروەها پەرەپێدانی خزمەتگوزاریە پێشکەشکراوکان لەم بوارەدا، بۆ ئەوەی پڕۆسەکە زیاتر کاریگەر بێت."

چالاکیەکان کە لە چوارچێوەی یاداشتنامەی هاوکاری جێبەجێ ده‌كرێن، نموونه‌ی بەڕێوبردنی تێكهه‌ڵكێشی سنووره‌كان ده‌كاته‌ بناغه‌ بۆ بره‌ودان به‌ بەڕێوبەربردنێكی گشتگیری كۆچكردن لەسەر بنەمای دیموکراسی، و هاوڵاتیبوون مافەکانی مرۆڤ لە ژێر سایەی سەروەری یاسا، هه‌روه‌ها پشتگیری بۆ گەشەپێدانی باری ئابووری، ڕێگەگرتن و لەناوبنه‌هێشتنی تاوان و تیرۆریزم، دابینكردنی كۆمه‌كی و خزمەتگوزاریەکان بۆ جەماوەر.

کاری ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێڕاق بۆ پشتگیریكردن له‌ توانستی حكوومه‌ت بۆ بەڕێوبردنی تێكهه‌ڵكێشی سنووره‌كان و به‌ڕێوه‌بردنی كۆچكردن له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا و حکومەتی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مه‌ریكا و کەنەدا و ئوستراڵیا و یەکێتی ئەوڕوپا پاڵپشتی دارایی لێ ده‌كرێت.


بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکەن بە بەشی زانیاری گشتی لە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی كۆچ لە عێڕاق:
تەلەفۆن: ٩٦٤٧٥١٤٠٢٢٨١١+
ئیمێل: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

© 2021 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.