ئەم یەکەیە لە توانایدایە کە ٦ کەس پێکەوە چارە بکات. یەکەکە هەموو پێداویستییەکی پزیشکی و خۆپارێزی بۆ دابینکراوە و پێکدێت لە ٦ قەرەوێڵەی پشکنین و ٢ قەرەوێڵەی منداڵبوون، و بە بڕی $١٠٠،٠٠٠ ی ئەمریکی دروستکراوە. ئەم یەکەیە بە بەردەوامی و لە کاردایە و پێداویستییەکانی لە لایەن سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان و نەخۆشخانەی سۆرانەوە بۆ دابین دەکرێت. کارمەندانی ئەم یەکەیە هەموو پێداویستییەکی خۆپارێزیی تایبەتیان بۆ دابین کراوە و راهێنانیان لەسەر ڕێکارەکانی لەدایکبوونی منداڵ پێکراوە لە کاتی ڤایرۆسی کۆرۆنادا. جگە لەم یەکەیە، سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان بە هاوکاریی دارایی حکومەتی سوید، یەکەی جیاکراوەی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی زاخۆ، سلێمانی و هەڵەبجە دروستکردووە و پاڵپشتییان دەکات.
جێگری نوێنەری سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان، حمیار عەبدولمغنی، بە بەشداربووانی ڕاگەیاند؛ “هەموو منداڵبوونێک دەبێت لە ژینگەیەکی تەندروست و لەباردا بێت، و هەموو ژنێک مافی خۆیەتی خزمەتگوزاری باش و تەندروستی بۆ دابینبکرێت بە تایبەتی لە کاتی قەیران و نەخۆشییە بڵاوەکاندا. ئێمە لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان کار دەکەین بۆ دابینکردنی ژینگەیەکی گونجاو و خزمەتگوزاریی باش بۆ ژنانی دووگیان لە کاتی منداڵبوونیان لە ماوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنادا.”
د. مەهاباد دلاوەر، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی منداڵبوونی سۆران لە لای خۆیەوە سوپاسی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوانی کرد و وتی: “بە کردنەوەی ئەم یەکەیە، ژیان و کاتی ژنانی دووگیان دەپارێزین بۆ ئەوەی ڕێگەی دوور نەبڕن بۆ لەدایکبوونی منداڵەکانیان. لێرە بە خزمەتگوزاری باش خزمەتی ژنانی دووگیان دەکرێت کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان.”
سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان بەردەوامە لە هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان لە ڕووی بەهێزکردنی کەرتی تەندروستی و دابینکردنی کەلوپەل و پێداویستی تایبەت، بەردەستخستنی خزمەتگوزاەی تایبەت بە تەندروستی زایین و توندوتیژیی ڕەگزیی.
بۆ زانیاری زیاتر یاخود هەر داواکارییەکی میدیایی، پەیوەندی بکەن بە سەلوە موسا، بەرپرسی پەیوەندییەکان، ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.